سزای بەڕۆژوو نەبوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-27-22:14:00 - کۆدی بابەت: 4918
سزای بەڕۆژوو نەبوون

ناوه‌ڕۆك

بەڕۆژوو نەبوونی ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزان بەبێ بیانوو

خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ) واتە: ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان بگرن لەسەرتان پێویست کراوە هەروەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو بیگرن، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزکاری بکەن. چەند ڕۆژێکی ژمێردراوی دیاریکراوە کە مانگی ڕەمەزانە خۆ ئەگەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوە لە ڕۆژانێکی تردا بیانگرێتەوە.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (بُنَي الإسْلَامَ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وأَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ ورَسُولُهُ وإِقَامِ الصَّلَاةِ وإِيتَاءِ الزَّكاةِ وحِجِّ وصِومِ شَهْرِ رَمَضَان) واتە: ئیسلام لەسەر پێنج شت بنیات نراوە شایەدتیدا کە هیچ کەس شایەنی پەرستن نیە جگە لە خوای تاقانە، (محمد)ـیش ﷺ ڕەوانەکراوی خوایە، هەروەها نوێژ کردن، زەکاتدان، حەجکرد، ڕۆژوو گرتن).

لە ابن عباسەوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت بنەمای ئیسلام و دین سێ شتە یەکێک لەوانە شایەتیدان کە هیچ کەس شایەنی پەرستن نییە جگە لە خوای تاقانە وە نوێژکردن و ڕۆژوو گرتن، هەرکەسێک یەکێک لەمانە واز لێ بهێنێت ئەوە بێ باوەڕە.


سەرچاوەکان



715 بینین