ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا ئاڤانزا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-27-22:53:00 - کۆدی بابەت: 4924
ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا ئاڤانزا

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا ئاڤانزا

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا یەکەمجار لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتاوە دروستکرا لە ساڵی 2003 و تا ئێستا کۆمپانیاکە بەردەوامە لە دروستکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دەکەوێتە پۆلێنی ئۆتۆمبێلە فرە بەکارهێنانە بچووکەکان، چونکە قەبارەکەی لە ئۆتۆمبێلە بچووکەکان دەچێت و هەندێک تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلی SUV هەیە.

تایبەتمەندی و کێشەکانی تۆیۆتا ئاڤانزا

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دوو جۆر بزوێنەری هەیە کە یەکەمیان قەبارەکەی 1.3 لیترە و هێزی 96 ئەسپی هەیە، هەروەها جۆری دووەمی بزوێنەرەکەی قەبارەی 1.5 لیترە و هێزی 1.4 ئەسپی هەیە، شایانی باسە هەردوو بزوێنەرەکە بە بەنزین کاردەکەن.
  • هەرچەندە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بچووک دەردەکەوێت بەڵام دەتوانێت بەباشی ئۆتۆمبێلەکە پاڵبنێت و بۆ کارەکانی ڕۆژانە دەبێت.
  • یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا ئەوەیە کە ڕێژەیەکی کەم لە بەنزین بەکاردەهێنێت، کە بۆ 15 کیلۆمەتر تەنها یەک لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

گێڕی ئۆتۆمبێلەکە

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دوو جۆر گێڕی هەیە کە یەکێکیان گێڕ عادییە و پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە، جۆرەکەی تری گێڕ ئۆتۆماتیکە و چوار خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.

دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە

  • شێوازی دیزاینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا وەکو هەموو بەرهەمەکانی تری کۆمپانیای تۆیۆتا وایە.
  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا بە شێوەیەکی باش لە زەوی بەرزبووەتەوە و قەبارەیەکی گەورەی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە 4.2 مەتر درێژە، 1.66 مەتر پانە و 1.69 مەتر بەرزە.

دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا سێ ڕیز کوشنی تێدایە کە جێگەی حەوت سەرنشین دەبێتەوە.
  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دیزاینێکی سادەی هەیە و ئاڵۆز نییە.

سەلامەتی 

  • ئۆتۆمبێلەکە ڕێکاری سەلامەتی زۆری تێدانییە، تەنها ئەیرباگی بۆ شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی تێدایە.

چەند تێبینییەک

  • ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا بە ئۆتۆمبێلی باش دادەنرێت بۆ خێزانەکان چونکە قەبارەیەکی گەورەی هەیە و بەنزین کەم بەکاردەهێنێت.
  • نرخی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گونجاوە کە لە نێوان 13 هەزار بۆ 18 هەزار دۆلاردایە.


سەرچاوەکان



652 بینین