ئۆتۆمبێلەکانی بوگاتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-29-16:39:00 - کۆدی بابەت: 5024
ئۆتۆمبێلەکانی بوگاتی

ناوه‌ڕۆك

بوگاتی

بوگاتی یەکێکە لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان، کە ئۆتۆمبێلێکی وەرزشییە و گرانترین تێچووی دروستکردنی هەیە لە جیهاندا، کە نرخەکەی ١.١ ملیۆن یۆرۆیە.

کۆمپانیای بوگاتی لەسەر دەستی ئێتۆر بوگاتی (Ettore Bugatti) لە ساڵی ١٩٠٩ لە فەڕەنسا دامەزراوە، و چوار ساڵی خایاند بۆ دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە.

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکانی بوگاتی

  • درێژییەکەی ٤.٣٤ مەترە، پانییەکەی ١.٩5 مەترە و بەرزییەکەی ١.٢ مەترە.
  • قەبارەی بزوێنەرەکەی ٧.٩ لیترە و شانزە بستۆنە و هێزی ١٠٠١ ئەسپی هەیە.
  • گێڕێ ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆماتیکە و حەوت خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • خێراییەکەی دەگاتە ٤٠٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • کێشی ئۆتۆمبێلەکە ١٨٨٨ کیلۆیە.
  • بۆ هەر ١٠٠ کیلۆمەترێک ٤٠ لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.
  • تانکی بەنزینەکەی ١٠٠ لیتر بەنزین دەگرێت.
  • دەتوانێت هەموو بەنزێنەکەی بەکاربهێنێت لە ماوەی ١٣ خولەکدا.
  • سیستمی دژە خلیسکان (ABS) هەیە لەگەڵ سیستمی دابەشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ ئیستۆپەکان.
  • سیستمی تایبەتی تێدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی تایەکانی.
  • ئێرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان هەروەها ئێرباگی زیادەی تێدایە لە لاتەنیشتەکانیدا.
  • کوشنەکانی پێشەوەی فراوان و ئاسوودەبەخشە.
  • ئۆتۆمبێلەکە لە ڕیشاڵی کاربۆنی و تایتانیۆم دروستکراوە، هەروەها سەقفی ئۆتۆمبێلەکە بەهێزە و دەتوانرێت لەکاتی پێویستدا بگۆڕدرێت.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە کەرەستەی سروشتی دروستکراوە وەک کوشنەکانی لە پێست (چەرم) دروستکراون.
  • دەتوانرێت ئۆتۆمبێلەکە لە دوورەوە بکرێتە کار و سیستمێکی دەنگی بەهێزی تێدایە.

بوگاتی یەکێکە لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان کە کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا ئۆتۆمبێلێکی نوێی دروستکرد کە ناوی بوگاتی ڤایرۆن سوپەر سپۆرت (bugatti veyron super sport)، کە ئەم ئۆتۆمبێلە خێراییەکەی دەگاتە ٤٣٧ کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا و هێزی ١٢٠٠ ئەسپی هەیە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی بوگاتی

  • هەرچەندە نرخی ئۆتۆمبێلەکە ملیۆنێک یۆرۆیە بەڵام مانای ئەوە نییە کە کێشەی نییە، کە یەکێک لە کێشەکانی بریتییە لە تانکی بەنزینەکەی کە لە داشبڵی ئۆتۆمبێلەکەدا ڕێژەی بەنزینەکە بە دروستی دەرناخات، کە ئەم کێشەیە لە چەندین مۆدێلەکانی ئەم ئۆتۆمبێلەدا هەبووە.
  • کێشە هەیە لە وایەری موجەبی باتری ئۆتۆمبێلەکە و ئەو وایەرەی کە بە مۆلیدەی ئۆتۆمبێلەکەوە بەستراوە بەبۆنەی گەرمبوونەوە دەڕزێت.
  • پلێتە ئەلەمنیۆنەکانی ژێر ئۆتۆمبێلەکە بە تێپەڕبوونی کات خراپ دەبێت و هەندێک جار لێدەبێتەوە، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە شۆفێرەکانی تر.


سەرچاوەکان



973 بینین