نیشانەکانی منداڵبوونی پێشوەختە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-30-17:36:00 - کۆدی بابەت: 5050
نیشانەکانی منداڵبوونی پێشوەختە

ناوه‌ڕۆك

منداڵبوونی پێش وەختە

منداڵبوونی پێش وەختە منداڵبوونێکە کە تێیدا منداڵەکە زووتر لەکاتی خۆی لەدایک دەبێت و لەوانەیە ئەم جۆرە منداڵبوونە بۆ هەر خانمێک ڕووبدات، کە جێگای نیگەرانی زۆرێک لە دایکانە چونکە منداڵبوونی پێش وەختە هۆکاری مردنی زۆریک لە کۆرپەکانە و بەداخەوە ئەم حاڵەتە تا بێت زیاتر دەبێت.
ئەم منداڵبوونە لە هەفتەی ٢٠ بۆ ٣٧ سکەکەوە ڕوودەدەن، بەهۆی زۆری گرژبوونی منداڵدان و پێی دەڵێن منداڵبوونی پێش وەختە، وەتاکوو منداڵبوونەکە زووتر ڕووبدات کێشە و مەترسی زیاتر دەبێت، لە هەر حاڵەتێکدا دەکرێت ئەمە بۆ هەموو خانمێک ڕووبدات و هەندێک جاریش دەکرێت پێشی پێ بگیردرێت.

نیشانە ئاگادارکردنەوەکانی منداڵبوونی پێش وەختە

١- بوونی ئازارێکی زۆر لە سکدا

٢- ئازارێکی زۆری پشت

٣- تەقین و دڕانی پەردەی سەراو

٤- زیادبوونی هەوکردن و تەڕای لە دامێندا

٥- گرژبوونی بەردەوامی منداڵدان لە هەر ١٠ خولەک جارێکدا

٦- تەشەنوجی ماسولکەکانی سک

٧- خوێنبەربوون

ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە منداڵبوونی پێش وەختە ڕووبدات 

١- بۆماوەیی و بوونی ئەم حاڵەتە لە خێزانەکەیدا پێشتر

٢- دووگیانی بە ڕێگایی بلووری

٣- ئەگەری دووکەڵ و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری تر

٤- دووگیان بوون بە یەک منداڵ یان زیاتر 

٥- هاتنە خوارەوەی وێڵاش

٦- منداڵەکە کێشەی هەبێت و ئەندامێکی جەستەی نەبێت واتە کەمئەندام بێت

٧- لاوازبوونی جەستەی دایکەکە

٨- کێشی زیاد لەماوەی دووگیانیدا

٩- لاوازبوونی زۆری کێشی لەش لەماوەی دووگیانیدا

١٠- بەرزی فشاری خوێن 

١١- غوودەی دایک کە چارەسەر نەکراوبووە

١٢- شەکره

١٣- کێشە لە منداڵداندا

١٤- هەوکردنی توندی ناوەوەی منداڵدان

١٥- (Pre_eclampsia) واتە بوونی فشاری بەرزی خوێن لەماوەی دووگیانیدا 

١٦- نەخۆشییەکانی گورچیله 

مەترسیەکانی سەر منداڵ لە منداڵبوونی پێش وەختەدا

ئەو منداڵانەی کە زووتر لەکاتی خۆیان لەدایک دەبن پێیان دەوترێت گەشەنەکردوو، چونکە منداڵەکە زۆر بچوکە و هێشتا سیستمێکی بەرگری باشی جەستەی نییە بۆیە ناتوانێت تووشی زۆر نەخۆشی ببێتەوە و زۆرێک لە ئەندامەکانی جەستەی جوان گەشەیان نەکردووە و بۆیە قورسە بۆی بتوانێت لە ژینگەی دەرەوادا جوان بژی تووشی چەند کێشەیەک دەبنەوە لەوانە:

١- ئیفلیجی مێشک و ناتەواوی لە بیرکردنەوەدا

٢- ئۆتیزم

٣- کێشەکانی سییەکان

٤- لە دەستدانی بینین و بیستن

٥- خوێنبەربوونی ناوەوەی مێشک

٦- زەردووی

٧- و چەند هەوکردنێکی تری کاتی منداڵی

منداڵبوونی پێش وەختە دەکرێت بە دوو بەشەوە

١- منداڵبوونی پێش وەختە کە لە دەستی خۆتدا نییە:

ئەم جۆرە منداڵبوونە بە هۆکارێکی نادیار و پێش هەفتەی ٣٧ـی دووگیانی ڕوودەدات 

٢- منداڵبوونی پێش وەختە بە فەرمانی پزیشک:

بە هۆی بوونی چەند نیشانەیەکەوە وەک (Pre eclampsia) پێشنیاری منداڵبوونی پێش وەختە دەکرێت بۆ دایکەکە

ڕێگری لە لەدایکبوونی منداڵی گەشەنەکردوو

ڕێگای زۆر هەیە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەمە بەم ڕێگایانە دەتوانیت منداڵبوونەکە دوابخەیت بۆ کاتی خۆی یان هیچ نەبێت نزیک لە کاتی ڕاستی خۆی، گرنگترین خاڵ ئەوەیه کە لە سەرەتای دووگیانیەوە تا کۆتایی دووگیانیەکە پەیوەندی نەپچڕێنیت لەگەڵ پزیشکە پسپۆڕەکەت و هەمیشە سەردانی بکەیت و بەگوێی بکەیت چ دەرمانێک یاخود خواردنێکت بۆ دادەنێت بۆ ئەوەی منداڵبونێکی سەلامەتت هەبێت، و هەروەها هیچ جۆرە دەرمانێک بەبێ پرس بە پزیشکەکەت بەکار مەهێنە.
کاتێکیش کە پزیشک ئەوە دیاری دەکات کە منداڵەکەت بە پێش وەختە دەبێت پشووی تایبەت دادەنێت بۆ دایکەکە و هەروەها دەرمانی باشیش و هەرکاتێک هەر نیشانەیەکت بینی لە نیشانەکانی منداڵبوونی پێش وەختە زوو بە پزیشکەکەت بڵێن.


سەرچاوەکان



8569 بینین