ئیشای

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-13-17:50:00 - کۆدی بابەت: 5313
ئیشای

ناوه‌ڕۆك

ئیشای كێیە؟

پیاوێكە لە نەوەی عوبەیدی كوڕی بوعز و ڕاعوت و لە شاری بیت لحم لەدایكبووە، بە قسەی هەندێك دەڵێن چوار و هەندێك دەڵێن هەشت منداڵی هەبووە كە كۆتا دانەیان پێغەمبەر داودە، پیشەی شوان و جووتیاری بووە و داودیش هەمان كاری كردووە، لە كتێبی پیرۆزی پەیمانی نوێ ناوی ئیشای لە بنەچەی عیسا هاتووە، واتە عیسا لە نەوەكانی ئەو و داودن.

لە تەوراتدا هاتووە كە خوای گەورەی پێغەمبەر ساموێڵ دەنێرێت بۆلای ئیشای و پێی دەڵێت یەكێك لە منداڵەكانت هەڵبژێردراوە، كە داودە و دوای كوشتنی جالوت كوڕەكەی دەبێتە پادشای ناوچەكە.

 


سەرچاوەکان



793 بینین