گرنگی تەجوید

له‌لایه‌ن: - سیروان حامد - به‌روار: 2021-05-16-00:06:00 - کۆدی بابەت: 5353
گرنگی تەجوید

ناوه‌ڕۆك

گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید

تەجوید هۆكارێكە بۆ گەیشتن بە مەبەستێك، ئەو مەبەستەش لەم چەند سوودەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
1- پەرستن‌ و بە جێهێنانی فەرمانی خوا و، شوێنكەوتنی پێغەمبەرە (د.خ) لە چۆنیەتی خوێندنی قورئاندا.
2- دەركەوتنی ئیعجازی قوڕئان.
3- ڕوونبوونەوەی جیاوازی نێوان خوێندنەوەی قوڕئان‌ و كتێبی ئاسایی.
4- جوانكردنی خوێندنەوە و ڕازاندنەوەی.
5- لە سەر خۆیی‌ و هێواشی كە هەل دەڕەخسێنی بۆ:

  • تێڕامان‌ و وردبوونەوە و تێگەشتن لە قوڕئانی پیرۆز.
  • ملكەچبوون بۆ خوا.
  • دەربڕین بە شێوەیەكی ڕاست‌ و ڕەوان.

6- فێربوونی ڕێنوسی (عثمانی) كە قوڕئانی پیرۆزی پێ نوسراوە.

بنەماکانی جوان خوێندنەوەی قورئان 

  1. زانینی جێدەنگی پیتەكان‌ و پاشان ڕاستكردنەوەی زمان‌ و چاك دەربڕینیان.
  2. زانینی سیفەتی هەمیشەیی‌ و كاتیی پیتەكان‌ و جیاكردنەوەیان لە یەكتر.
  3. زانینی ئەو ئەحكامانەی كە لە ئەنجامی لێكدانی پیتەكان دروستدەبن.
  4. زانینی وەستان‌ و دەستپێكردن‌ و ئەوەی پەیوەستە پێیانەوە، چونكە لایەنێكی گرنگی تەجویدن.
  5. ڕاهێنانی زمان و زۆر وتنەوە.


سەرچاوەکان



799 بینین