قورسترین زمانەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-18-02:43:00 - کۆدی بابەت: 5391
قورسترین زمانەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

زمان

کۆمەڵێک هێما و ڕێنیشاندەرە کە بە شێوەیەکی دیاریکراو ڕێکدەخرێت، بە یەکێک لە هۆکارەکانی زانین دادەنرێت، گرنگیی زمان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ئاسانکاری دەکات بۆ پەیوەندی و تیگەیشتن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا، بە جۆرێک مرۆڤ بیروڕا و هەستەکانی لە ڕێگەی زمانەوە نیشان دەدات، زۆر بۆچوونی جیاواز هەیە دەربارەی دروستبوونی زمان، ڕۆسۆی بیرمەند وای دەبینێت کە زمان بەهۆی هەست و سۆزەوە درەست بووبێت، لە کاتێکدا هەندێک فەیلەسوف دەڵێن لە بیرکردنەوەی ژیر و لۆجیکی پەیدابووە، لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ بریتین لە بەرهەمداری و پێشەنگی و دووبارە بوونەوە، ئەم تایبەتمەندیانە پشت دەبەستن بە فێربوون و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی، هەموو زمانەکانی جیهانیش دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێن.

ژمارەی زمانەکانی جیهان

ژمارەی ئەو زمانانەی کە زۆربەی دانیشتوانی زەوی بەکاری دێنن بۆ پەیوەندیکردن نزیکەی 5000 بۆ 7000 زمان دەبن، ئەم ژمارە زۆرەی زمان لە جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی دانیشتوانی زەوی، لە گرنگترین ئەو دەستکەوتانەی کە مێژووی مرۆڤایەتی هەیبووە بریتیی بووە لە هەبوونی ڕێگایەکی پەیوەندی کردن لەگەڵ یەکدیدا، زۆر زمانی بەکارهێنراو هەن لە جیهاندا، زۆر زمانیش هەن کە دیارن و ڕێژەیەکی زۆر خەڵک قسەی پێدەکەن، ئەمەش دەرئەنجامی بڵاوبوونەوە و گەشتکردنی ئەو بەکارهێنەرانی ئەو زمانانەیە، لە دیارترین زمانەکان:

  • زمانی ماندرین: زمانی چینییە کە زمانی فەرمیی چین و تایوانە، یەکێکە لە بەکارهێنراوترین زمانەکانی جیهان، لەبەر ئەوە زیاتر لە 80٪ـی دانیشتوانی چین ئەو زمانە بەکاردێنن، چینیش گەورەترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی دانیشتوانەوە.
  • زمانی ئینگلیزی: زمانی ئینگلیزی پلەی دووەمی هەیە لە ڕووی بەکارهێنانەوە، ئەمەش لەبەر هەبوونی زۆر وڵات کە زمانەکە بە فەرمی بەکاردێنن، وەک باشووری ئەفریقا و کەنەدا.
  • زمانی ئیسپانی: زمانی ئیسپانی لە 24 دەوڵەتدا بەکاردێت، 20 دەوڵەتی جیهان ئەم زمانە وەک زمانێکی فەرمی بەکاردێنن، لە نێوانیاندا هەموو وڵاتانی ئەمریکای لاتین جگە لە بەڕازیل.

قورسترین زمانەکانی جیهان

  • زمانی یابانی: بە یەکێک لە قورسترین زمانەکان دادەنرێت، بەهۆی هەبوونی زۆر هێما و ئاماژە کە بە شێوەی جۆراوجۆر دەوترێت و بەڵام ئاماژە بۆ شتی جیاواز دەکات.
  • زمانی عەرەبی: بە یەکێک لە قورسترین زمانەکان دادەنرێت لەبەر ئەوەی کە زۆر وشە و دەنگی جیاوازی تێدایە کە زمانەکانی دیکە بەکاری ناهێنن.
  • زمانی سەنسکیریتی: یەکێکە لە قورسترین زمانەکانی لەبەر ئەوەی یاسای ڕێزمانیی دەگمەنی تێدایە.
  • زمانی هەنگاری: یەکێکە لە قورسترین زمانەکان لەبەر ئەوەی جیاوازی زۆر هەیە لە دروستکردنی ڕستەکانیدا، هەروەها جیاوازیش هەیە لە یاسا ڕێزمانییەکان، ئەم زمانە 14 پیت و 18 حاڵەتی ڕێزمانیی تێدایە.


سەرچاوەکان



1825 بینین