توس

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-19-00:50:00 - کۆدی بابەت: 5411
توس

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی توس

غان درەختێکی زۆر جوانە بەرزیەکەی (٣٠)مەتر دەبێت و تەمەنی تا (١٠٠)ساڵە بەشێوەیەکی خۆڕسک لە ئەمریکا و ئەوروپا زۆرە لە ئێران لەناوچەی جەنگەلەکانی چالوس هەیە گەڵای شێوە بادەم و نوک تیژە لێو موشاریە، میوەکەی شێوە شاتووە کە لە پایزدا پێ دەگات، توێکڵی وەک کاغەز فڕێ دەدات توێکڵی ئەو دارە بۆ دەرمان دەشێت و گەڵا و توێکڵی ئەو دارە ماددەی کیمیاوی بەناوی (بتولین) بەڕێژەی (٪٤) تێدایە (گلوکۆز، ڕۆنی تانن، پیروژن، اسید سالسیلیک، پنتوازن، اسیدد اسکوربیک)ـی تێدایە شیری ئەو درەختە یان بڵێین ئاوەکەی زۆر دەرمانە بۆ زۆربەی نەخۆشی کە بەم شێوەیە دەیگرن (لە بەرزی باڵای پیاوێک بەسەرەوە کونێک لە دارەکە دەکەن و لولەکێکی پێوە قایم دەکەن و دڵۆپ دڵۆپ شیری لێ دەتکێت تا ئێوارە لیترێک زیاتری لێ دێتەخوار و تامی شیرینە، لەم شیرە شەرابێک دروست دەکەن بەم جۆرە هەندێک هەنگوین یان شەکر کەمێک مخمر (Veast)ـی تێدەکەن تا یەک مانگ دایدەنێن تامێکی خۆش دەدات).

(٢٠٠)گرام گەڵای جوان لەناو لیترێک ئاودا دەکوڵیت تا نیو لیتری لێ دەمێنێت دوای پاڵاوتن و ساردکردنەوەی نیو کاتژمێر پیش نان یەک فنجان دەخورێتەوە، دەمکردنی لە گەڵای جوان و ناسکی ئەو دارە (٥٠)گرام لە یەک لیتر ئاوی کوڵاو دەکرێت و سەری دادەپۆشرێت تا نیو کاتژمێر دوای پاڵاوتن سێ ژەمە فنجانێک دەخورێتەوە.

سوودەکانی توس

  • شیرەکەی مەساجی پێدەکرێت بۆ نەخۆشیەکانی پێست و لەکەی پێست نادەبات.
  • ئازاری میزەڵدان و هەوکردنی چاک دەکاتەوە.
  • شیری ئەو درەختە چارەسەری ڕۆماتیزم دەکات و چەوری خوێن لادەنات.
  • توێکڵی دار و گەڵاکەی بۆ پاککردنەوەی خوێن بەسوودە.
  • تا دەدابەزێنێت و بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆزا و هەڵامەت باشترین دەرمانە.
  • دەزگای هەرس بەهێز دەکات و بۆ سەرگێژە و ژانەسەر بەسوودە.
  • ئاوی کوڵاوی گەڵا و توێکڵی بۆ شۆرینی برین و پاککردنەوەی بەکاردێت.
  • نەخۆشی (اگزما) چارەسەر دەکات ئەو ئاوەی گەڵا و توێکڵی توس تاێیدا کوڵابێت، بەڵام هەمیشە بۆ پێست و غەرغەرە خەست تر دروست دەکرێت وە هەرچی گوڵ و گیایەک بێت دوو ئەوەندە بە زیادەوە وەک هی خواردنەوە.
  • ئەو ئاوە کوڵاوە خەستە بۆ ڕۆماتیزم و نەقرس پێ چەور دەکرێت.
  • بۆ ئەوانەی پێیان ئارەقە دەکات با هەموو ڕۆژێک بەو ئاوە پێیان بشۆن و تێیدا ڕابگرن تا چەند خولەک ڕۆژی جارێک تا یەک هەفتە.


سەرچاوەکان



631 بینین