توو درگە 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-20-09:18:00 - کۆدی بابەت: 5437
توو درگە 

ناوه‌ڕۆك

توو درگە 

گیایەکی عەلەفی و بچوکە لقی کورت و گەڵای درێژە ڕەنگی لقەکانی سوور باوە میوەکەی لە کەلودایە و لە نیسک بچوکترە، چەند جۆرێکی هەیە بەڵام بەیەک دەچن هەمان خاسیەتیان هەیە و دەنکەکانی بۆ دەرمان دەشێت.

سوودەکانی توو درگە

  • کەسێک لاوازبێت بیەوێت قەڵەو بێت ئەگەر لاوازیەکەی بەهۆی نەخۆشیەوە نەبێت ئەوە بە خواردنی قەڵەو دەبێت سێ ژەمە کەوچکێ لەو دانە وردانە لەگەڵ پەرداخێک شیری مانگا بخوات.
  • خواردنی پێستی مرۆڤ جوان دەکات وە دەنگ نووسان بە سوودە.
  • ئەگەر ئەو تۆوە بکوترێت لەگەڵ ئاو وەک هەویری لێ بکەیت و لەسەر هەوکردوی غودەی شێرپەنجەی ببەستیت ڕایدەگرێت و زیاد ناکات، هەر بەو شێوەیە لەبنا گوێ دەبەسترێت کاتێک لویەکی ڕەقی گەورە لە پاش گوێ پەیدادەبێت.
  • کەسێ مار یان دووپشک یان شتی ژەهراوی پێیەوە بدات کە دوور لە نەخۆشخانە و دکتۆر بوون، شوێنی گەستراو بە موس یان چەقۆ بریندار بکە بە شێوەی دوو هێڵی یەکتر بڕ وە بیمژیت ئەوەندەی بۆ دەرکرا ژەهرەکە دەربکە، ئەگەر نا هەندێک لە هەویری ئەو گیایەی لەسەر دابنێت و (١٥)گرام لە تۆوی ئەو گیایە بە نیوە کوتراوی لەگەڵ ئاوی ترێ بدرێت بەو کەسە زوو چاک دەبێتەوە، وە کەسێک کە دووپشک پێیەوە بدات ئەگەر کەرەوز بخوات لەوانەیە بیکوژێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی دووپشکی زۆرە کەرەوز نەخۆن سەوزەکانی تر بەکاربهێنن وە پێویستە هەرکەسێک شتی ژەهراوی پێوەیدا یان خواردی خێرا خۆی بڕشێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە شیری مانگا بخواتەوە بە نەکوڵاوی یان پیاڵەیەک ئارد لەناو ئاوی بکات و بیخواتەوە.


سەرچاوەکان



671 بینین