سوودەکانی شیری مانگا بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-21-04:12:00 - کۆدی بابەت: 5444
سوودەکانی شیری مانگا بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

منداڵ لە چ تەمەنێکەوە دەتوانێت شیری مانگا بخواتەوە؟

شیر بەگشتی و شیری مانگا بەتایبەتی سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، منداڵ له یەک ساڵییەوە ئیتر دەتوانێت شیری مانگا بخواتەوە چونکە ئیتر لەوکاتەوە جەستەی دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی ماددە خۆراکییەکان هەرس بکات.

چونکە ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە یەک ساڵ بچوکترە ناتوانن شیری مانگا وەک شیری دایکیان هەرس بکەن، چونکە شیری مانگا بڕێکی زۆر پڕۆتین و ماددەی خۆراکی تێدایە کە دەتوانێت گەدە و گورچیلەی منداڵەکە بخاتە ژێر فشارەوە و قورسە.

سوودەکانی شیری مانگا بۆ منداڵ

  • یارمەتیدەرە بۆ گەشەی ماسولکەکان.
  • لەبەر ئەو بڕە زۆرەی پڕۆتین کە تێیدایە منداڵان پێویستیان پێی دەبێت بۆ گەشەکردن و بەهێزبوونی ماسولکەکانیان.
  • گرنگە بۆ هاتووچۆی خوێن.
  • خواردنەوەی شیر فشاری خوێن جێگیر دەکات و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هاتووچۆی خوێن.
  • گرنگە بۆ گەشەی مێشک.
  • شیری مانگا پێکهاتووە لە چەند چەوورییەکی بەسوود کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە گەشەی خانەکانی مێشکدا.
  • گرنگە بۆ گەشەی ئێسکەکان.
  • بەهۆی بڕی ئەو کالسیۆمەی لە شیرەکەدایە یارمەتیدەرە تاکوو کالیسیۆم ببەخشێت بە جەستەی منداڵەکە و ئێسەکەکانی بەهێزبێت.
  • گرنگە بۆ تەندروستی جەستە بەگشتی
  • بەهۆی زۆری ئەو ماددانەی بەسوودانەی ناویەوە گرنگە بۆ سەلامەتی هەموو جەستە.

چۆن بەشێوەیەکی گونجاوو شیری مانگا بدەین بە منداڵەکانمان؟

پێویستە شیرەکە زۆر بەجوانی بکوڵێنرێت و دواتریش بە خێرای سارد بکرێتەوە تاکوو هەموو ماددە زیانبەخش و بەکتریاکانی ناو شیرەکە نەمێنن و لەناوبچن.

سوودەکانی شیری چەوری مانگا

هەمیشە دەبێت شیری پڕ چەوری هەڵبژێریت بۆ منداڵەکەت، منداڵان پێویستیان بەو چەورییەی ناو شیرەکە هەیە و پێویستە بیخۆنەوە، چونکە شیری کەم چەوری یان بێ چەوری بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کلۆرایدی تێدایە کە دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە گورچیلەکانی منداڵەکە.

بۆیە تاکوو دووساڵی دەبێت شیری پڕ چەوری بدەیت بە منداڵەکەت و لەدوای دووساڵییەوە دەتوانیت شیری کەم چەوری یان بێ چەوری پێ بدەیت.

چۆن دەست بکەین بە پێدانی شیری مانگا بە منداڵەکەمان؟

شیری مانگا هەرسکردنی قورسە دەبێت بە ئارامی دەست بە پێدانی بکەیت بۆ منداڵەکەت، بەم ڕێگایانەی خوارەوە

  • بە بڕێکی کەم دەست پێ بکە: منداڵەکەت لەوانەیە خێرا حەزی بە خواردنی شیرەکە نەبێت، هەر بۆیە بە کەوچکێکی چێشت یاخود کەمێکی لەناو کوپدا پێ بدە ئەمە یارمەتی دەدات کە ڕابێت لەگەڵ تامی شیری مانگا و بیناسێت.
  • شیرەکەی بە جیا پێ بدە: کاتێک بۆ یەکەمجار شیری مانگا دەدەیت بە منداڵەکەت، هیچ جۆرە ماددەیەکی تری تێ مەکە و بۆ ئەوەی ڕابێت لەگەڵ تامی شیرەکەدا و هەروەها وەڵامدانەوەی جەستەی منداڵەکەت بزانیت بۆ شیرەکە.
  • وردە وردە بڕەکەی زۆر بکە: ئەگەر ئەمڕۆ پەرداخێکت شیرت پێداوە ئەوا چاوەڕێبکە و دوو ڕۆژی کە پەرداخێکی تری پێ بدە و وردە وردە زیادی بکە هەروەها دەتوانیت لەگەڵ ماددەی تریشدا تێکەڵی بکەیت بۆی.
  • شیر بکە بە ژەمێک بۆ منداڵەکەت: دوای ڕاهاتن لەگەڵی دەتوانی هەموو بەیانیانێک کە هەڵدەستێت یاخود ئێواران پەرداخێک شیری پێ بدەیت.

ڕۆژانە چەندێک شیری مانگای بدەین بە منداڵەکەمان؟

شارەزانیان دەڵێن کە پێویست دەکات زیاتر لە ٩٤٦ میلیلیتر شیری مانگا لە ڕۆژێکدا بدرێت بە منداڵەکە، و بەڵام نابێت لەم بڕە زیاتر بێت چونکە کالۆرییەکی زۆر دەدات بە منداڵەکەو جێگای ماددە خۆراکیەکانی تر دەگرێتەوە بۆیە ئەگەر منداڵ سوور بوو لەسەر شیر خواردنەوەی تر ئەوا دەتوانیت شیری خۆت یاخود شیری وشکی پێ بدەیت لەبری شیری مانگا.

ئایا شیری مانگا دەتوانێت زیانی هەبێت بۆ منداڵ؟

شیری مانگا بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ زیانبەخشە و لەوانەیە گەدە و ڕیخۆڵاکانی منداڵەکە بوروژێنێت و ببێتە هۆی پیسایی خوێناوی منداڵەکە، ئەم خوێنبەربوونەش کەمی ئاسن دروست دەکات بۆ منداڵەکە و چەندین کێشەی تری بەدواوە دەبێت، بۆ ڕێگریکردن لەم حاڵەتانە هەرگیز پێش یەک ساڵی شیری مانگا مەدە بە منداڵەکەت

ئایا دەکرێت منداڵ هەستیاری هەبێت بە شیری مانگا؟

هەستیاری بە شیر بڵاوترین جۆری هەستیارییە لە منداڵاندا و نیشانەکانی ئەمانەن

  • پەڵەی پێست.
  • ڕشانەوه.
  • ئازاری سک.
  • سکچوون.
  • ئاوسانی دەموچاوو.
  • ماندوویەتی.
  • ئەگەر حاڵەتەکە قورستر ببێت و هەستیاریەکە زیاتر ببێت لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری توند.
  • هەوڵبدە وردە وردە شیرەکە بدەیت بە منداڵەکە و جوان سەرنجی بدە ئەگەر هەستت بەم حاڵەتانە کرد ئەوا وازی لێبهێنە.

ئایا منداڵ دەتوانێت ماست و پەنیری مانگا بخوات؟

لەدوای یەک ساڵییەوە منداڵ دەتوانێت ماست و پەنیر بخوات و هەوڵبدە ئەو ماست و پەنیرانە بێت کە دووربێت لە شەکر، هیچ پێویست ناکات کە کاتێک منداڵەکەت شیری مانگای خواردەوە لە شیری خۆت بێ بەشی بکەیت، منداڵ پێویستە تاکوو دوو ساڵی شیری دایکی بخوات.

ئایا شیری مانگا دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵ؟

هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە قەڵەوی درێژخایەن و بەردەوام لەکاتی خواردنی شیری مانگادا لەوانەیە جۆرە هەستیاریەکی سووک بێت بە شیرەکە.


سەرچاوەکان



7946 بینین