شیری وشک و زیانەکانی بۆ منداڵ 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-22-04:11:00 - کۆدی بابەت: 5477
شیری وشک و زیانەکانی بۆ منداڵ 

ناوه‌ڕۆك

شیری وشک چییە؟

شیری وشک جێگرەوەیەکە بۆ شیری دایک، لە هەندێک کاتدا جەستەی دایکەکە شیر بە بڕی پێویست بەرهەم ناهێنێت کە لە ئەنجامدا منداڵەکە بێ بەش دەبێت لە شیری دایکی و گەشەی دوادەکەوێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم حاڵەتە پێویسە شیری وشک بەکاربهێنێت.

ئەم جۆرە شیرە لە شوێنی تەواو پاک و پارێزراودا دروست دەکرێت، پێکهاتەکان دەبێت بە تۆز و لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت کە هاوشێوەی شیرە.

پێکهاتەی شیری وشک

زیانەکانی شیری وشک بۆ منداڵ

مەترسی زوو توشبوون بە نەخۆشی

هەندێک دژەتەن و ماددەی گرنگ هەیە لە شیری دایکدا کە بە هیچ شێوەیەک لە شیری وشکدا نییە کە وادەکەن منداڵەکە بەدوربێت لە نەخۆشی و سیستمێکی بەرگری بەهێزی هەبێت هەمیشە، بەڵام ئەوانەی شیری وشک دەخۆن لەم شتانە بێبەش دەبن.

جیاوازی تامی شیری وشک

تامی شیری وشک تا ئاستێک جیاوازە لە تامی شیری دایک، ئەم هۆکارەش زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە حەزی لێی نەبێت و نەیخوات

بوونی شەکری لاکتۆز لە شیری وشکدا

لە ساڵی ١٩٩٥ شیری وشکی کەم لاکتۆز هاتۆتە بازاڕەوە بەڵام تا ئێستاش هیچ شیرێکی وشک نەهاتووە کە بێ شەکری لاکتۆز بێت، هەر بۆیە بۆ ئەو منداڵانەی کە هەستیاریان بە شەکری لاکتۆز هەیە دەبێت بەدوای ڕێگا چارەی تر بیت بۆیان.

جوان تێکەڵ نەبوونی شیری وشک

ئەگەر لەکاتی گرتنەوەیدا هەڵە بکەیت لە بڕی شیرەکەدا ئەوا جوان تێکەڵ نابێت، هەروەها لەوانەیە گرێ گرێ دروست ببێت لە شیرەکە کە دەرەوەی گرێکان تەڕە و بەڵام ناوەوەی هێشتا وشکە.

بوونی کۆڵیستڕۆڵ لە شیری وشکدا

هەروەها یەکێکی تر لە زیانەکانی ئەوەیە کە شیری وشک کۆڵیستڕۆڵی تێدایە.

زوو خراپبوونی شیرەکە

دەبێت شیرە وشکەکە لەناوچەیەکی وشک و سارددا هەڵبگریت، هەڵگرتنی شیری وشک لەناوچەی گەرم و شێداردا دەبێتە هۆی ئەوەی کە خراپ ببێت و تێک بچێت.

نەبوونی ئاو لەکاتی گرتنەوەی شیری وشک

کاتێک ئاوی پاکت لانەبێت ناتوانیت شیری وشک بگریتەوه.

نرخی شیرەکە

شیری دایک هیچ بڕە پارەیەیەکی پێ نادەیت، بەڵام شیری وشک پێویستی بەپارەیە و دەیکڕیت، هەروەها جۆری زۆری شیری وشک هەیە کە هەڵبژاردنیان قورسە، هەروەها پێویست دەکات مەمەی پاک و شووشە بەکاربهێنیت بۆ منداڵەکە و لە ئەگەری پێنەکەوتنی شیرەکەشدا دەبێت بۆی بگۆڕیت.

ئەگەری هەبوونی ڤایرۆس

هەمیشە دەبێت مەمە و سەری مامەکە جوان پاکبکەیتەوە تاکوو ڤایرۆس هەڵنەگرێت.

کێشەی هەرس

شیری دایک چونکە پێکهاتەی ماددەکانی سروشتی و سووکن زوور هەرس دەکرێت بۆ منداڵەکە وەک لە شیری وشک.

خۆشەویستی دایک و منداڵەکە

کاتێک دایکێک شیری خۆی دەدات بە منداڵەکەی زیاتر هەستی خۆشەویستی دەبێت لەنێوان خۆی و منداڵەکەیدا، کاتێک کە منداڵەکە دەمی لکاوە بە سنگی دایکییەوە چاویشی سەیری چاوی دایکی دەکات و پەیوەندیەکی باش دروست دەبێت لەنێوانیاندا، ئەو دایکانەشی شیری خۆیان نادەن بە منداڵەکەیان هەوڵبدەن کاتێک شیری وشک دەدەن بە منداڵەکەیان لە باوەشی خۆیاندا پێی بدەن تاکوو پەیوەندیەکی باش دروست ببێت لە نێون دایک و منداڵەکەدا


سەرچاوەکان



6055 بینین