سوزوکی ئۆرتێگا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-25-12:34:00 - کۆدی بابەت: 5527
سوزوکی ئۆرتێگا

ناوه‌ڕۆك

سوزوكی ئۆرتێگا

ئۆتۆمبێلی ئۆرتێگا یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای سوزوكی، كە كۆمپانیایەكی ژاپۆنییە و چەندین ئۆتۆمبێلی پێشكەوتوو و جیاواز بەرهەمدەهێنێت، و زۆر جاریش ئۆتۆمبێلی قەبارە بچووك بەرهەمدەهێنێت، كۆمپانیای سوزوكی پلەی دوازدەهەمی بەدەستهێناوە لە جیهاندا وەك گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، هەروەها پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بچووكدا، یەكێك لە بەرهەمەكانیشی بریتییە لە ئۆتۆمبێلی ئۆرتێگا كە ئۆتۆمبێلێكی پێشكەوتووە و چەندین تایبەتمەندی هەیە، و ئۆتۆمبێلێكی بچووكە و پێیاندەوترێت هاچباك.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی سوزوكی ئۆرتێگا

  • شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە، درێژییەكەی 4.26 مەترە و پانییەكەی 1.7 مەترە.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1120 كیلۆگرامە.
  • قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 45 لیترە.
  • قەبارەی ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە 16 ئینچە.
  • ئۆتۆمبێلەكە حەوت كوشنی تێدایە.
  • كارپێكەری ڕادیۆ و سی دی تێدایە.
  • بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 6 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • ئۆتۆمبێلەكە گێڕ ئۆتۆماتیكە و 4 خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 1.4 لیترە و هێزی 97 ئەسپی هەیە.
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێرەكە.
  • ئاوێنەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین.
  • ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی (قفل مەركەزی) هەیە.
  • ئاگاداركەرەوەی تێدایە كاتێك دەرگاكانی ئۆتۆمبێلەكە دانەخراون.
  • سیستمی تایبەتی تێدایە بۆ دابەشكردنی هێزی ئیستۆپەكان.
  • ئاوێنەكانی لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەی كارەبایی دەنوشتێنرێنەوە.
  • سیستمی (immobilizer) دژە دزی تێدایە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی سوزوكی ئۆرتێگا

  • قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە بچووكە لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تردا.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەكە ناكرێتەوە (سلاید) نییە.
  • ئەیرباگی تێدا نییە بۆ پاراستنی سەرنشینی پێشەوە.
  • لایتی تایبەت بە كەش و هەوای تەماوی تێدا نییە.
  • ئۆتۆمبێلەكە كامێرای دواوەی نییە.
  • ڕاگری خێرایی (تحدید سرعة) نییە.
  • لایتەكانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە بەهێز نین.
  • ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكە لاوازن.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە كەمە و جێگیر نییە لەكاتی لێخوڕینیدا.
  • هەستانی ئۆتۆمبێلەكە زۆر خاوە، پێویستی بە 35 چركە هەیە بۆ ئەوەی خێراییەكەی لە 0 بگات بە 100 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا.


سەرچاوەکان



769 بینین