گرێ (لووەکانی) کۆئەندامی دەمار

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-27-13:27:00 - کۆدی بابەت: 5567
گرێ (لووەکانی) کۆئەندامی دەمار

ناوه‌ڕۆك

لووەکامی کۆئەندامی دەمار چین؟ 

لووەکان لە کۆئەندامی دەماردا دورست دەبن کاتێک خانەکانی مێشک یان دڕکە پەتک دەست دەکەن بە زیادکردن بە شێوەیەکی نا ئاسایی و بە شێوەیەک کە کۆنترۆڵ ناکرێت، وە ڕەنگە بوونی لووەکان لە کۆئەندامی دەماردا لە ئەنجامی گواستنەوەی بێت لە بەشەکانی تری لەشەوە، مێشک کۆنترۆڵی ئەرکە هۆشیاری و جوڵەیی و هەستییەکانی جەستە دەکات کە دەکرێت تووشی تێکچوون ببێت لە ئەگەری هەبوونی لوویەک لە مێشکدا، هەندێک لە گرێیەکان لە تەمەنی منداڵیدا بڵاون، هەندێکی دیکەشیان ڕەنگە لای کەسانی پێگەیشتوو دەربکەون، هۆکاری دەرکەوتنی ئەم لووانەش نەزانراوە، بەڵام هەندێک هۆکاری بۆماوەیی ڕێکدەکەون لەگەڵ بوونی ئەم لووانەدا، هەروەها چەندین جۆری جیاواز لەم گرێ شێرپەنجەییانەی کۆئەندامی دەمار هەن کە نیشانەکانیان جیاوازە لە نێوان کەسەکاندا بەپێی گرێیەکە، وێنەگرتنی تیشکی و وەرگرتنی بەشێکی خانەکان بۆ پشکنین یارمەتیدەرە لە دەستنیشان کردنیاندا. 

جۆرەکانی لووەکانی کۆئەندامی دەمار

چەند پۆلێک لەو گرێیانە هەن کە دەکرێت لە کۆئەندامی دەماردا سەر هەڵبدەن، ئەم لووانە دەگەنە ڕیشەی دەمارەکان، هەندێکی تریشیان پاش لابردنیان نیشانەکانی باش دەبن، بەڵام هێشتاش مەترسی ئەوە هەیە ئەم لووانە مەترسیداربن و ژیانی نەخۆشەکە بخەنە مەترسییەوە، لە دیارترین جۆرەکانی لووی دەمارە کۆئەندام بریتین لە:

لووە ئەستێرەییەکان

لە بڵاوترین جۆرەکانی لووی دەمارییە، کە ڕەنگە لە مێشک یان دڕکە پەتکدا سەرهەڵبدات، هەروەها زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت وەک لە پیاوان پاش تەمەنی ٤٥ ساڵی، هەنێکیان بە شێوەیەکی هێواش گەشە دەکەن، بەڵام ڕەنگە هەندێک جۆری توندی هەبێت کە بە خێرایی گەشە دەکات و بڵاو دەبێتەوە، ئەم جۆرە لووە دەنێتە هۆی سەرئێشە و ناڕوونی (لێڵی) لە بینین و کەشەنگبوون و گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت. 

لووەکانی پەردەی مێشک 

ئەم لووانە لەسەر پێکهاتەی پەردەی مێشک دەست دەکەن بە دروست بوون و بەوە جیا دەکرێنەوە کە زۆر خاون لە گەشەکردن، لەبەر ئەوەشە کە نیشانەکانی تا چەند ساڵێک دەرناکەون ئەویش بە پەستان خستنە سەر دەمارەکان، لەبەر ئەوەش پێویستی بە چارەسەری ڕاستەوخۆ نییە و جێی خۆیەتی لە بیرمان بێت کە ئەم لووانە دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدەن، بەڵام بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوونیان زیاترە. 

لووی کەلەسەر و گەروو

لوویەکە کە لە توێژی پێستدا دروست دەبێت لە بنەڕەتدا لوییە کە لە ناوچەی زینی تورکی (sella turcica: چاڵییەکە لە ئێسکی سفینۆید کە ژێرمێشکە ڕژێنی لەسەرە) دروست دەبێت، وە لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەکەی بەتەواوەتی ساغە، بەڵام زۆرجار بە توندی دەگوازرێتەوە بۆ شانەکانی دەوروبەری، کە وادەکات مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ نەشتەرگەری قورس بێت، ئەم لووە لە تەمەنی منداڵیدا بڵاوترە، کە دەنێتە هۆی تێکچوونی دیار لە بینیندا لە تەمەنی منداڵی. 

چارەسەری لووەکانی دەمارە کۆئەندام

سەرئێشەی بەیانیان و ئەو سەرئێشەیەی بە ڕشانەوە چارەسەر دەبێت بە دیارترین نیشانەکانی گرێی ناو مێشک دادەنرێت، کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کێشەی بینین و بیستن و قسەکردن و کێشە لە هاوسەنگی و ڕێکردن و باری دەروونی، هەروەها لووەکانی دڕکە پەتک هاوتەریبن لەگەڵ هەبوونی ئازار لە پشتدا، چارەسەرکردنیشیان پشت دەبەستێت بە قەبارەی لووەکە و ناوچەکەی و دەکرێت کۆنترۆڵی لووی دەمارە کۆئەندام بکرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

  • چاودێری: هەندێک جار تەنها چاودێری لووەکە دەکرێت، بەبێ هیچ دەست تێوەردانێک، هەتا نیشانەکان خراپتر نەبن و بەوەش نەخۆشەکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری کیمیایی و چارەسەر بە نەشتەرگەری دەپارێزیت. 
  • نەشتەرگەری: نەشتەرگەری یارمەتیدەرە لە لابردنی لووەکە، وە ڕزگارکردنی مێشک لەو پەستانەی دەکەوێتە سەری، هەروەها چارەسەری کیمایی و چارەسەر بە تیشک پاش نەشتەرگەری دەبێت. 
  • چارەسەری کیمیایی: لە هەندێک حالەتدا ڕەنگە دەرمانی کیمیایی بەکار بهێنرێت، بۆ وەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و لەناوبردنیان، دەرمانەکان لە ڕێی دەم یان دەرزی بۆ لولەکانی خوێن دەدرێت، لە حاڵەتە قورسەکانی نەخۆشییەکەشدا بە دەرزی دەخرێتە ناو شلەی مێشک و بڕبڕە، بۆ ئەوەی بە چڕییەکەی زیاتر بگاتە لووەکە.


سەرچاوەکان



2377 بینین