ئەندازیاری میکانیک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-27-14:27:00 - کۆدی بابەت: 5570
ئەندازیاری میکانیک

ناوه‌ڕۆك

ئەندازیاری میکانیکی چییە؟

ئەندازیاری یەکێکە لە پسپۆڕییە گەورەکان، ئەندازیار هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی مەعریفە زانستییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە زانستییەکان و دیزاینکردنی کەرەستە و هیتر، ئەوانەی بە دوای زانیاریی دەربارەی ئەندازیاری میکانیک دەگەڕێن لەوانەیە بپرسن: ''ئەندازیاری میکانیک چییە؟''، پێناسەی ئەم بوارە بەم جۆرەیە: ئەندازیاری میکانیک دایکی هەموو لقە ئەندازیارییەکانی دیکەیە، وەک ئەندازیاری پیشەسازی و ئەندازیاری فڕۆکەوانی و ئەندازیاری بۆشایی و ئەندازیاری میکاترۆنێکس و ئەندازیاری بزوێنەرەکان و ئەندازیاری وزە و هیتر، لەبەر ئەوەی ئەندازیاری میکانیکی بنەما فیزیاییەکان و زانستی ماددەکان بەکار دێنێت لە پڕۆسەی دیزاینکردن و دروستکردن و شیکردنەوەی سیستەمە میکانیکییەکان.

کاری ئەندازیاری میکانیکی

ئەندازیاری میکانیکی مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدا دەکات کە جووڵەیان هەیە، ئەندازیارە میکانیکییەکان هێشتا پێویستیان بەو ئامێر و کەرەستانەیە کە پێش چەندین سەدە بەکارهێنراون، وەک بازنە و تایە و بەرزکەرەوە و بڕغو و هێڵکارییەکان بۆ دروستکردنی ئامێرە نوێیەکانی وەک ئۆتۆمبێل و ئامێرە کشتوکاڵی و ئامێرەکانی ناوماڵ و ڕۆبۆت و کەرەستە پیشەسازییەکان و هیتر، هەروەها ئەندازیاری میکانیکی کار دەکات لەسەر دیزاینکردنی بەشە لاوەکییەکانی ئەم ئامێرە سەرەکیانە، هەروەها سیستەمەکانی کۆنترۆڵکردن و کەرەستە و تاکە بە تاکەی بەشەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکانەش دەبێت ئەندازیاری میکانیکی زانیاریی باشی لەسەر بوارەکانی دیکەی ئەندازیاری هەبێت، بەتایبەتی بوارەکانی دروستکردن و بۆشایی و کارەبایی و کۆمپیوتەر، هەروەها ئەندازیاری میکانیکی پێویست دەکات زانیاریی دەربارەی ئامێرەکان و کۆنترۆڵکردنیان و کردارەکانی دروسکتردن و ئەو ماددانەی لێی دروست دەکرێت هەبێت، بۆ ئەوەی توانای دیزاینکردنی ئەو ئامێرانەی هەبێت کە دەتوانرێت دروستبکرێن و تێچوویەکی گونجاویان هەبێت، هەروەها دەبێت ئەندازیاری میکانیکی هەندێک توانای دیکەی تێدابێت، وەک تێگەیشتنی قووڵ لە بیرکاری و فیزیا و زانستی ماددەکان، لەبەر ئەوەی ئەم توانایانە یارمەتیدەرن لە دەستکراوەکردنی ئەندازیار بۆ حیسابکردنی حاڵەتەکانی شکست، ئەم حیسابکردنەش پشت دەبەستێت بە بەشەکانی سەر بە کەرەستە و ئەو ماددانەی لێیان دروستکراون و ئەو دۆخەی کە دەکرێت ئامێرەکە توانای کارکردنی تێیاندا هەبێت.

بوارەکانی کارکردنی ئەندازیاری میکانیکی

ئەندازایارە میکانیکییەکان بە زۆری لە ژینگە و شوێنی ئۆفیسدا دەژین، بەڵام لەوانەیە ناچار ببن سەردانی شوێنی کارکردن بکەن لە کاتێک بۆ کاتێکی تر ئەگەر کێشەیەک هاتە پێشەوە یان پارچەیەکی کەرەستەکان پێویستی بە گرنگیپێدانێکی تایبەت هەبێت لە لاین ئەندازیارەکانەوە، ئەندازیارە میکانیکییەکان زۆرینەی کات لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی ئەندازەیی و توێژینەوە و پەرەپێدان و پیشەسازییەکان کار دەکەن، بۆ ئەوەشی کە توانای ئەنجامدانی ئەم کارەیان دەبێت لانی کەم ئەندازیارەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکەدا هەبێت، لەوانەیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بواری خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییە ئەندازیارییەکان کار بکەن پێویستیان بە بڕوانامەی پسپۆڕ هەبێت، تەنانەت هەندێک جار لەوانەیە بڕوانامەی ماجستێر پێویست بێت تاوەکو پلە بەرزکردنەوەی بۆ بکرێت.

بوارەکانی خوێندن لە ئەندازیاری بیکانیکدا

ئەندازیاری میکانیکی لە بوارەکانی دیزاین و پەرەپێدان و بنیاتنان و پشکنینی کەرەستە میکانیکی و گەرمییەکان، وەک ئامێر و بزوێنەر و هیتردا پەیوەندیی هەیە،  خوێندنی ئەندازیاری میکانیک ئەم بوارانە دەگرێتەوە:

  • زانستی ماددەکان: ئەم زانستە هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە دروسکتردنی ماددە و هێزی ماددەکان و توێژینەوە دەربارەی هەڵبژاردەکان بۆ بەکارهێنانی ماددەیەکی بەهێزتر.
  • میکانیکای ڕەق: ئەم زانستە یەکێکە لە لقەکانی میکانیکای بەردەوام کە لە هەڵسوکەوتی ماددە ڕەقەکان و جووڵە و تێکچوونیان دەکۆڵێتەوە لەژێر کاریگەرییەکی بەهێزدا.
  • زانستی دروسکتردن: زانستی دروسکتردن چۆنییەتی دیزاینکردنی شتەکان و چۆنییەتی پێکهێنانی کەرەستە جۆراوجۆرەکان ڕوون دەکاتەوە.
  • بزوێنەرەکانی سووتانی ناوەکی: ئەم بوارە باسی جۆرەکانی بزوێنەر و هێزی سووڕانەوە دەکات.
  • جووڵەی ئامێر: ئەم بوارە لە جووڵەی ئامێر و هێز و داینامیکی چەسپێنراو دەکۆڵێتەوە.
  • دیزاینکردنی ئامیر: ئەم بوارە باس لە چۆنییەتی دیزاینکردنی بورغو و شتە پەیوەستەکانی دیکە بە دیزاینکردنی ئامێرەوە دەکات.
  • ئەندازەی بزوێنەرەکان: ئەو بوارەیە کە باس لە دینامیکی ئۆتۆمبێل و بەشەکانی بزوێنەر و هەڵسوکەوتی ڕێگا دەکات.

هەروەها خوێندن لە بوارەکەدا ئەندازیاری وێستگەکانی وزە و گواستنەوەی وزە و گۆڕانی و سارکردنەوە و دینامیکی گەردی و موشەک و فووکەرەکان و بەرنامەکانی وێنەکێشانی ئەندازیاری و ئەندازیاری بەرهەم لەخۆدەگرێت.

گرنگترین ئەو زانکۆیانەی کە بەشی ئەندازیاری میکانیکی لێدەخوێنرێت

زانکۆی دهۆك
زانکۆی سلێمانی 
زانکۆی سەڵاحەدین 


سەرچاوەکان



7134 بینین