ثرۆتڤیاتایت – فلز

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-27-20:41:00 - کۆدی بابەت: 5582
ثرۆتڤیاتایت – فلز

ناوه‌ڕۆك

ثرۆتڤیاتایت

ثرۆتڤیاتایت (Thortveitite) فلزێكە كە پێكدێت لە سكاندیۆم، ئیتریۆم و سلیكات، كە هاوكێشەكەی بریتییە لە (Sc,Y)2Si2O7، هەروەها سەرچاوەی سەرەكی توخمی سكاندیۆمە، ئەم فلزە زیاتر لە بەردی گرانتیك پێگمێنتایتەوە دروستدەبێت، هەروەها بەبۆنەی ئەندازیاری نەرویجی ئۆلاس ثرۆتڤێت (olaus thortveit)ـەوە ناونراوە.
فلزی ثرۆتڤیاتایت بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 2004 دۆزراوەتەوە لەلایەن ئۆلاس ثرۆتڤێت، ثرۆتڤیاتایت لە چەند شوینێكی كەم دەستدەكەوێت كە بریتین لە نەرویج، ژاپۆن، ڕوسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

پۆلێن   فلزی
هاوكێشە   (Sc,Y)2Si2O7
پۆلێنی شترۆنز    9.BC.05
سیستمی كریستاڵی   سیستمی كریساڵی تاك (Monoclinic)
پێوەری مۆھ (Mohs scale) بۆ ڕەقی   5-6
بریقەدانەوە   شوشەیی
ڕوشان (ڕەنگی ڕوشاندنەكەی) خۆڵەمێشی
هێزی كێشكردنی جۆری   3.3 بۆ 3.8

 


سەرچاوەکان



694 بینین