چۆنیەتی لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-28-02:21:00 - کۆدی بابەت: 5589
چۆنیەتی لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوو

ناوه‌ڕۆك

چۆن بتوانین ئەو کەسە لەبیر بکەین کە پێشتر خۆشمان ویستووە؟

لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشووت کارێکی قورسە و پێویستی بە تێپەڕبوونی کات هەیە، بۆ زۆرینەی کەس هاتۆتە پێشەوە کە عاشق ببیێت و خۆشەویستی بکات و بەڵام سەرکەوتوونەبێت و ناچار بێت جیاببێتەوە، و بەڵام ئەمە کۆتایی دنیا نییە و دەبێت ڕابێیت و ئەوانە لەبیربکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆت. چەند ڕیگایەک هەیە بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوومان

  • لەجێی بیرکردنەوە لەو یادگارییە خۆشانەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هەتبووە، بیر لەو ڕەفتارانەی بکەرەوە کە ئازاری داویت و ڕووی ڕاستەقینەی بهێنە پێش چاوت.
  • ڕاستیبین بە و بزانە کە ئەگەر پەیوەندییەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی ڕاستی و ڕاستگۆیی و دابنرێت هەرگیز بەم شێوەیە کۆتایی نایەت.
  • خۆت بخە شوێنی هاوسەری ئەو کەسەو بیر لەوە بکەرەوە ئایا پێت خۆشە کە کەسێکی تر بیر لە هاوسەرەکەت بکاتەوە و خۆشی بوێت؟.
  • بەردەوام هەوڵبدە خۆت سەرقاڵ بکەیت و بیر لە ژیانی خۆت بکەیتەوە نەک بیر لەو بکەیتەوە.
  • باوەڕت بەخۆت هەبێت و خۆت بەکەم مەزانە و وامەزانە کە تەنها ئەو شایستەی تۆ بووە و ئیتر ناتوانیت بچیتە هیچ پەیوەندییەکی ترەوە.
  • گەشبینبە بەوەی کە ئێستا سینگڵیت و کاتێکی زیاترت دەبێت و کەسانی زیاتریش دەناسیت.
  • وابیرمەکەرەوە چونکە جوان و سرنجڕاکێش نەبوویت خۆشەویستەکەت لەبیری کردوویت و وازی لێهێناویت، بەڵکوو بیر لەوە بکەرەوە شایەنی کەسێکی باشتریت و کەسێک کە بەڕاستی تۆی خۆش بوێت.
  • کەسێک کە گرنگیت پێنادات و بوونت نییە لای هیچ شایەنی خەم خواردن و بیرلێکردنەوە نییە و تەنها شایەنی لەبیرکردنە.
  • واز لە هەر شتێک بهێنە کە ئەوت بیر دەخاتەوە و پەیوەندی بەوەوە هەیە.
  • هەندێک جار کاتەکانت بەتەنهای تێپەڕێنەوە و بیر لە هەڵەکانت بکەرەوە، مەرج نییە هەمیشە لە قەرەباڵخیدا بیت تا بتوانیت لەبیری بکەیت و لە خەیاڵتدا نەمێنێت.


سەرچاوەکان



1452 بینین