هەندێک خۆراک بۆ کەمبوونەوەی ئازاری منداڵبوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-29-02:29:00 - کۆدی بابەت: 5606
هەندێک خۆراک بۆ کەمبوونەوەی ئازاری منداڵبوون

ناوه‌ڕۆك

خانمانی دووگیان پێش منداڵبوون چی بخۆن تاکوو ئازاری منداڵبوونیان کەمتر بێت؟

خواردنی پێش منداڵبوون زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پێش منداڵبوون، کەواتە بەدرێژای ماوەی دووگیانیش هەوڵبدەن کە باشترین خواردنەکان بخۆن تاکو منداڵبوونێکی ئاسانتان هەبێت.

منداڵبوون چ بەڕێگای سرووشتی یاخود ڕێگای نەشتەرگەری، کارێکی قورس و ئازاربەخشە و جەستەی خانمەکە کالۆرییەکی زۆر دەسوتێنێت لەم کاتەدا، هەر بۆیە دەبێت پێش منداڵبوون بە پێی پێویست وزەتان پێبێت و خواردنی باش هەڵبژێرن، هەروەها جگە لە خواردنی باش پێوستە ئاوی باشیش بخورێتەوە.

ئەو ماددە خۆراکیانە چین کە گرنگە پێش منداڵبوون بخورێن؟

پڕۆتین

ئەو خواردنانەی کە بڕێکی باش پڕۆتینیان تێدایە بیخۆن هەم کاتی دووگیانی و چەند ڕۆژێک پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوونیش ماست و پەنیر و کەرە ئەمانە پڕۆتینی زۆریان تێدایە و هەروەها هەرسکردنیشیان ئاسانترە.

ئەو خواردنانەی کە هەرسکردنیان ئاسانە

کاتێک کە کاتی منداڵبوونتان نزیک بووەتەوە دەبێت خواردنێک بخۆن کە هەرسکردنی ئاسان بێت، و قورس نەبێت لەسەر گەدەتان و ناچار نەبن کە بێن و بچن تاکوو هەرسی بکەن، هەروەها دوورکەوەنەوە لەو خواردنانەشی کە بۆندار و خاون و حاڵەتی دڵتێکچوون و ڕشانەوە دروست دەکەن.

کاربۆهیدرات

ئەو خواردنانە بخۆن کە کاربۆهیدراتیان تێدایە تاکوو وزەی باشتان پێ بدات، وەک برنج و پاستا و نانی جۆ و گەنم شەوی پێش منداڵبوون دەتواننن خواردنی وەک سوپی مریشک بخۆن، هەم خواردنێکی سوکە و زوو هەرس دەکرێت و هەم وزەی زۆریشی تێدایە.

میوە

میوەی وەک، ترێ، توڕکی کێوی مۆز و میوەکانی هاوین ئەمانە زۆر گرنگن کە چەند ڕۆژێک پێش منداڵبوون بخورێن بەتایبەت میوەکانی هاوین کە ئەگەریش منداڵبوونت ناکەوێتە هاوینەوە هەوڵبدە کە پێشتر ئەم میوانەت هەڵگرتبێت تاکوو پێش منداڵبوون بیخۆیت سوودیان زۆرە و هەرسکردنیشیان ئاسانە.

سەرچاوەی وزەبەخش

تا دەکرێت ئەو خواردنانە بخۆن کە هەرسیان ئاسانە و سەرچاوەیەکی باشی وزەشن چونکە زۆر یارمەتیدەرن بۆ گرژبوونی منداڵدان لەکاتی ژاندا و هەروەها ئازاری منداڵبوون کەم دەکەنەوە، لەوانەش وەک کاربۆهیدراتی سادە کە وزەی زۆر و هەرسی ئاسانە هەروەها دەتوانن هەنگووین بخۆن کە وزەیەکی زۆری تێدایە.

خواردنەوەکان

زۆر وریابن لە هەڵبژادنی خواردنەوەکاندا تا دەتوانن ئاو و ئاومیوەی سروشتی بخۆنەوە کە سەرچاوەی باشی وزەیە، دوورکەونەوە لە خواردنەوەی ئاومیوەکانی بازاڕ کە بڕێکی زۆر شەکر و ماددەی تری تێکراوە چونکە جگە لە زیان هیچی تری نییە، گرنگترین خواردنەوە ئاوی گوێزی هیندییە کە زۆرینەی ئەلیکترۆلایتەکانی تێدایە و سوودبەخشە.

مەترسن لە چوونە تەوالێت بەهۆی زۆری ئاو خواردنەوە و هەوڵبدە بەتەنها بچن بۆ تەوالێت و ئەگەریش ژانتان زۆر بوو نەتانتوانی ئەوا خواردنەوەی ئاو و ئاومیوەکان کەمتر بکەنەوە لەوکاتەدا، خواردنەوەکان وزەیەکی باش بە جەستە دەدەن و وادەکەن جەستە بە شێداری بێمێنێتەوە، بەڵام ئەو خانمانەی کە شەکرەیان هەیە ئاگاداربن لە خواردنەوەی ئاومیوەکان کە زۆر جار میوەکان شیرین و پڕ شەکرن.


سەرچاوەکان



9683 بینین