بەکارهێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-29-02:30:00 - کۆدی بابەت: 5607
بەکارهێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین

ناوه‌ڕۆك

سوودی کەفی ڕیشتاشین چییە؟

تاشین بە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی خاوێنی دادەنرێت کە زۆربەی و بەتایبەتی پیاوان بە شێوەیەکی ڕێک ئەنجامی دەدەن بۆ ڕزگار بوون لە موو، کە تاشین لە ڕاستیدا پڕۆسەی بڕینی ڕیش و قژی سەر و چەند ناوچەیەکی جیاواز لە جەستەیە، وە بۆ قژی سەر بە زۆری مقەسی بۆ بەکاردەھێنرێت، دەربارەی ڕیش کەفی ڕیشتاشینی بۆ بەکاردەھێنرێت.
لەوانەیە پیاوان ناچار بن کە ڕۆژانە بۆ تاشینی ڕیشیان کەفی ڕیشتاشین بەکاربھێن، وە کەفی ڕیشتاشین بۆ چەندین شتی دیکە بەکاردەھێنرێت، گرنگتریان ئەوەیە کە کاری تاشین ئاسان دەکات، ھەروەھا چەندین بەکارھێنانی دیکە ھەیە بۆ کەفی ڕیشتاشین.

جۆرەکانی کەفی ڕیشتاشین

چەندین جۆری کەفی ڕیشتاشین ھەیە کە دەکرێت بە کەفی ڕیشتاشین دابنرێت و لەسەر ئەم بنچینە بەکاربھێنرێن، بۆیە بەکارھێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین زۆرن و تەنھا لە تاشیندا کورت نابێتەوە، بەڵام گرنگترین جۆرەکانی کەفی ڕیشتاشین ئەمانەن: 

١- کەفی سابون: دەتوانرێت کەفی سابون بە سادەترین جۆری کەفی ڕیشتاشین دابنرێت.

٢- کرێمی بادەم: کرێمی بادەم بە جۆرێک لە جۆرەکانی کەفی ڕیشتاشین دادەنرێت، وە دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕیشتاشیندا بەکاربھێنرێت.

٣- کرێمی ڕیشتاشین: لە تایبەتمەندیەکانی کرێمی ڕیشتاشین ئەوەیە کە کەفی تاشین و پێکھاتەی شێدارکەرەوەی لە ھەمان کاتدا تێدایە.

٤- کرێمی ڕیشتاشینی ئەندامی: ئەم کرێمە کەفی تاشین و پێکھاتەی سروشتی و شێدارکەرەوەی وەک زەیتی ڕووەکی تێدایە.

بەکارھێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین

کەفی ڕیشتاشین تەنھا لە تاشینی ڕیشدا کورت نابێتەوە، بەڵکو بەکارھێنانەکانی لەوە زیاترن، کە دەکرێت بەکارھێنانەکانی فراوان بن بۆ ئەوەی چەندین شت لەخۆ بگرن، وە لەوانەیە بە خەیاڵتدا نەیەت تاکو تاقینەکەیتەوە، دیارترین بەکارھێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین ئەمانەن: 

١- لابردنی ئەو پەڵانەی کە لەسەر مافور و فەرش ھەن، ئەمەش لە ڕێی دانانی کەمێک لە کەفی ڕیشتاشین لەسەر پەڵەکە، بە پارچە قوماشێک یاخود کلێنسی تەڕی پێیدا بھێنرێت بۆ لابردنی، ئەمە تەنھا بۆ پەڵە نوێیەکان سوودی ھەیە، بەڵام پەڵە کۆنەکان لەوانەیە بە کەفی ڕیشتاشین لانەچێت.

٢- بریقەدار کردنی ئەو ڕووكارانەی كە بە كرۆم داپۆشراون لە ڕێگەی بەكارهێنانی كەفی ڕیشتاشین و دانانی لەسەر فڵچەیەکی نەرم، و پێداھێنانی سەری ئەو ڕووکارانە، و بەجێھێشتنی کەفی ڕیشتاشینەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، پاشان شۆردنی بە ئاوی شلەتێن و وشککردنەوەی بۆ ئەوەی بریقەداریەکەی بەدەست بھێنێتەوە.

٣- بریقەدار کردنەوەی خشڵ بە بەکارھێنانی کەمێک لە کەفی ڕیشتاشین، بە فڵچەیەکی نەرم بە باشی پێیدا بھێنرێت، کە پێداھێنانەکە بە شێوەیەکی بازنەیی بێت، پاشان وشککردنەوەی بە کلێنس.

٤- چەورکردنی ئینجانەی دەرگا کە دەنگ دروست دەکات لە کاتی کردنەوە و داخستنی دەرگاکەدا، بە دانانی کەمێک لە کەفی ڕیشتاشین لە سەری بۆ نەھێشتنی جیڕەی دەرگاکە، پاشان سڕینی کەفی ڕیشتاشینە زیادەکە بە لۆکەیەکی پاک. 

٥- پاککردنەوەی دەستەکان لە چەوری و بۆیە، وە بەکارھێنانی کەفی ڕیشتاشین وەک پاککەرەوەیەک بۆ دەستەکان، بە دانانی ڕێژەیەکی کەم لە کەفی ڕیشتاشین و باش پێداھێنانی و پاشان شۆردنی بە ئاوی شلەتێن و وشککردنەوەی.

ڕێگای بەکارھێنانی کەفی ڕیشتاشین

دەکرێت بەکارھێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین زۆر بێت، وە لە چەند بەشێکی جەستەدا بەکاربھێنرێت، کەفی ڕیشتاشین بەکاردەھێنرێت چونکە کاریگەرە لە لابردنی موو بە ئاسانی، وە پێست نەرم دەکات و لابردنی موو ئاسان دەکات، ئەگەر بەکارھێنانەکانی کەفی ڕیشتاشین لەسەر پێست بێت ئەوا پێویستە چەند ڕێگایەک بگریتە بەر بۆ بەکارھێنانی، وە ئەمانە چەند ڕێگایەکن: 

١- شێدارکردنی ڕوخسار: پێویستە پێست شێدار بکرێت پێش ئەوەی کەفی ڕیشتاشینی لێبدرێت، ئەمەش بە شێدارکردنی بە دەست یان بە بەکارھێنانی خاولیەکی تەڕ، و ھێشتنەوەی ئاوەکە بە ڕووخسارەوە بۆ چەند خولەکێک تا ئاوەکە ھەڵدەمژێت.

٢- بەکارھێنانی فڵچە: پێویستە فڵچەیەک دابین بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی کەفی ڕیشتاشینەکە بە پێستدا، وە زۆربەی کات ڕێژەیەکی کەم لە کەفی ڕیشتاشین بەکاردەھێنرێت، و بە شێوەی بازنەیی بڵاو دەکرێتەوە بە ڕوخساردا.

٣- تاشینی موو: مووەکە بە ئاڕاستەی گەشەکردنی دەتاشرێت، پاش دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی کەفی ڕیشتاشینەکە پێی.

٤- شۆردنی ڕوخسار: لابردنی ھەموو شوێنەوارەکانی کەفی ڕیشتاشینەکە لەسەر ڕوخسار بە بەکارھێنانی ئاوێکی شلەتێن، پاشان وشککردنەوەی بە خاولیەکی پاک.


سەرچاوەکان



932 بینین