مافی بەرگری ڕەوا

له‌لایه‌ن: - ژیار مستەفا - به‌روار: 2021-06-27-19:53:00 - کۆدی بابەت: 5687
مافی بەرگری ڕەوا

ناوه‌ڕۆك

پێناسە

گەر کەسێک شەڕی پێ فرۆشتیت یان هێرشی کردە سەر ماڵەکەت، ئایا من تا چەند مافم هەیە بەرگری لە خۆم بکەم؟

مافی بەرگری ڕەوا مافێکە یاسا داویەتی بە کەسی بەرگریکار کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژیان یان ماڵی یان ژیان و ماڵی کەسانی دیکە، بەڵام کەسی بەرگریکار مافی ئەوەی نییە زیادەڕەوی بکات لە بەرگریەکەیدا واتە دەبێت بەرگری کردنەکە بە ئەندازەی بوونی مەترسیەکە بێت، نابێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت و توندتر بێت لەو مەترسیەی تووشی ھاتووە و ببێتە ھۆی زیان گەیاندنی زیاد لە پێویست بەڵکو دەبێت تەنھا بە ئەوەندەی دوورخستنەوەی مەترسیەکە بێت.

لە چ کاتێکدا ئەم مافە کارا دەبێت؟

ئەو مافە بۆ بەرگریکار دروست دەبێت گەر ئەم مەرجانە ھاتنە دی:

  1. گەر بەرگریکار گیرۆدەی مەترسیەکی جدی بێت.
  2. پاساوی ھەبووبێت کە نەیتوانیوە پەنا بۆ دەسەڵاتە گشتیەکان ببات.
  3. ھیچ ئامڕازێکی تری لە بەردەستدا نەبێ بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیە.

نموونە

کەسێک هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵێک و دەیەوێت دزی بکات، سەرەڕای ئەوە دەیەوێت خاوەن ماڵیش بکوژێت، دەمانچەی پێیە بە دوای خاوەن ماڵدا دەگەڕێت، خاوەن ماڵ بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیە دارێک دەکێشێت بە پشتی دزەکە بۆ ئەوەی ئازاری پێ بگەیەنێت و بێ هۆشی بکات و مەترسیەکە دوور بخاتەوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات. (تاوانبار نابێت)

بەڵام ئەگەر بێت و بیکێشێت بە سەریدا و بیەوێت دزەکە بکوژێت، بە بیانووی دورخستنەوەی مەترسی، ئەوا (بە تاوان دادەنرێت). 

کەسی بەرگریکار دەبێت ئاسانترین ڕێگا بدۆزیتەوە بۆ بەرگریکردن و دوورخستنەوەی مەترسی. 


سەرچاوەکان



1166 بینین