کەڵەشاخ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان - به‌روار: 2021-07-01-14:52:00 - کۆدی بابەت: 5694
کەڵەشاخ

ناوه‌ڕۆك

کەڵەشاخ چییە؟

کەڵەشاخ بریتییە لە دەرهێنانی خوێنی پیسبوو لە لەشی نەخۆشەکە بە کۆمەڵە کەرەستە و ئامێرێکی گونجاو لەلایەن کەسی پسپۆڕ و شارەزاوە.

پێویستە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆرەوە بکرێت، ئەگەر بە جوانی کارەکە نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی شوێنەواری برین و هەست کردن بە ئازار و سوتاندنەوەی پێست.

چۆنیەتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ

لە کۆمەڵە شوشەیەکی ناو بەتاڵی شێوە کوپ پێکهاتوون، سەرەتا سەر ڕووی پێستەکە خاوێندەکرێتەوە، دواتر دیاریکردنی ناوچەکان، پاشان بریندارکردنی شوێنی دیاریکراو بە دەرزی یان موس تا خوێنی لێ دێتەدەرەوە، لە دوای ئەو قۆناغە کوپە شوشەکان بە گەرمی لەسەر پێست دادەنرێت بۆ ئەوەی ببێتە هۆی هەڵمژینی خوێنە پیسەکانی لەش لە ڕێگەی قەتیسکردنی هەواکەوە، چونکە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پێست بۆ مەودای ناو کوپەکە، پاشان خوێنە زیاد و پیسەکەی لەش دێتەدەرەوە لەدواییدا سەر پێستەکە ڕەنگی سوور دەبێت بەهۆی ئەو فشارەوە.

جۆرەکانی کەڵەشاخ

کەڵەشاخی وشک

بریتییە لەوەی تەنها کاسەی خوێن وەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت و هیچ شوێنێکی پشت بریندار ناکرێت.

کەڵەشاخی تەڕ

بریتییە لەوەی کە کاسەی خوێن وەرگرەکە لەسەر شوێنێکی پشت دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت، پاشان چەند شوێنێکی کەم لە پشت بریندار دەکرێت و دووبارە کاسەکە دادەندرێتەوە و بەمەش دوای چەند خولەکێک بەشێک لە خوێنە پیسەکە دەڕژێتە ناو کاسەکە و ئەو کردارەش وەک پسپۆڕان باسی دەکەن پێویستە هەموو کەسێک ساڵی جارێک ئەنجامی بدات.

سوودەکانی کەڵەشاخ

زیانەکانی کەڵەشاخ

زیانێکی زۆر مەترسیداری نییە جگە لە هەوکردنی پێست و سوتاندنەوە، بەڵام بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر، یان کاتی سوڕی مانگانە زیانی هەیە، لە هەمانکاتدا تووشبووانی شێرپەنجە یاخود ئەو کەسانەی تووشی شکانی ئێسک و گرژبوونی ماسولکەکان بوون نابێت کەڵەشاخ بکەن.

لە هەندێک کاتی کەمدا ئەگەر کەرەستەکان کە بەکاردەهێندرێن خاوێن نەبن، دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.

سەبارەت بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: (نعم العبد الحجام يذهب بالدم , ويخف الصلب ويجلو عن الابصر) رواه الترمذي واتە: باشترین كەس کەڵەشاخ كارە، چونكە خوێنی زیادەی خراپ بوو (خوێنی بێ سود) لادەبات، پشت سووک دەكات، ئاستی بینین باشتر دەكات.

کەڵەشاخ بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچەی پشت ئەنجام دەدرێت و بەم دواییەش ئەم کردارە لە ناوچەکانی ئەورووپا بە زەقی هەستی پێدەکرا کە خەڵکی ئەوروپی بە مەبەستی باشتربوونی تەندرووستییان ئەنجامی دەدەن و ساڵانەش لە کاتە دیاریکراوەکاندا لەلایەن موسوڵمانانەوە ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوەکان



1505 بینین