جێدار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-08-13:21:00 - کۆدی بابەت: 5790
جێدار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مولازم یاخود جێدار (بە ئینگلیزی: 2nd lieutenant)، پلەیەکی سەربازییە و خاوەنی یەک ئەستێرەی پێنج گۆشەیە، ئەم پلەیە بەو ئەفسەرە دەدرێت کە کۆلێژی سەربازی و تەواوی ڕاهێنانەکان تەواو دەکات.

پلەی دواتر: جێداری یەکەم

دەسەڵاتی جێدار

دوای تەواوکردنی کۆلێژ، هەریەک لە جێدارەکان لە شوێنێک جێگیر دەکرێن و دەستەیەکیان پێدەدرێت کە ٣٢ بۆ ٣٧ سەرباز لەخۆدەگرێت و لە ژێر فرمانی ئەو دەبن، زۆرینەی کات جێدار بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەم پلەیە دەمێنێتەوە و دوای ئەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ پلەی جێداری یەکەم کە خاوەنی دوو ئەستێرەیە.

زۆرینەی کات سووپاکان دوو پلە جێداریان هەیە، بەڵام هەندێک وڵات خاوەنی سێ پلەی جێدارن، لە کۆنەوە جێدار جێگری کاپتن بووە، واتە پێشەنگ(نەقیب)ـێک فەرماندەی لقێک بووە و چەند جێدارێکی لەژێر دەست بووە، هەریەک لەوانیش فەرماندەی پەلێک بووە.

زۆرینەی کات جێدار لە پلەکەی خۆی نامێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و پلەی بەرز دەکرێتەوە.

 وشەی جێدار

وشەی (Lieutenant) کە لە ئینگلیزیدا بەکاردەهێنرێت لە فەڕەنسییەوە وەرگیراوە و لە هەردوو وشەی (شوێن) و (گرتن) درووست بووە و بە واتای (شوێن گرتن) دێت، ئەمەش چونکە جێدار جێگری پلەیەکی سەرووی خۆیەتی و لە نەبوونی ئەودا کارەکان ڕادەسپێرێت.

لە سەدەی نۆزدەیەم بەریتانییەکان ویستیان وابوو وشەی ئینگلیزی (steadholder) بخەنە شوێنەکەی بەڵام سەری نەگرت چونکە وشە فەڕەنسییەکە زۆر باوتربوو، ئەم وشە فەڕەنسییەش بە (لیوتێنێنت یاخود لیوتێننت) دەخوێندرێتەوە.

وشەکە لە زمانی کوردیش بە هەمان واتا بەکارهێنراوەتەوە کە جێگایەک بگرێتەوە.

وشەی مولازمی عەرەبیش واتە شیاو.

جێدار لە سووپاکانی دونیا

عەرەبی ملازم
ئینگلیزی 2nd lieutenant
فارسی ستوان دوم
ئۆردو نەقیب
چینی

中尉

ڕووسی

Лейтенант

هیندی

लेफ्टिनेंट

ئیسپانی

Teniente

 


سەرچاوەکان



1233 بینین