گۆشت

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-09-21:12:00 - کۆدی بابەت: 5815
گۆشت

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی گۆشت

پێشەکی دەبێت بزانین خواردنی گۆشت پێویستە بۆ لاشەی مرۆڤ بەڵام ڕۆژی (٥٨)گرام زیاتر نەخورێت بەسوودە و زیانی نابێت، گۆشت سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ (پڕۆتین و ترشی ئەمینی و ڤیتامین (B12, B6, B3, B2, K, D, E ,A) فۆلیک و ڕیبوفلافین و نیاسیب و ئاسن و فۆسفۆڕ و کالیسیۆم و کلۆرین و مەگنسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کبریت و سیلینیوم و مس و یۆد و کرومیوم و زینک و فلورید) کە ئەوانە هەمووی پێویستی لاشەی مرۆڤن، بە گشتی باشترین گۆشت گۆشتی ماسییە دوای ئەو مەڕ و باڵندە کێوییەکان و ئاژەڵی کێوی دواتر پەلەوەرە ماڵیەکان بەڵام نەک ئەوانەی لە دەواجین بەخێو دەکرێن، هیچ کات سوودی گۆشتی مریشکی دەواجین وەک مریشکی ماڵی نییە وە بەزۆری بخورێت زیانی زۆرە بەتایبەتی پێستەکەی زۆر خراپە، وە گۆشتی مانگای پیر زۆر خراپە و بەزۆری مەترسیدارە بەڵام شیرەکەی زۆر بەسوودە.

سوودەکانی گۆشت

  • فسفۆڕ و یۆد و کالیسیۆم زیاد دەکات لە لەشدا.
  • ترشە سوودبەخشەکانی تێدا زۆرە کە پێویستی لاشەن.
  • خواردنی ماسی بەتایبەتی جۆری (لسردین) بیر و هۆش زیاد دەکات.
  • ماددەی (ئۆمێگا) بەتایبەتی لە جۆری (سەلەموون) دا زۆرە کە بەرگری لە تووشبوون بە نەخۆشی دەمار و شێرپەنجە دەکات.
  • بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی درێژ خایەن دەبن سوودی زۆرە.
  • چاو بەهێز دەکات و دەیپارێزێت لە کزبوون، بۆ ئەوانەی گۆشت ناخۆن دەبێت پەرداخێک شیر، هێلکەیەک، پێنج گوێز، (١٠)بادەم و کەمێک کونجی، پاقلە، لۆبیای سۆیا، سپێناغ، کەرەوز بخوات بۆ جێگرتنەوەی گۆشت.


سەرچاوەکان



2307 بینین