تا لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-10-02:17:00 - کۆدی بابەت: 5822
تا لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

تا لەماوەی دووگیانیدا

یەکێک لە کێشە باوەکانی کاتی دووگیانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەیە، یەکێک لە هۆکارەکانی تا لەم ماوەیەدا گۆڕانکاریی هۆڕمۆنەکانی خانمەکەیە، یاخود دەکرێت بە هۆی هەوکردنێک و سەرمابوونێکەوە بێت چونکە لەم ماوەیەدا جەستە هەستیارە، تاکوو پلەی گەرمی جەستەت نەچێتە سەرو ٣٨ پلەوە هەرگیز دەرمان بەکارمەهێنە، بەکارهێنانی دەرمانیش بە تەنها بە بڕیاری پزیشک دەبێت، لەم ماوەیەدا دەبێت زۆر وریابیت بەبێ پرسی پزیشک دەرمان بەکارنەهێنیت.

چ کاتێک دەکرێت بڵێین خانمەکە تای هەیە؟

هەمووان دەزانین کە پلەی گەرمی جەستە دەبێت ٣٧ پلەی سیلیزی بێت، بەڵام ئەم ژمارەیە بەپێی بارودۆخی کەسەکە دەگۆڕدرێت، بۆ زۆرێک لە خانمانی دووگیان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا ئەم پلە بگاتە ٣٨ پلەی سەدیش ئاساییە، بە مەرجێک کە نەخۆش نەبێت و بەهۆی هەوکردنێکەوە نەبێت، چونکە ئەم بەرزبوونەوەیە لەو کاتەدا بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوەیە و  ئاساییە، ئەگەر لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیشدا پلەی گەرمی جەستە هەر ٣٨ پلەی سیلیزی بوو ئەوا هەر ئاساییە، بەڵام لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا دەبێت بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

هۆکارەکانی تا لەماوەی دووگیانیدا 

جگە لە گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان لەم ماوەیەدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی جەستە بەرز ببێتەوە، هەروەها سیستمی بەرگری جەستەی خانمەکە دوای هێلکەدانان کەم دەکات، وە کاتی دووگیانی کۆرپەلەکە هەموو ماددە خۆراکییەکانی لە جەستەی دایکەکەیەوە وەردەگرێت و بەمەش جەستەی دایکەکە لاواز دەبێت و زووتر تووشی نەخۆشی دەبێت، دەکرێت چەند هۆکارێکی تریشی هەبێت وەک:

  • هەوکردن
  • کێشەی غودە
  • نەخۆشییەکانی خوێن، وەک کەمخوێنی لەماوەی دووگیانیدا.
  • هەستیاری.
  • نەخۆشییەکانی بەرگری دژە خۆیی.
  • پەستانی دەروونی.

ئەگەر جگە لە تا ئەم نیشانانەی ترت هەبوو سەردانی پزیشک بکە

  • نەتگەنەفەسی
  • ئازاری پشت
  • لەرز
  • ئازاری سک
  • کەشەنگبوونی مل

مەترسییەکانی تا لەماوەی دووگیانیدا بۆ دایک و کۆرپەکە 

  • کاریگەری هەیە لەسەر وێڵاش و لە ئەنجامدا لەوانەیە بێتە هۆی منداڵبوونی پێش وەختە.
  • دەبێتە هۆی دروستبوونی کەموکوڕی و کێشەی زگماکی بۆ منداڵەکە لە سکی دایکیدا.
  • هەروەها لەبارچوون و لەدایکبوونی منداڵەکە بە مردوویی.
  • ئەگەری زۆرە تا لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا ببێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە تووشی ئۆتیزم بکات.

دابەزاندنی تا لەماوەی دووگیانیدا

  • شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، تێکەڵەی شیری گەرم و هەنگوین، چا و لیمۆ و توتڕک.
  • بەکارهێنانی پارچە پەڕۆیەکی تەڕ بۆ فێنککردنەوەی دەموچاو و دەست و قاچ.

ئەگەر بەم ڕێگایانە پلەی گەرمی جەستە دانەبەزی ئەوا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت.


سەرچاوەکان



1913 بینین