قورسی دەربڕین 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-11-17:04:00 - کۆدی بابەت: 5841
قورسی دەربڕین 

ناوه‌ڕۆك

قورسی دەربڕین چییە؟

قورسی دەربڕین بە یەکێک لە تێکچوونەکانی قسەکردن دادەنرێت کە کاردەکاتە سەر توانای کەسەکە بۆ دروستکردنی وشە، هەروەها جیاوازە لە تێکچوونە زمانەوانییەکان کە تێیدا کەسەکە بێ توانایە لە فێربوونی وشە و تێگەیشتن لەوانی تر، ڕەنگە ئەم تێکچوونانە کاریگەریان هەبێت لەسەر باوەڕ بەخۆبوونی کەسەکان و شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی کەسەکە بە شێوەیەکی گشتی، ڕەنگە نەخۆشەکە بەدەست هەندێک نیشانەوە بناڵێنێت وەکو دووبارەکردنەوە یان درێژکردنەوەی دەنگەکان و قورسی لە دەربڕینی قسەکان بە شێوەیەکی ڕاست و قسەکردن بە دەنگێکی گەورە و قسەکردن بە دەنگێکی ڕەق، یان ڕەنگە بە هێمنییەکی زۆر قسە بکات.

هۆکارەکانی قورسی دەربڕین

ڕەنگە قورسی دەربڕین ڕووبدات لە دەرئەنجامی کارتێکەرێک زۆر کە کاردەکاتە سەر ماسولکەکانی زمان و دەم و دەموچاو و کۆئەندامی هەناسە، لاوازیان دەکات و دەبێتە هۆی قورسکردنی دەربڕین و دەرپەڕینی وشەکان، لە گرنگترین هۆکارەکانی قورسی دەربڕینیش: 

  • لەکارکەوتنی دەنگە ژێیەکان.
  • لەکارکەوتنی بەشێک لە خانەکانی مێشک.
  • لاوازی ماسولکەکان.
  • لاوازی لە کۆئەندامی هەناسە.
  • جەڵتە.
  • گۆشتی زیادە و لووی دروستبوو لەسەر دەنگە ژێیەکان.
  • ئیفلیجی لە دەنگە ژێیەکاندا.
  • ڕەنگە هەندێک کێشەی تەندروستی و کێشەی گەشەکردنی منداڵ ببێتە هۆی ڕوودانی قورسی لە دەربڕیندا، لەو کێشانەش: ئۆتیزم و تێکچوونی کەمی ئاگایی و زیادەڕەوی لە چالاکیدا.
  • شێرپەنجەی دەم 
  • شێرپەنجەی قوڕگ
  • شێتی. 

ڕێگاکانی چارەسەری قورسی دەربڕین

زۆرجار کەسانی پسپۆڕی قسەکردن و زمان لە نێو تیمی چاودێری تەندروستیدان کە کەسانێک لە خۆ دەگرێت لە بەشەکانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و خۆبەخشەکان، پزیشکەکان هەوڵی زیادکردنی توانای منداڵەکە دەدەن بۆ قسەکردن، یارمەتی خێزانەکانیش دەدەن بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانیان بە چەندین ڕێگەی جیاواز، لە گرنگترین ڕێگاکانی چارەسەریش:

  • پشت بەستن بە چەندین ڕێکاری دیاریکراو بۆ باشکردنی قسەکردن لەلای منداڵ وەکوو: خاوکردنەوەی قسەکردن، هەڵمژینی هەناسەیەکی قوڵ بەر لە قسەکردن، جێهێشتنی ماوەیەک لە نێوان وشەکان بۆ تێگەیشتن لەوەی منداڵەکە دەیڵێت، هەروەها بەکارهێنانی ڕستەی کورت و دوورکەوتنەوە لە ڕستەی دوورودرێژ. 
  • پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات بە ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێک کە یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی قسەکە لەلایەن منداڵەکەوە. 
  • لە هەندێک حاڵەتدا پزیشکەکە وا بەباش دەزانێت کە هەندێک ئامێری یارمەتیدەر بەکاربهێنێت وەکوو دەنگ گەورەکەر بۆ ئاسانکاری تێگەیشتن لە قسەکانیان.

ئامۆژگاری پزیشکەکان بۆ کەسوکاری ئەم جۆرە نەخۆشییە

پزیشکەکان ئامۆژگاری دەکەن بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ باشکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو منداڵانەی کێشەی دەربڕینیان هەیە، لەو ئامۆژگارییانەش:

  • کەمکردنەوەی دەنگە دەنگ لە دەوروپشتی منداڵەکە لەکاتی ئەنجامدانی گفتوگۆ. 
  • سەیرکردنی ڕووی منداڵەکە لەکاتی قسەکردن. 
  • پاش گفتوگۆکە باشترە کاتیان پێ بدرێت بۆ وەڵامدانەوە. 
  • پێویستە هۆشیار بن لەکاتی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان نەک ببێتە مایەی بێزار و تەریق بوونەوەیان. 
  • ئەگەر کەسوکارەکەی لە منداڵەکە تێنەدەگەیشتن وا باشترە وا دەرینەخەن کە تێناگەن، چونکە دەبێتە مایەی دڵەڕاوکێ لای منداڵەکە. 
  • ئەگەر پێویستی کرد ئامۆژگاری دەکرێن بە ڕوونکردنەوە بۆیان لەڕێگەی پرسینی ئەو پرسیارانەی کە وەڵامەکانیان بە بەڵێ و نەخێرە


سەرچاوەکان



1354 بینین