زیادبوونی کێشی جەستە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-11-17:31:00 - کۆدی بابەت: 5842
زیادبوونی کێشی جەستە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندی سوڕی مانگانە بە زیادبوونی کێشی جەستەوە

زۆر ئاساییە کە خانمێک لە ماوەی سوڕی مانگانەدا کێشی زیاد بکات، ئەم کێشەیە هەموو خانمێک هەیەتی، زۆر جار خانمان پێش کەوتنە سوڕی مانگانەوە تووشی چەند نیشانەیەک دەبن کە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کێشی خانمەکە زیاد بکات لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، بێخەوی، ئازاری سک و پشت، کەشەنگبوونی ماسولکەکان، غازات، زیادبوونی کێش یەک جار ڕوودەدات لە مانگێکدا ئەویش تەنها لە ماوەی سوڕی مانگانەدایە.

چەند هۆکارێک کە وادەکەن کە کێشی خانمەکە زیاد بکات لە ماوەی سوڕی مانگانەدا 

دابەزینی ڕێژەی مەگنیسیۆم

ڕێک پێش کەوتنە سوڕی مانگانەوە ڕێژەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەەی ڕێژەی ئەنسۆلین، هەر بۆیە خانمەکە حەز بە خواردنی شتی شیرین دەکات و ئەمەش وادەکات کە کێشی جەستە زیاد بکات بە هۆی زۆر خواردنی شیرینیەوە.

کۆبوونەوەی ئاو

کۆبوونەوەی ئاو لە جەستەدا دەبێتە هۆی قەڵەوبوون، کە هەندێک جاریش پێی دەوترێت ئاوسان، ئەمەش بەهۆی بەرەڵابوونی هۆڕمۆنەکانەوەیە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، هەروەها هەندێک خانم بە هەمان هۆکار دووچاری غازاتی ناو سک دەبنەوە، ئەم کۆبوونەوەی ئاوە دەکرێت هۆکارەکەی دابەزینی ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆنیش بێت.

حەز بۆ خواردن

جگە لەوەی جەستە خۆی دەئاوسێت، هەندێک خانم لەم ماوەیەدا زیاتر حەزیان بۆ خواردن دەچێت و زۆر دەخۆن ئەمەش هۆکارێکە تاکوو قەڵەو ببن، هەروەها لە ماوەی سوڕی مانگانەدا زیندەچالاکی جەستە کەم دەکات ئەویش بە هۆی زۆر خواردنەوە.

قەبزی

لەم ماوەیەدا، کۆئەندامی هەرسیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە و ئەویش فەرمانەکانی کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەبزیی، هەر بۆیە هەوڵبدەن کە بڕێکی زۆر خۆراکی دەوڵەمەند بە فایبەر بخۆن.

نیشانەکانی پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە و دڵەڕاوکێ

زۆرێک لە خانمان پێش سوڕی مانگانە دووچاری چەند نیشانەیەک دەبنەوە، کە دەکرێت هەفتەیەک یان دوو ڕۆژ پێش سوڕی مانگانە ڕووبدات، ئەویش وەک حەزی زۆر بۆ خواردن و غازات و ئازاری جەستە.

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ٢٥٠ خانم ئەنجامدراوە کە دەریدەخات حەز بۆ خواردن بە درێژایی ماوەی سوڕی مانگانە زۆر زیاد دەکات، بەتایبەت خواردنی سوێر و شیرین و قاوە و شوکولاتەکان کە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش، هەروەها دڵەڕاوکێ لە ماوەی سوڕی مانگانەدا کە هۆکارەکەی گۆڕانکارییە لە هۆڕمۆنی سیرۆتۆنیندا، کە لەوانەیە بەهۆی دڵەڕاوکێی زۆرەوە حەزیان بۆ زۆر خواردنی خراپ و ناتەندروست بچێت.

کیسی هێلکەدان

ئەگەر سوڕی مانگانەکەت ناڕێکە و کێشیشت زۆر زیاد دەکات، نەک لە کاتی سوڕی مانگانەدا بەڵکوو ڕۆژانی تریش ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە کیسی هێلکەدانت هەیە، بۆیە واباشە کە کێشت داببەزێنیت و دوورکەویتەوە لە خواردنی ناتەندروست و خواردنە چەورییەکان.

وەرزش نەکردن

ئەو خانمانەی کە فێرن ڕۆژانە وەرزش دەکەن، بەڵام ماوەی سوڕی مانگانە ناتوانن خۆیان هیلاک بکەن و وەرزش بکەن بەم هۆیەوە کێشیان زیاد دەکات، واباشترە لەبری وەرزش لەم ماوەیەدا ئاوی زۆر بخۆیتەوە تاکوو بە ئارەق کردنەوە کێشی جەستەت لە دەست بدەیت کە وەک وەرزش کردن وایە.

خوێی زۆر

حەزی زۆر بۆ خواردن و بە تایبەت خواردنی سوێر وادەکات کە کێشی جەستە زیاد بکات.

کێشی زیادەی جەستە لەم ماوەیەدا

ئاساییە کە کێشی جەستە لە ١ بۆ ٤ کیلۆ زیاد بکات لەم ماوەیەدا بەڵام لەوە زیاتر ئاسایی نییە، دەکرێت ئەو زیاد بوونەش وردە وردە بێت ڕۆژەکان یاخود تەنها لە ڕۆژێکدا ڕووبدات.

ڕێگا چارەسەری زیادبوونی کێشی جەستە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا 

  • کالیسیۆم: ئەگەر کێشت زۆر زیاد دەکات، دەتوانیت تەواوکەری خۆراکی کالیسیۆم بەکاربهێنیت کە یارمەتیت دەدات کە نیشانەکانی پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە کەمتر ببێتەوە و بەمەش کێشت کەمتر زیاد دەکات، هەروەها خواردنی تەواوکەری خۆراکی مەگنیسیۆمیش زۆر گرنگە چونکە لەم ماوەیەدا کەم دەکات.
  • ڤیتامینەکان: خواردنی ڤیتامین B6 زۆر باشە تاکوو یارمەتیدەرت بێت بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستەت.
  • گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا
  • خواردنی تەندروست بخۆ لەم ماوەیەدا. 
  • نەخواردنی زیاد لە پێویستی خۆی.
  • دووربکەوەرەوە لە خواردنی ماددە کافاینەکان، چونکە دڵەڕاوکێ و حەزی خواردن زیاد دەکات.
  • چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بکەرە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و بیخۆرەوە.
  • وەرزشی ئاسان و سووک بکە.
  • پڕۆتین و سەوزەوات زۆر بخۆ.
  • زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی.
  • بۆ ڕزگاربوون لە غازات ماست بخۆ.
  • خواردنی دارچینی، زەنجەفیل، چای نەعنا، ڕازیانە، و ماددە شیرەمەنیەکان هەموو ئەمانە غازات کەم دەکەنەوە.
  • دووربکەوەرەوە لە خواردنی پاقلەمەنیەکان


سەرچاوەکان



1442 بینین