تێکچوونە دەنگییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-12-02:25:00 - کۆدی بابەت: 5852
تێکچوونە دەنگییەکان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی تێکچوونە دەنگییەکان

ئەو دەنگەی لە سییەکانەوە دەردەچێت لەڕێگەی قوڕگەوە یان سندوقی دەنگەوە بە ڕێگای پەیوەندی نێوان خەلکی دادەنرێت، دەنگەکە دروست دەبێت لە دەرئەنجامی لەرینەوەی دەنگە ژییەکانی ناو قوڕگ، هەندێک تووشی تێکچوونە دەنگییەکان دەبن کە مانای وایە کێشەیەک لە دەنگدا هەیە، کە بریتین لە توندی تۆن و سیفەتەکانی دەنگ دەگرێتەوە، کاتێک کە دەنگە ژێیەکان بە شێوەیەکی ئاسایی نالەرنەوە، دەکرێت دەنگە ژێیەکان توشی پێکران ببن لە دەرئەنجامی هەندێک ڕەفتار، وەکوو: زۆر قسەکردن، هاوارکردن، جگەرەکێشان، هەروەها دەکرێت ئەم رەفتارانە ببنە هۆی کێشەی تر وەکوو لووی نەرم، برینی سەر دەنگە ژێیەکان، هەروەها چەندەها هۆکاری تر هەیە بۆ تێکچوونە دەنگییەکان وەکوو: هەوکردن، بەرەو سورێنچک هاتنی ترشەڵۆکی گەدە (دڵەکزێ)، گەشە لە دەرئەنجامی ڤایرۆس و شێرپەنجە، جگە لەوانەش هەموو ئەو نەخۆشییانەی کە دەنگە ژێیەکان دەگرێتەوە.

نیشانەکانی توشبوون بە تێکچوونە دەنگییەکان

چەندین نیشانە دەردەکەون لەو کەسانەی توشی تێکچوونە دەنگییەکان بوون، لە گرنگترینیشیان: 

  • لەرزۆکی دەنگە. 
  • ڕەقی و زبری دەنگ.
  • دەنگ پچڕان.
  • ئاوسانی قوڕگ.
  • ئازاری قوڕگ لەپاش قوتدانی خواردن، قسەکردن، یان لە کاتی دەستلێدانی قوڕگ لە دەرەوە. 

چارەسەری تێکچوونە دەنگییەکان

لەکاتی توشبوون بە تێکچوونە دەنگییەکان پێویستە پەنا ببرێتە بەر چارەسەرەکان، چارەسەرەکانیش بەپێی هۆکاری تێکچوونەکە دیاری دەکرێن، لە گرنگترین چارەسەرەکانیش:

  • گۆڕینی شێوازی ژیان: ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازت ژیان یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکان و نەهێشتنیان، لەو ڕەفتارانەش کە دەکرێت بگۆڕدرێن بریتین لە: دوورکەوتنەوە لە هاوارکردن و قسەکردن بە دەنگی بەرز، کارکردن بۆ پشووپێدانی دەنگ بەتایبەت لەو کەسانەی کارەکانیان پێویستی بە قسەکردنی زۆرە یان گۆرانیبێژەکان، هەروەها هەندێک ڕاهێنان دەکرێت کاریگەربن لە پشووپێدانی دەنگە ژێیەکان و ماسولکەکانی دەورووبەریان، وێڕای گرنگیدان بە خواردنەوەی بڕیکی زۆری شلەمەنییەکان.
  • چارەسەری دەربڕین: دەکرێت کەسی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەربڕین یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی تێکچوونە دەنگییەکان، ڕەنگە چارەسەرەکاندا ڕاهێنان و گۆڕانکاری لە شێوازی قسەکردن لەخۆ بگرێت کە ئاسانکاری دەکات کە چارەسەر و نیشانەکان سووک دەکات.
  • دەرمانەکان: دەکرێت دەرمانەکان بۆ چارەسەری تێکچوونە دەنگییەکان بەکاربهێنرێن لەو کاتانەی کە هۆکاری تێکچوونەکە بە دەرمان چارەسەر بکرێت، وەکوو: بەکارهێنانی دەرمانی دژە ترشێتی بۆ نەخۆشانی دڵەکزێ، یان چارەسەری هۆڕمۆنی بۆ کێشەکانی ڕژێنی سایرۆید، یان هۆڕمۆنەکان. 
  • دەرزی لێدان: پزیشک کاردەکات بۆ باشکردنی کەشەنگبوونەکانی قوڕگ لەڕێگەی پێدانی ژەهری بۆتۆلینەم لەڕێی دەرزییەوە، هەندێک جاریش چەوری یان نەرمکەرەوەکانی دیکە لەڕێی دەرزییەوە دەدرێت لە دەنگە ژێیەکان بۆ چارەسەری کێشەکە. 
  • نەشتەرگەری: هەندێک جار پزیشک پێویست دەکات نەشتەرگەری ئەنجامبدات بۆ لابردنی گەشەی زیادەی هەندێک لە شانەکان، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی گەشەکە شێرپەنجەیی بێت ئەوکات نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری ترە، وەکوو چارەسەری تیشکی.


سەرچاوەکان



1391 بینین