ئایا کەڵەشاخ لە وەرزی هاوین بکرێت تەندروستە؟ 

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-12-13:34:00 - کۆدی بابەت: 5856
ئایا کەڵەشاخ لە وەرزی هاوین بکرێت تەندروستە؟ 

ناوه‌ڕۆك

کەڵەشاخ لە وەرزی هاوین

شێخ ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێبێت دەڵێت: کەڵەشاخکردن لە وەرزی گەرما لە هاوین زۆر بەسوودە، چونکە لەم وەرزە خوێن لە لەشی مرۆڤدا شل دەبێتەوە، ئەو خوێنە بێ سوودە و قەتیسماوە، لەکارکەوتووە، بە کەڵەشاخ گرتن لەشی مرۆڤ ڕزگاری دەبێ لە ئێش و ئازار و ژان.

شیکارێکی زانستی و پزیشکی هەڵسەنگاندنێک ئایا کەڵەشاخ لەوەرزی هاوین سوودی خۆی دەبێ؟

وەرزی هاوین کاتێکی زۆر باشە بۆ ئە نجامدانی کەڵەشاخ، چونکە خانە لەکارکەوتووەکانی خوێن (خڕۆکەی سوور و خڕۆکەی سپیە لەکارکەوتووەکان) بە گەرما هەرچی خوێن و ماددە ژەهراویەکانە کەوا لەش شیکردوتەوە لە ڕێگای مولوولەکانی خوێنەوە ناردوویەتی بۆ دەرەوەی لەش لەژێر پێست خوێنەکە ڕاوەستاوە قەتیسماوە بێکەڵک و بێسوودە بۆیە بەڕێگای ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەش ڕزگاری دەبێت لەو خوێنە بێ سوودە.

خــوێن و ماددە تواوە ژەهراوییەکانی کەوا لەدەرەوەی لەش لەژێر پێست کۆدەبنەوە بار قورسایەکی زۆر دروست دەکەن لەسەر جەستەی مرۆڤ بەگشتی، بۆیە بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ خوێنە قەتیسماوەکە دێتەدەرەوە، لەش هێزی بەرگری بۆ دەگەڕێتەوە، خانەکان چالاکتردەبن توانایەکی باش و سوودێکی یەکجار زۆری دەبێ بەگشتی بۆ مرۆڤ.

توانای بەرگری لەش زیاد دەکات، خانەی نوێ لەدایک دەبن و خانە کۆنەکانیش (بێ سوود و لەکارکەوتووەکان) بەڕێگای کەڵەشاخ دێنە دەرەوە، بۆیە کەڵەشاخ پارێزەرێکی زۆر باشە، خانەکانی خوێن لە نوێوەوە دەست دەکەنەوە بە کاروچالاکی خۆیان و لەش لە ئازار و ئێش ژان ڕزگاری دەبێت.


سەرچاوەکان



1110 بینین