سالار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-15-14:27:00 - کۆدی بابەت: 5900
سالار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلەی سالار پلەیەکی سەربازییە و لە هەرێمی کوردستان هێشتا بە پلەی لیوا دەناسرێتەوە، بەڵام بە کوردی دەبێتە سالار، پلەیەکی مەزنی ئەفسەرە و دەسەڵاتێکی زۆری هەیە و لە سەرووی پلەی سەرتیپەوە دێت و دەکەوێتە پێش سەردارەوە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیشانەکەی هەڵۆیەک و دوو شمشێرە، ئەگەر کەسەکە دەرچووی کۆلێژی ڕوکنەکانی سەربازی بێت هێڵێکی سووریش لەسەر شانی دەبێت لە خوارووی شمشێرەکانەوە.

پلەی دواتر: سەردار

پلەی پێشووتر: سەرتیپ

دەسەڵات

لە زمانی ئینگلیزی بە Major general دەناسرێت و لە وڵاتی ئێران پێیدەوترێت (سرلشکر)، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پلەی سالار بەرپرسی بەشێکە کە ٦ بۆ ٢٥ هەزار سەرباز لە خۆ دەگرێت.


سەرچاوەکان



1611 بینین