شیرپێدانی سروشتی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-21-16:35:00 - کۆدی بابەت: 5984
شیرپێدانی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی شیرپێدانی سروشتی 

بڕیاری ئەنجامدانی شیرپێدانی سروشتی بڕیارێکی کەسییە، بەڵام ڕەنگە خێزان و هاوڕێ کاریگەریان هەبێ لە بڕیاردانەکە، وەکوو چۆن بارودۆخی کارکردنی دایکەکەش کاریگەری هەیە لەسەر کارایی شیرپێدانەکە، کە ڕەنگە هەموو ئەو سوودانەی دەکرێت بە شیرپێدانی سروشتی دەست بخرێن، بە شێرپێدانی تر دەست نەخرێن، زۆریک لە پسپۆڕانی بواری پزیشکی، بەتایبەت لە بواری ژنان و منداڵبوون، هەروەها پسپۆڕانی ئەکادیمیای پزیشکی منداڵان لە ئەمریکا AAP، هەروەها زانکۆی ئەمریکی بۆ پزیشکی ژنان و منداڵبوون ئامۆژگاری دەکەن لەسەر شیرپێدانی سروشتی "بەبێ زیادکردنی پێکهاتەی تری وەکوو شەربەت و ئاو" بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر، هەروەها زیادکردنی خۆراکی تایبەت بە منداڵ بەپێی تەمەنی گونجاوی پاش ٦ مانگی، وەکوو زیادکردنی سەوزە و میوە.

پێکهاتەکانی شیری دایک 

شیری دایک بە خۆراکێکی نایاب دادەنرێت بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو، کە زۆر پێکهاتەی خۆراکی گرنگ و پێویست بۆ منداڵ لەخۆ دەگرێت، وەکوو پڕۆتینە ئاڵۆزەکان و چەوری و کاربۆهیدراتەکان، وە دابەشکردنی ئەم پێکهاتانە بە شێوەیەکی زۆر ورد بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی منداڵەکە و تایبەتمەندی جەستەی، جگە لەوەی شیری دایک خۆراکێکی تەواوە بۆ منداڵ، کە کۆمەڵێ پێکهاتەی لەڕووی زیندەزانییەوە کاران و ئەم پێکهاتانە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە پەیداکردنی بەرگری لە مانگەکانی سەرەتای ژیانی منداڵەکە و پاراستنی لە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار کە لە ئەگەری توشبوونیدا مەترسی بۆ سەر ژیانی دروستدەکات، هەروەها شیری دایک دەگۆڕێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی منداڵەکە، بەڵام هەمیشە گونجاوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی تاکوو دەگاتە تەمەنێک کە بتوانێت لە سەرچاوەی دەرەکی پیویستییەکانی بەدەست بهێنێت وەکوو گەنم و شیری مانگا و هاوتاکانیان، زانینی پیکهاتە و گرنگی شیری دایک زۆر پێویستە بۆ نزیککردنەوە و زانینی جێگرەوەکان بۆ ئەو منداڵانەی توانای دەستکەوتنی شیری دایکیان نییە بە هۆکاری نەخۆشی یان جگە لەوەش. 

ماوەی پێدانی شیری دایک بە منداڵ

بەپێی ئەوەی شیرپێدانی سروستی چەندین سوودی هەیە بۆ دایکەکە و کۆرپەلەکەش، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئامۆژگاری دەکات بە پێدانی شیری دایک وەکوو سەرچاوەی سەرەکی بەردەست بۆ منداڵەکە بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە ٦ مانگ، ئەویش بۆ گەیشتن بە تەمەنی گەشەکردن و پێگەیشتنی تەواو بۆ منداڵەکە و کۆئەندامی هەرسی، دواتر خۆراکەکانی تر پلە بە پلە زیاد دەکرێن لەگەڵ پارێزگاری لە شیرپێدانی سروستی، WHO رێنمایی دەکات بە بەردەوامیپێدانی شیرپێدانی سروشتی بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو تەنانەت دوای زیادکردنی خۆراکەکانی تر پێش شیر لێبڕینەوە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو سوودەی کە شیری دایک هەیەتی بۆ منداڵەکە لەکاتی منداڵیدا لەلایەک و بۆ دایەکەکەش لە لایەکی ترەوە، هەروەها WHO ڕوونی دەکاتەوە کە هەبوونی زانیاری لەلایەن دایکەکەوە دەربارەی شیرپێدان دەبێتە هۆی درێژەپێدانی ماوەی شیرپێدان بە منداڵ لە پێناو سوود گەیاندنی زیاتر. 

سوودەکانی شیرپێدانی سروشتی بۆ منداڵەکە

شیری دایک پێکهاتەیەکە کە بەئاسانیی هەڵدەمژرێت لەلایەن ڕیخۆڵەی منداڵەکەوە، کۆمەڵێک ئەنزیمی و ماددەی تێدایە کە دژە ئۆکسانن و سوودیان هەیە بۆ بەرگری لەش و یارمەتیدەرە لە کرداری هەرسی منداڵەکە، شیرەکە ئەو دژەتەنانە لەخۆ دەگرێت کە لەشی دایکەکە بە درێژایی ماوەی پێش شیرپێدان دروستی کردوون، دژە تەنەکان بریتین لەو تەنانەی لەش دروستی دەکات بۆ دژایەتی هۆکارەکانی نەخۆشی پاش بەرکەوتنی، ئامانجی سەرەکی دژەتەنەکان ڕوونەدانەوەی نەخۆشییەکەیە جارێکی تر، شیری دایکیش پڕە لەم دژەتەنانە کە بەرگری بۆ منداڵەکە دابین دەکەن تاکوو ئەوکاتەی کە منداڵەکە خۆی توانای دروستکردنی دژەتەنی بۆ پەیدا دەبێت، وێڕای ئەمانەش شیرپێدانی سروشتی چەندین سوودی تری هەیە لەوانە:

  • بونیادنانی کۆئەندامی بەرگرییەکی بەهێزتر لە داهاتوودا
  • ئەگەری توشبوون بە سکچوون و قەبزیی و نەخۆشییە هەرسییەکان و دڵەکزێ و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان کەمدەکاتەوە. 
  • ئەگەری کەمتری توشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەکوو هەڵامەت و هەوکردنی سییەکان. 
  • کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی گوێیەکان، بەتایبەت ئەوانەی کار لە بیستن دەکەن. 
  • کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی میکرۆبیی پەردەکانی مێشک.
  • کێشەی بینینی کەمتر و باشتر بینین، کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی تۆڕە. 
  • کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن لە منداڵدا.
  • کەمکردنەوەی ڕوودانی مردنی لەناکاوی منداڵ SIDS. 
  • نەخۆشی کەمتر بە گشتی و پێویستی کەمتر بۆ بردنە نەخۆشخانە. 
  • نەچوونی دایک و باوک بۆسەر کار بەهۆی منداڵەوە لەو منداڵانەی شیری دایکیان پێ دەدرێت ٦ جار کەمترە لەچاو ڕێگەکانی تر.

سوودەکانی شیرپێدانی سروشتی بۆ پەستانی خوێن

شیرپێدانی سروشتی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە لەلای دایەکەکە، شیرپێدانەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بڕێکی زۆری هۆڕمۆنەکانی وەکوو ئۆکسیتۆسین و پڕۆلاکتین و کۆتیزۆڵ، کە هەموویان ڕۆڵیان هەیە لە هاوسەنگی پەستانی خوێن، لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک بۆ بەراورد کردنی ئەو دایکانەی شیری خۆیان بە منداڵ داوە بە مەرجە تەندروستییەکان و یاسا ڕێنماییکەرەکان و ئەو دایکانەی شیریان بە منداڵ نەداوە دەرکەوتووە کە ئەگەری توشبوونی کۆمەڵەی دووەم بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێنبەرەکان لە سەدا ٢٩ لە کۆمەڵەی یەکەم زیاترە، ئەویش بە چاودێری وردی شێوازی ژیان و چیرۆکی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنبەرەکان لای هەموو ئەوانەی توێژینەوەکەیان لەسەر ئەنجام دراوە، هەروەها ئەم ئەگەرە لەو ئافرەتانەشدا زیادبووە کە لە تەمەنی نائومێدیدا بوون، ئەمەش دەرخەری سوودەکانی شیرپێدانی سروستییە تەنانەت پاش تەمەنی نائومێدیش.

هەروەها تویژینەوەی تر سەلماندوویانە کە لە ئەگەری شیرپێدانی سروشتی لەلایەن لە سەدا ٩٠ی دایکەکانی ئەمریکا دەکرێت رێگر بێت لە ١٤ هەزار حاڵەتی جەڵتەی دڵ و ٥٤ هەزار پلانی چارەسەر بۆ نەخۆشی فشاری خوینبەرەکان، کە ئەمەش ملیارەها دۆلار دەگێرێتەوە ساڵانە، وێڕای ئەوانەش خۆپارێزی لە ٤ هەزار حاڵەتی مردنی پێشوەختە لە دایکاندا، هەروەها هەزار حاڵەتی مردن لای منداڵانی شیرەخۆرە هەموو ساڵێک.

هەر بۆیە لیستێکی گەورە لە سوودەکانی شیرپێدانی سروشتی و پاراستن لە چەندەها جۆری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان پەیدا دەبێت، هەروەها ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک، هەروەها ڕۆڵی باشی هەیە لە باشکردنی توانا ئەقڵییەکان و جەستەییەکانی منداڵەکە. 


سەرچاوەکان



2677 بینین