زیانەکانی هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-25-23:46:00 - کۆدی بابەت: 6045
زیانەکانی هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان 

ناوه‌ڕۆك

هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان چییە؟

یەکێک لە ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدانە، جۆگەی فالوپ پێکهاتووە لە دوو جۆگەی سادەی دیکە، کە دەکەونە دوو بەشی سەرەوەی منداڵدان، لە منداڵدانەوە دەگەن بە هێلکەدانەکان و لەوێدا کۆتاییان پێ دێت، هێلکە دوای هێلکەدانان و بەڕەڵابوونی لە ڕێگەی ئەم جۆگانەوە دەچێتە ناو منداڵدان، یەکێک لە ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی بەستنی ئەم دوو جۆگەیە دەبێت کە پێشی دەوترێت (tubectomy) کە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی سادەوە ئەنجام دەدرێت، لەم ڕێگەیەدا جۆگەکانی منداڵدان بەستراون و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هێلکە بە منداڵدان و هەروەها ڕێگریکردن لە سپێرم بۆ گەیشتنی بە جۆگەی فالوپ، ئەگەری سەرکەوتنی ئەم ڕێگایە ٪٩٩ـیە کە ئەگەرێکی زۆرە.

هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان بۆ چ کەسانێک دەکرێت؟

  • ئەو کەسانەی کە دووگیانبوون خراپە بۆ تەندروستیان
  • ئەوانەی کە بە هیچ شێوەیەک حەزیان بە منداڵ نییە
  • ئەوانەی کە نایانەوێت هیچ ڕێگایەکی تر بەکاربهێنن بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی

هەڵگەڕانەوەی منداڵدان بۆ چ کەسانێک ناکرێت؟

  • ئەو کەسانەی کە لە سێ مانگی کۆتایدا هەوکردنی ناوچەی ئەندامی زاوزێیان زۆر بووە
  • پێشینەی نەخۆشی دڵی هەبووبێت
  • بوونی خوێنبەربوونی زۆر لە زێدا بە بێ هۆکارێکی دیاریکراو
  • لە دووگیانیەکانی پێشتریدا کێشەی کاتی دووگیانی هەبووبێت وەک، بەرزی فشاری خوێن، تەقینی پەردەی سەراو، تا لە ماوەی دووگیانیدا، خوێنبەربوون و هەوکردنی هەر ئەندامێکی تریش جگە لە زێ دوای منداڵبوون.
  • کەسەکە توشبووی نەخۆشییە سێکییەکان بێت
  • شێرپەنجەی حەوزی هەبێت کەسەکە
  • کەسانێک کە پێشینەی نەشتەرگەری سک و ناوچەی حەوزیان هەبێت
  • کەسانێک کە قەڵەوبن یاخود شەکرەیان هەبێت
  • کەسەکە پێشینەی لەبارچوونی هەبووبێت بە هۆی هەوکردنەوە

مەترسییەکانی هەڵگەڕانەوەی منداڵدان

  • پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٨ پلەی سلیلیزی
  • ئازار و هەڵئاوسانی شوێنی نەشتەرگەرییەکە و هاتنە دەرەوەی خوێن و هەوکردن لێوەی و سووربوونەوەی تاکوو هەفتەیەک و خراپبوونی وردە وردە.
  • ئازاری خوارەوەی سک کە زیاتریش دەکات بە تێپەڕبوونی کات
  • بورانەوە، سەرگێژخواردن، لە چوار هەفتەی سەرەتادا و بە تایبەتی لە هەفتەی یەکەمدا
  • سکچوون
  • لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا لەوانەیە زیان بگات بە ڕیخۆڵە یاخود میزەڵدان و شاخوێنبەر، گۆڕنکاری لە سوڕی مانگانەدا، دروستبوونی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان و کیسی هێلکەدان.
  • خوێنبەربوون
  • کونبوونی منداڵدان
  • دڕانی ملی منداڵدان
  • دروستبوونی کون لە جۆگەی فالوپدا
  • ناڕێکی لێدانی دڵ
  • مەترسی توشبوون بە سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان
  • هەروەها ئیتر خانمەکە ئەگەر جارێکی دیکە بییەوێت منداڵی ببێتەوە ناتوانێت

حوکمی شەرعی هەڵگەڕانەوەی منداڵدان

هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان بەشێکە لە نەزۆککردن، خۆنەزۆککردن چ لە پیاوان و چ لە خانماندا بە هەموو شێوەیەک حەرام کراوە، بە هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدان چیتر خانمەکە ناتوانێت منداڵی ببێت، هەندێک جار پیاوان بەمە ڕازی نین و هاوسەرەکەی بە بێ پرسی ئەو ئەم کارە ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر بێت و پیاوەکەش و ژنەکەش پێکەوە هاوڕابن و ڕێککەوتبن لەسەر ئەمە هەر حەرامە و ڕێگەپێنەدراوە، تەنها لە یەک کاتدا ئەمە ڕێگەپێدراوە ئەویش ئەگەر بێت و حاڵەتێکی تایبەت بێتە پێشەوە بۆ خانمەکە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت منداڵی ببێت، ئەمەش پزیشک بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کە تاکە ڕێگا چارە هەڵگەڕاندنەوەی منداڵدانە، ئەویش بەو مەرجەی پزیشکەکە باوەڕدار بێت و لەکاتی بڕیاردانیدا ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لەبەرچاو بگرێت.


سەرچاوەکان



4864 بینین