تەرانە عەلیدوستی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-29-04:49:00 - کۆدی بابەت: 6087
تەرانە عەلیدوستی

ناوه‌ڕۆك

تەرانە عەلیدوستی کێیە؟

تەرانە عەلیدوستی بە فارسی (ترانە علیدوستی) لە ١٢/٦/١٩٨٤ لە تاران هاتووەتە دونیاوە، دایکی ناوی (نادرە حکیم الهی) پەیکەرسازە و باوکی ناوی (حمید علیدوستی) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی میلـلی ئێرانە، و ئێستا یەکێکە لە ڕاهێنەرانی تۆپی پێ.

خوێندنی تەرانە عەلیدوستی

تەرانە لە قۆناغی ناوەندیدا، دوو ساڵ لە هونەرستانی مۆسیقا وانەی خوێند، کە کلارنێت و پیانۆی دەژەنی، لە قۆناغی ئامادەیدا سەرقاڵی خوێندن بوو لە بەشی زانستە ئەزموونیەکان، لە وانەکانی هونەرمەند (امین تاریخ) ناوی نوسیبوو.

دەستکردن بە کاری هونەری

ساڵی ٢٠٠٠ لە ڕێگەی ئەم وانانەوە هەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی من تەرانە ١٥ ساڵم (من ترانە ١٥ سال دارم) کە ڕۆڵی ترانە پرنیانی دەگێڕا، بە هۆی ڕۆڵگێڕان لەم فیلمەدا خوێندنەکەی وەستانێکی تێکەوت و بەڵام لە ئەنجامدا دیبلۆمی وەرگرت لە بەشی کۆمپیوتەردا.

هاوسەرگیری

لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ عەلی مەنسوور هاوسەرگیری دەکات و خاوەنی کچێکن بە ناوی حەنا، هەرچەندە تاکوو ئێستاش دەنگۆ زۆرە لەسەر جیابوونەوەیان و دەرنەکەوتنیان پێکەوە بەڵام تاکوو ئێستا خۆی ئەوەی دڵنیا نەکردووەتەوە و نازانرێت.

توشبوون بە نەخۆشی کڵاسترۆفۆبیا

تەرانە عەلیدوستی لە توڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە توشبوووی کڵاسترۆفۆبیایە واتە ترس لە شوێنی داخراو.

تەرانە عەلیدوستی و یەکەم فیلمی

بۆ یەکەمین فیلمی بەناوی (من تەرانە ١٥ سال دارم) خەڵاتی سیمورغی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەری وەرگرت لە بیست و چوارەمین ڤیستیڤاڵی فەجردا، خەڵاتی خورمای ئاڵتوونی لە سێیەمین ڤیستیڤاڵی کۆمەڵایەتی ئاباداندا، خەڵاتی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێران و هەروەها خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە پەنجا و پێنجەمین ڤیستیڤاڵی فیلم لە لۆکارنۆ لە سویسرا، تەرانە عەلیدوستی بە باشترین ئەکتەری ژن لە دەیەی دووهەزارەکان (٢٠٠٠-٢٠١٠) دیاریکرا.

بڕیاری زیندانی کردنی

لە بەرواری ٢٢/٦/٢٠٢٠ پارێزەرەکەی تەرانە عەلیدوستی، ڕایگەیاند کە تەرانە بە پێنج مانگ زیندانی سزا دراوە، کە بە سێ تۆمەت تۆمەتبار کراوە ئەوانیش، دروشمی ڕاگەیاندن دژی ڕژێم، نووسینی درۆ و قسەی نابەجێ، گاڵتە کردن بە پۆلیس لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا، بانگراوە بۆ دادگا و بەڵام دوو تۆمەتیانی لەسەر لادراوە، بۆیە لە بەرواری ٢١/٦/٢٠٢٠ پێنج مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە بە تۆمەتی چەند نوسینێک دژی ڕژێم و گەشتی ئیرشاد.

فیلم و بەرهەمەکانی

ناوی فیلم  دەرهێنەر
تفریق مانی حقیقی
اورکا‌     سحر مصیبی
فروشندە اصغر فرهادی
استراحت مطلق عبدالرضا کاهانی
مادر قلب آتمی علی احمد زادە
زندگی مشترک آقای محمودی و بانو روح اللە حجازی 
آسمان  زرد کم عمق بهرام توکلی
پذیرایی سادە مانی حقیقی
انتخاب خیابان هشتم علیرضا امینی
هرچی خودا بخواد نوید مهین دوست
راز دشت تاران هاتف عیلمردانی و محمد لطفعلی  
زندگی با چشمان بستە رسول صدر عاملی
دربارە الی اصغر فرهادی
تردید واروژ کریم مسیحی
شیرین عباس کیاروستمی
کنعان مانی حقیقی
چهارشنبە سوری  اصغر فرهادی
شهر زیبا اصغر فرهادی
من ترانە ١٥ سال دارم رسول صادر عاملی

دراماکانی

تەنها لە یەک درامادا بەشداری کردووە ئەویش درامای شەهرزادە کە پێکهاتبوو لە سێ وەرز، لە دەرهێنانی حەسەن فەتحی لە ساڵی ٢٠١٥

کاری وەرگێڕان

  • کتێبی (تاریخ عشق)ـی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی کە لە نوسینی (نیکۆڵس کراوس)ـە
  • کتێبی (رٶیای مادرم)ـی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی کە لە نوسینی (ئالیس مۆنرۆ)ـیە

کاری دۆبلێری

یەک کاری دۆبلێری هەیە و لە ئەنیمەیشنی جەمشید و خورشیددا دۆبلێری دەنگی خورشید بوو.

کاری شانۆ

ناوی شانۆ   دەرهێنەر
فنز (طرفداران) محمد رحمانیان
مانیفست چو محمد رحمانیان
روز حسین محمد رحمانیان

خەڵاتەکانی 

  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی پذیرایی سادە لە ڤیستیڤاڵی وزۆل  ٢٠١٢
  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی پذیرایی سادە لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئاسیایی و عەرەبی  ٢٠١٢
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ ڕۆڵی لاوەکی لە فیلمی چهارشنبە سوری لە بیست و چوارەمین ڤیستیڤاڵی فەجر ٢٠٠٥
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ فیلمی من ترانە ١٥ سال دارم لە سێیەمین ڤیستیڤاڵی کۆمەڵایەتی ئابادان کە خەڵاتی خورمای ئاڵتوونی بوو لە ساڵی ٢٠٠٢ هەروەها سێ خەڵاتی دیکەی باشترین ئەکتەری ژن بۆ هەمان فیلم لە ساڵەکانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢


سەرچاوەکان



1645 بینین