شێرپەنجەی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-31-18:37:00 - کۆدی بابەت: 6122
شێرپەنجەی خوێن

ناوه‌ڕۆك

شێرپەنجە 

شێرپەنجە بە یەکێک لەو نەخۆشییانە دادەنرێت کە کاردەکەنە سەر گەشە و دابەشبوونی خانەکان، هەندێکیان دەبنە هۆی خێرابوونی گەشە و دابەشبوونیان و هەندێکی تریان گۆڕانکاری دروست دەکەن لە گەشەی خانەکان و دابەشبوونیان، هەروەها کاردەکاتە سەر مردنی ڕێکخراوی خانەکان کە دیاردەیەکی سروشتی تەندروستە، خانە شێرپەنجەییەکان توانای مردنی ڕێکخراو لەدەست دەدەن، هەروەها گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات کە جەستە لە کارکردنی بە شێوەیەکی رێکخراو و ئاسایی قەدەغە دەکات، هەروەها چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجە هەیە بەپێی شوێنی شێرپەنجەکە و هۆکار و نیشانەکانی.

شێرپەنجەی خوێن و بۆماوە

شێرپەنجەی خوێن یان لیوکیمیا ئەو شێرپەنجەیەیە کە توشی مۆخی ئێسک دەبێت لە لەشی مرۆڤدا، کە مۆخی ئێسک بە شوێنی دروستبوونی خانەکانی خوێن دادەنرێت، شێرپەنجەی خوێن کۆمەڵێک بازدانی جینی دروست دەکات کە گۆڕانکاری لە ڕێگەی زیادبوونی خانەکانی خوێن لە مۆخی ئێسکدا دەکات، زاناکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شێرپەنجەی خوێن و ئەو بازدانانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە دەکرێت بۆماوەیی بێت، واتا ئامادەکارییەکی بۆماوەیی هەیە بۆ قبوڵکردنی شێرپەنجە یان دەکرێت بۆماوەییش نەبن، تاکوو ئێستا نەزانراوە هۆکاری بازدانە جینییەکان چین بەڵام ئەوە زانراوە کە شێوازی ژیانی نا تەندروست ڕەنگە هاوکاربێت لە زیادبوونی مەترسییەکانی توشبوون، هەروەها جگەرەکێشان هاوکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن، جگە لەمانەش هۆکاری ژینگەیی وەکوو بەرکەوتن بە ماددەی کیمیایی یان تیشکی زیانبەخش کە دەبنە هۆی تێکچوونی ترشی ناوەکی دەکرێت هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن یان لیوکیمیا ببن. 

نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن

چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجەی خوێن هەیە لە مرۆڤدا کە دەبنە هۆی کێشەی جیاواز لە لەشی مرۆڤدا، دەکرێت زوو دەستنیشانی شێرپەنجەی خوێن بکرێت لە ڕێگای نیشانەکانەوە وەکوو لاوازیی گشتی جەستە، خوێنتێزان لە چەندین بەشی لەش و خوێنبەربوون بە ئاسانی، هەوکردنی توند و چەند بارە، ئازاری ئێسک و جومگە، سەرئێشە و هێڵنجدان، هەناسەتەنگی، وێڕای ئاوسانی لیمفە گرێکان و ئەندامەکانی تری وەکوو سپڵ، هەروەها دەکرێت شێرپەنجەی خوێن دابەشبکرێت بۆ قورس و درێژخایەن بە پێی خێرایی پەرەسەندنی نەخۆشییەکە:

- شێرپەنجەی خوێنی قورس: ڕوودەدات کاتێک خانە نائاساییەکانی خوێن پێناگەن و ناتوانێت ئەرکی خۆی بە باشی ئەنجام بدات، بۆیە حاڵەتەکە بە شێوەیەکی خێرا و گەورە خراپتر دەبێت.

- شێرپەنجەی دریژخایەنی خوێن: ڕوودەدات کاتێک خانەی ناپێگەیشتوو بوونیان هەیە، هەروەها خانە ئاساییەکان دەتوانن ئەرکی خۆیان بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدەن.

چارەسەری شێرپەنجەی خوێن

چارەسەری شێرپەنجەی خوێن بە پێی جۆری شێرپەنجەکە و بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە بە جەستەدا دەگۆڕێت، هەروەها بەپێی ئاستی تێکچوونی حاڵەتی تەندروستی کەسەکە، چەندین چارەسەری جیاواز هەن بۆ شێرپەنجە کە زۆرجار کاریگەرن وەکوو چارەسوری کیمیایی و تیشکی و چارەسەری زیندەیی و چارەسوری شەپۆلیی بۆ خانە شێرپەنجەییەکان، هەروەها دەکرێت خانەکانی دایک stem cell بچێنرێت کە بە یەکێک لە چارەسەرە نوێیەکان دادەنرێت، وێڕای پەنا بردنە بەر نەشتەرگەری وەکوو یەکێک لە رێگا کاراکان. 


سەرچاوەکان



4187 بینین