سادق شەرەفکەندی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-02-13:56:00 - کۆدی بابەت: 6145
سادق شەرەفکەندی

ناوه‌ڕۆك

شەڕەفکەندی

سادقی‌ شه‌ره‌فكه‌ندی‌ لە ١١/٦/١٩٣٨ لە گوندی تەرەغەی بۆکان لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا باوکی دەمرێت و برا گەورەکەی لە ئەستۆی دەگرێت، پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە شاری بۆکان خوێندووە و دواتر چوونەتە شاری مەهاباد و لەوێ لە خوێندن بەردەوام بووە و کۆتایی خوێندنی لە تەبرێز خوێندووە، لە ساڵی ١٩٥٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا وەرگرتووە لە زانکۆی تاران.

لە تەواوی ساڵانی خوێندندا بە پلەی باڵا تەواوی کردووە، لە ساڵی دواتر دەبێتە مامۆستای کیمیا و لە ساڵی ١٩٦٥ لە شارەکانی ورمێ و مەهاباد سەرقاڵی مامۆستایی دەبێت، بەهۆی لێهاتوویەکەیەوە دەزگای ساواکی ئێران لەگەڵ چەند مامۆستایەکی دیکە دوور دەخرێتەوە بۆ شاری کەرەج و ئاراک.

ساڵی ١٩٧٠ دەنێردرێت بۆ خوێندنگای "تربیت معلم" و وەک یاریدەدەری مامۆستای کیمیا دەست بەکاردەبێت.

ساڵی ١٩٧٢ بە مۆڵەتی خوێندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڕواتە فەڕەنسا و لەوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ دەخوێنێت و دکتۆرا لە کیمیای شیکردنەوە بەدەست دەهێنێت، ساڵی ١٩٧٦ دەگەڕێتەوە بۆ تاران و وەک مامۆستای کیمیا وانە دەڵێتەوە.

لەدایکبوون ١١/٦/١٩٣٨
شوێنی لەدایکبوون بۆکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆچی دوایی ١٩٩٢/٩/١٧ لە تەمەنی ٥٤ ساڵی
شوێنی کۆچی دوایی چێشتخانەی میکۆنوس، بەرلین
هۆکاری کۆچی دوایی تیرۆر
ئارامگا پاریس، گۆڕستانی پێرلاشز لە بەشی نێوان ٤٢ و ٤٣
نازناو دکتۆر سەعید
پیشە  سیاسی، مامۆستا

ئاشنابوونی بە خەبات

لەو ساڵانەی لە فەڕەنسا بوو لە ساڵی ١٩٧٣ لە پاریس بە عەبدولڕەحمان قاسملوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا دەبێت و دەبێتە ئەندامی ئەو حیزبە، لەگەڵ گەڕانەوەی لە پاریس لە ئێران دەبێتە پەیامبەری نێوان حیزب و کۆمیتەی ئێران لەگەڵ دکتۆر قاسملوو، لەدوای شۆڕشی ئێران لە ١٩٧٩ دەبێتە ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی ١٩٨٠ لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبدا دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی تارانی حیزب.

هاوینی ١٩٨٠ لەلایەن ڕێبەرایەتی حیزبەوە بانگ دەکرێتەوە بۆ کوردستان و لەوێ بەردەوام دەبێت، لە هەمان کات بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت، لە کۆنگرەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمی حیزب بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە

لە ماوەی بوونی لە حیزبیشدا بەرپرسی بەشی ڕادیۆ و چاپەمەنی بووە، ساڵی ١٩٨٩ و دوای تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملوو بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەبێتە سکرتێری گشتی حیزبی دیموکرات.

کۆچی دوایی

لە ١٩٩٢/٩/١٧ لە چێشتخانەی میکۆنۆس لە شاری بەرلین لە کاتی بەشداربوونی لە کۆبوونەوەیەکی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی دەستڕێژی گولـلە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئێران تیرۆرکرا.

ڕووداوی میکۆنۆس


سەرچاوەکان



1437 بینین