گۆشەگیری

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-04-21:01:00 - کۆدی بابەت: 6174
گۆشەگیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی گۆشەگیری 

لەکاتێکدا کە پێناسە باوەکانی گۆشەگیری بە حاڵەتێک کە مرۆڤ تەنها و دوور لە خەڵکە دەناسێنن، بەڵام گۆشەگیری خۆی بە حاڵەتێکی دەروونی دادەنرێت، کە لەلایەن لێکۆڵەرانەوە پێناسە دەکرێت بە هەستکردن بە تەنهایی زیاتر لە جارێک لە هەفتەیەکدا، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بەتاڵی و تەنهای و ڕەتکردنەوەی قەرەباڵغی، کەسانی گۆشەگیر زۆر پێویستیان بە هەڵسوکەوت کردنە لەگەڵ کەسانی تردا، بەڵام باری دەروونیان پەیوەندیکردنیان بە کەسانی دەوروبەرەوە لایان قورس دەکات، مەرج نییە گۆشەگیر هەمیشە تەنها بێت، بەڵکو ڕەنگە هەست بە گۆشەگیری بکات تەنانەت کاتێک خەڵکی دەوریانداوە، بەهەمان شێوەی حاڵەتی قوتابییەکانی تازە کە هەست بە تەنهایی دەکات وێڕای ئەوەی هاوڕێیەکی زۆری نیشتەجێی ئەوێ دەوریان داوە. 

نیشانەکانی گۆشەگیری 

لەکاتی هەستکردنی کەسەکە بە گۆشەگیری، دەکرێت هەست بە دڵتەنگی بکات، یان هەست بە لەدەستدانی شتێکی گرنگ بکات لەکاتی بەسەربردنی کاتەکانی لەگەڵ خۆی، هەروەها دەکرێت هەستکردنی درێژخایەن بە گۆشەگیری ببێتە هۆی چەندین نیشانە، لەوانەش: 

  • بێتاقەتی. 
  • هەستکردنی ناڕوون، یان بێتوانایی لە تەرکیز کردن.
  • کەمخەوی و خەوی پچڕ پچڕ و کێشەی تری تایبەت بە خەو. 
  • کەمی حەزی خواردن.
  • هەستکردن بە نەبوونی باوەڕبەخۆبوون و لەدەستدانی ئومێد و لەدەستدانی بەهای خود. 
  • حەزکردن لە نەخۆش کەوتن بە شێوەیەکی زیاتر. 
  • ئازاری جەستەیی.
  • هەست بە دوودڵی و بێزاریی.
  • زیادکردنی حەزی بازاڕکردن.
  • خراپ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
  • زیادبوونی ئارەزووی تەماشاکردنی زنجیرە و فیلمەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
  • حەزکردنی زیاتر بۆ هەستکردن بە گەرمی جەستەیی، وەکوو خواردنەوەی خواردنەوەی گەرم و خۆ شۆردن بە ئاوی گەرم و لەبەرکردنی ئەو جل و بەرگانەی هەست بە گەرمی زیاد دەکەن.

ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە گۆشەگیری

چەندین رێگە و ڕێکار هەن کە دەکرێت بگیرێنە بەر لە پێناو خۆ ڕزگارکردن لە گۆشەگیری، خۆ ڕزگارکردنیش پێویستی بە پلاندانان و هەوڵدانە، لەو ڕێگایانەش کە یارمەتیدەرن بریتین لە:
- لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ خێزان و هاوڕێ: تەنانەت گەر لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی یان ڤیدیۆوە بێت، چونکە ئەم پەیوەندییە لاوەکیانەش هەر جۆرێکی پەیوەندیکردنن، تەنانەت کورتەنامە یان بینینی کەسەکە لە ڕێی شاشەیەکەوە دەکرێت یارمەتیدەری باری تەندروستی کەسی گۆشەگیر بێت، هەروەها وا باشترە کە ئەم پەیوەندیکردنە بە دەوروبەر بکرێت بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، بەهەمان شێوەی وەرگرتنی دەرمانەکان و ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی. 

- پەیوەندیکردن بەو یانانەی لای کەسەکە گرنگن: وەکوو یانەکانی خوێندنەوەی پەرتووک و یانەکانی گوێگرتن لە هەندێک جۆری مۆسیقا و کۆمەڵەی ئاینی و ڕۆحانی، وەکوو مزگەوت و کەنیسەکان، یان ببێتە بەشێک لە گروپێکی خێرخوازی سەر بە رێکخراوێکی دیاریکراو کە یارمەتییان بدات، چونکە کاتێک کەسێک تەنها دەبێت، زیاتر تەرکیز دەخاتە سەر خۆی و زیاتر بیر دەکاتەوە لە ترس و پەشیمانییەکانی، بەڵام کاتێک لەگەڵ کەسانی ترە بیری دەچێت بۆ شتانی دەرەوە. 

- بەخێوکردنی ئاژەڵێکی ماڵی: ئەویش کاتێک کەسەکە توانای جەستەیی و ئەقڵی هەبێت بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی، کە دەکرێت ئەم بوونەوەرانە هاوڕێیەکی زۆر باشبن دژ بە گۆشەگیری، هەروەها چەندین سوودی جەستەیی و هەستی دەگەیەنێت بە کەسی توشبوو بەم کێشەیە


سەرچاوەکان



9593 بینین