کۆنیشانەی جۆهانسن 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-11-20:59:00 - کۆدی بابەت: 6255
کۆنیشانەی جۆهانسن 

ناوه‌ڕۆك

کۆنیشانەی جۆهانسن چییە؟

کۆنیشانەی جۆهانسن یان ئەوەی بە بلیزارد ناسراوە حاڵەتێکی تەندروستی دەگمەنی بۆماوەییە کە کاردەکاتە سەر چەند ئەندامێکی لەش، پلەی مەترسی و نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، دەکرێت چەندین نیشانەی لەگەڵ لەدایکبووندا دەربکەون، لە هەندێک حاڵەتی تردا لە منداڵییەوە دەست پێدەکات، ئەم حاڵەتە ڕوودودات بەهۆی بازدانێک لە جینێکدا کە بەرپرسە لە زانیاریپێدان و ڕێنموونی کردنی لەش بۆ دروستکردنی پڕۆتینێکی پێویست بۆ ئەرکەکانی پەنکریاس، بۆیە کەسانی توشبوو بەم کۆنیشانەیە خانە ترێیەکان (توورەکە بچووکەکان) تێکدەشکێن و ناچالاک دەبن و پەنکریاس توانای تێکشکاندنی چەورییەکان و کردە هەرسەکانی تر لەدەست دەدات. 

نیشانەکانی کۆنیشانەی جۆهانسن

لە گرنگترین نیشانەکانی توشبوون بە کۆنیشانەی جۆهانسن بریتین لەم نیشانانەی خوارەوە، بەڵام مەرج نییە هەموو نیشانەکان لە هەموو کەسێکی توشبوودا دەربکەون، نیشانەکانیش:

  • کورتهێنانی دەردراوەکانی پەنکریاس وەکوو لایپەیز و تێکەڵکەری پەنکریاس. 
  • کورتهێنانی سایرۆیدە ڕژێن.
  • خراپی یان کەمی هەڵمژینەوەی چەورییەکان.
  • تێکچوونی زگماکی شێوەی کەلەی سەر و لووت.
  • لەدەستدانی توانای بیستن.
  • تێکچوونی زگماکی لە شێوەی ئەندامەکانی زاوزێ.
  • وەرینی موو و کەچەڵی.
  • کورتی باڵا.
  • توشبوون بە شەکرە و ئەویش بەهۆی دوورگەکانی لانگەرهانز.
  • دەرنەکەوتنی ددان و تەواونەبوونی گەشەیان.
  • کارتێکرانی زیرەکی و توانا ئەقڵییەکان.

چارەسەری کۆنیشانەی جۆهانسن

ئامانجی سەرەکی چارەسەری کۆنیشانەکە بریتییە لە دەستخستنی خۆراکی تەواو کە یارمەتیدەر بێت لە گەشە و زیادبوونی باڵا و باشکردنی شێوازی ژیان، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک و کوێرە ڕژێنەکان وەکوو یەک تیم کاردەکەن بۆ دەستخستنی باشترین رێگا بۆ ئەم ئامانجە، لەگرنگترینیشیان چارەسەرکردنیانە بە ئەنزیمە جێگرەوەکان بۆ قەرەبووی ئەو کەمییەی بەهۆی کورتهێنانی پەنکریاسەوە ڕووی داوە بۆ یارمەتیدانی کردەی هەرس، زیادکردنی جەستە بە ڤیتامینەکان (وەرگرتنی ڤیتامینەکان) بۆ خۆلادان لە هەر کەمییەک بەژۆی خراپی مژینەوەوە، وە دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو پێداویستییەکانی جەستە بەردەستن، لە هەندێک حاڵەتیشدا پزیشکەکان پەنا دەبەنە بەر دەرهێنانی پەنکریاس بەڵام وەکوو کۆتا هەڵبژاردە لە ئەگەری توشبوونی پەنکریاس بە هەوکردنێکی زۆر، هەروەها لەو کەسانەی کێشەی کورتهێنانی سایرۆیدە ڕژێنیان هەیە دەکرێت هۆڕمۆنی لیڤۆسایرۆکسین بەکار بهێنرێت.

هیوای گۆڕانکاری لە کەسانی توشبووی ئەم حاڵەتەدا دەگۆڕێت بەپێی وەڵامدانەوەی کەسەکە بۆ دەرمانەکان و ڕێگاکانی تری چارەسەر، لە گرنگترینیشیان ئەنزیمە جێگرەوەکان و ڤیتامینەکانن، هەروەها پشت دەبەستێت بە لێکەوتەکان و تێکچوونەکانی تری نەخۆشییەکە هەر لە کاتی لەدایکبوونەوە کە لەگەڵی دەمێنێتەوە بۆ هەمیشە، بەڵام وێڕای ئەو چارەسەرانەش هەندێک حاڵەت زۆر بە خێرایی پەرەدەسەنن و زیاد دەکەن لە ئەنجامی هەبوونی کێشە لە هەندێک ئەندامی جەستە وەکوو دڵ و مێشک کە دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت و هەر لە منداڵییەوە، هەندێکیشیان بەتایبەتیش ئەوانەی زوو دەستدەبەن بۆ چارەسەر ئومێدی زیادبوونی تەمەنیان زیاترە.

نەشتەگەرییەکان

پزیشکان پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری بۆ چارەسەری هەندێک نیشانەی کۆنیشانەی جۆهانسن، لە پاڵ چارەسەرە دەرمانییەکان، بۆ باشکردنی حاڵەتی نەخۆشەکە بە ڕووکەش و ئەندامەکانیشەوە، لە گرنگترین نەشتەرگەرییەکانیش کە ئەنجام دەدرێن بریتین لە: 

  • جوانکردنی شێوەی کەلە سەر و دەموچاو.
  • جوانکاری شەویلگە و مەڵاشوو.
  • باشکردنی ماسولکەکانی دڵ
  • نەشتەرگەری بۆ ناوچەکانی زاوزێ، بۆ نموونە کردنەوەی دەرچەی کۆم چونکە زۆرجار داخراوە لای کەسانی توشبوو بە کۆنیشانەی جۆهانسن.


سەرچاوەکان



475 بینین