لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-17-20:56:00 - کۆدی بابەت: 6330
لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە  لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوە
ناوی وێنە بە فەرمی Behind Closed Doors
ڕیزبەندی سی و پێنجەمین
جۆر توندوتیژی، کۆمەڵایەتی
مێژوو ١٩٨٢
وێنەگر Donna Ferrato

لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوە

هیچ شتێکی تایبەت نەبوو دەربارەی گارس و لیسا یاخود ئەو توندوتیژییەی شەوێک لە گەرماوەکەیاندا ڕوویدا لە خانووەکەی قەراغی شاریان لە نیو جێرسی لە ساڵی ١٩٨٢، هۆکاری توڕەییەکە هەست کردن بوو بە پشتگوێ خستن، گارس لە هاوسەرەکەی خۆیدا کاتێک هاوسەرەکەی لە سوچێکدا دەستەوئەژنۆ دانیشتبوو، ئەم جۆرە توندوتیژییەی دوو هاوبەشی ژیان ڕووداوێکی نامۆ نییە بۆ هەرکەسێک، بەڵام هەمیشە بە نهێنی و دوور لە چاوی خەڵک ڕوودەدات، ئەمجارە لەکاتی ڕوودانی توندوتیژییەکەدا کەسێکی دیکە لە ژوورەکەدا بوو کە وێنەگر دۆنا فیراتۆ بوو، فێراتۆ هاتبوو تاکوو لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی تایبەت بە وێنەگرتنی مۆدێلە ساماندارەکان ئاشنای ئەم دوو خۆشەویستە ببێت، بوون بە گەواهیدەرێکی سادەی ئەم ڕووداوە بۆ ئەو بەس نەبوو، بەڵکوو بە کامێراکەی یەک لەداوی یەک وێنەی گرت، دەبارەی ساتی گرتنی وێنەکە فێراتۆ دەڵێت (کاتێک بۆ یەکەمجار بینیم گارس لە لیسا دەدات، بڕوام بە چاوەکانی خۆم نەکرد، وەک کاری هەمیشەییم دەستم کرد بە وێنەگرتن، بەڵام کاتێک بینیم دووبارە دەیەوێت لێی بداتەوە  قۆڵیم ڕاکێشا و ڕێگریم لێکرد تاکوو بوەستێت، لەو کاتەدا لە ناکاو هەستی بە بوونی من کرد لەو شوێنەدا، سەیری چواردەوری خۆی کرد بزانێت هیچ کەسێکی تری لێنییە تاکوو تەماشای بکات، ئەمە منی تووشی شۆک کرد، دوای چەند ساڵێک لەوە تێگەیشتم کە کاتێک پیاوێک دەیەوێت لە هاوسەرەکەی بدات، ئەوا لەبەردەم منداڵەکانی، دراوسێکانی و تەنانەت پۆلیسیش ئەو کارە ئەنجام دەدات).

فێراتۆ داوای لە سەرنووسەری گۆڤارەکان کرد تاکوو ئەو وێنەیە بڵاوبکەنەوە، بەڵام هەموویان ڕەتیان کردەوە، بۆیە فێراتۆ لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی ژیانکردن لەگەڵ دووژمندا (Living With the Enemy) بڵاوی کردەوە، ناوەڕۆکی کتێبەکە چەند چیرۆکێکی یەک لە دوای یەکی تایبەت بە توندوتیژی نێوان دوو دۆستی گیانی بە گیانی یاخود دوو هاوسەر و ئەنجامی کارەکانیانی لەخۆگرتبوو، وەک گارس و لیسا کە ناوی خۆیان گۆڕیبوو و ناوە ڕاستییەکەیان بریتیبوو لە بێنت و ئێلیزابێس، بۆ یەکەمجار ناسنامەی ڕاستییان دەرکەوت وەک بەشێک لەم پڕۆژەیە، فێراتۆ بوو بە دەرخەری ئەو ڕووداو و قوربانییانەی کە لە ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان و حەشارگەکانی پۆلیسدا دەژین لەبەر ئەوەی توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، کارەکەی یارمەتیدەربوو بۆ ئەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ببێت بە بابەتێکی گرنگ و چیتر بە شاراوەیی ئەو کارە درێژەی پێنەدرێت، هەروەها پەستانی خستەسەر سیاسەتمەدارەکان تاکوو دژی ئەم دۆزی توندوتیژییەی دژ بە ئافرەتان لێدوانیان هەبێت، لە ساڵی ١٩٩٤ گۆنگرەیەکی تایبەت بەسترا دەربارەی دۆزی توندوتیژی دژی ئافرەتان و زیادکردنی سزای ئەنجامدەرانی ئەم تاوان، هەروەها بڕیاردرا مەشق بە پۆلیسەکان بکرێت تاکوو وەک تاوانێکی جدی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆزەدا بکرێت، سوپاس بۆ فێراتۆ، (تراژیدییایەکی نهێنی دەتوانێت ببێت بە هۆکارێکی گشتی).


سەرچاوەکان



766 بینین