ئەگەر دەتەوێت دووگیان بیت دووربە لەم خۆراکانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-22-22:05:00 - کۆدی بابەت: 6379
ئەگەر دەتەوێت دووگیان بیت دووربە لەم خۆراکانە

ناوه‌ڕۆك

دووگیانبوون

خانمان و پیاوان کاتێک بڕیار دەدەن کە ببنە خاوەنی منداڵ، دەبێت ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانیان بن، و گرنگی بدەن بەو خۆراکانەی کە جەستە ئامادە دەکەن بۆ دووگیانی، خواردنی میوە و سەوزەکان و خواردنی دەوڵمەند بە کالسیۆم، خواردنی شیر و ماست و پەنیر ڕۆژانە وادەکات کە هێلکەدانانت ئاسانتر بێت و یارمەتیدەرە بۆ دووگیانی، بەڵام ئەگەر بێت و زۆر لاواز یاخود زۆر قەڵەو بیت هێلکەدانان قورسترە، هەروەها ڤیتامینات و فۆلیک ئەسید هۆکارێکە تاکوو سپێرمیش چالاک ببێت.

ئەو ماددە خۆراکیانەی کە ئەگەری دووگیانی کەم دەکەنەوە

ماستی کەم چەوری

بەرهەمە شیرەمەنییەکان واباشترە کە پڕ چەوری بن، دەرکەوتووە کە ٪٨٥ـی ئەو خانمانەی کە شیرەمەنی کەم چەور دەخۆن زیاتر ئەگەری منداڵبوونیان کەمە.

نانی سپی

نانی سپی بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە، کە زۆر خواردنی کاربۆهیدرات هۆکارێکە بۆ ڕێگریکردن لە هێلکەدانان.

کهول

خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لە پیاواندا دەبێتە هۆی لاوازی حەزی سێکسی و توانای وەچەخستنەوەی کەم دەکات.

هۆت دۆگ

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو پیاوانەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر هۆت دۆگ دەخۆن، ٪٢٣ توانای وەچەخستنەوەیان کەم دەکات و سپێرمەکانیان کەم دەکات. 

شیری سروشتی

شیری سروشتی و پڕ چەوری هۆکارێکە کە ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات لە خانماندا، بەڵام ئەمە بۆ پیاوان بە پێچەوانەوەیە و بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە (Human Reproduction) بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە خواردنەوەی یەک یاخود دوو لیتر شیری سروشتی توانای سپێرمەکان کەم دەکاتەوە و جوڵەیان کەم دەکاتەوە.

دۆنەت

ڕۆژانە خواردنی بڕێکی زۆری دۆنەت، ئەگەری دووگیانی لە خانماندا کەم دەکاتەوە و هەروەها دەرکەوتووە کە ئەو پیاوانەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر چەوری دەخۆن و دۆنەتی زۆر دەخۆن ٪٩٦ سپێرمیان کەمتره بە بەراورد بەو پیاوانەی ئەم خۆراکانە ناخۆن.

خواردنەوە وزە بەخشەکان

ئەو پیاوانی ڕۆژانە بڕێکی زۆر خواردنەوەی وزە بەخش دەخۆنەوە، کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، توانای سپێرمەکانیان کەم دەکات و بەمەش توانای وەچەخستناوەیان نامێنێت.


سەرچاوەکان



3186 بینین