دیمەن لە پەنجەرەکەی لێ گراسەوە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-22-22:11:00 - کۆدی بابەت: 6381
دیمەن لە پەنجەرەکەی لێ گراسەوە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە دیمەن لە پەنجەرەکەی لێ گراسەوە
ناوی وێنە بە فەرمی View From The Window At Le Gras
ڕیزبەندی بیست و یەکەمین
جۆر هونەری
ساڵ ١٨٢٦
وێنەگر Joseph Nicéphore Niépce

دیمەن لە پەنجەرەکەی لێ گراسەوە

بەرهەمهێنانی یەکەمین وێنەی فۆتۆگرافی پێویستی بە بلیمەتییەکی بێ هاوتا و زانستخوازی بوو، کەواتە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەو پیاوەی بەرهەمی هێنا نەک هونەرمەند بەڵکوو داهێنەر بوو، لە ساڵی ١٩٢٠ جۆزێف نیسێفۆ نیپس (Joseph Nicéphore Niépce) ئاشنابوو بە ڕێگای چاپکردنی وێنە بە بەکارهێنانی بەرد کە پێی دەوترێت لیتۆگرافی (پڕۆسەیەکە کە تێیدا چاپکردن لە ڕێگای بەکارهێنانی سەرچاوەیەکی ڕووتەخت وەک بەردێکی لوس یاخود پلێتێکی کانزایی، کە دواتر دەتوانرا وێنەکە چاپ بکرێت بە بەکارهێنانی مەرەکەبێک کە بنچینەکەی ڕۆن بێت)، نیپس دەگەڕا بۆ بەکارهێنانی ڕێگایەکی تر بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی چاپکراو و چاپکردنی وێنەی لە ژووری تاریکدا داهێنا، لەو ڕێگایەدا کە ئەو دایهێنا وێنەکان بە بەرکەوتنی تیشکی ڕووناکی ڕووناک دەبوونەوە و دەردەکەوتن، بە گرتنی وێنەی دیمەنی دەرەوەی پەنجەرەی ستۆدیۆکەی لە خۆرهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد، ئەنجامی کارەکەی وێنەیەکی فۆتۆگرافی ناسراوبوو کە بۆ هەمیشە مایەوە، وتنی ئەوەی کە دەستکەوتی کارەکەی نیپس بوو بە بنچینەی داهێنانی وێنەی فۆتۆگرافی نابێت بە زیادەڕەوی، دواتر لەگەڵ هونەرمەند لوی داگا (Louis Daguerre) کاریکرد، کە بوون بە هۆکاری پێشکەوتنی هونەری فۆتۆگرافی.


سەرچاوەکان



825 بینین