دڕکە و مێکوتە لەماوەی دووگیانی و شیرداندا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-23-13:42:00 - کۆدی بابەت: 6390
دڕکە و مێکوتە لەماوەی دووگیانی و شیرداندا

ناوه‌ڕۆك

دڕکە و مێکوتە

دڕکە و مێکوتە هەوکردنێکی ڤایرۆسییە کە لەسەر پێستی جەستە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی سوربوونەوە و خوران و وەک زیپکە وایە، بە نزیکەیی٪٩٥ـی خانمان لە تەمەنی وەچەخستنەوەدا بەرگرییەکی باشیان هەیە بەرامبەر بە دڕکە و مێکوتە، چونکە زۆرینە پێشتر تووش بوون، ئەگەر پێشتر توشبووی دڕکە و مێکوتە بووبیت کۆئەندامی بەرگری جەستەت بەرگری دروست کردووە بەرامبەر نەخۆشییەکە و پێویست بە ترس ناکات لەوەی کە دووبارە تووش ببیتەوە.

نیشانەکانی توشبوون بە دڕکە و مێکوتە

  • تا
  • سەرئێشە
  • ئازاری گەدە
  • ماندوویەتی
  • دەرکەوتنی بڵقی سوور لەسەر پێست
  • خورانێکی زۆر 

خۆپارستن لە دڕکە و مێکوتە لەماوەی دووگیانی

- ئەگەر تاکوو ئێستا تووشی دڕکە و مێکوتە نەبوویت و دووگیانیت ئەوا دەبێت، زۆر ئاگاداربیت و بە تەواوی خۆت دووربخەیتەوە لە هەر کەسێک کە گوومان بکەیت توشبووە.

- ئەگەر گوومانت هەیە کە توشبوویت لە ڕابردوودا یاخود نا ئەوا پزیشک بە پشکنینی خوێن بۆی دەردەکەوێت، ئەویش بە بەدواداچوون بۆ دژە تەنی ئەم نەخۆشییە دەکات لەناو خوێنتدا، ئەگەر هات و دژە تەنی ئەم ڤایرۆسە لە خوێنتدا بوونی هەبوو ئەوا واتە پێشتر تووش بوویت و جەستەت بەرگری دروست کردووە بەرامبەری.

- دەتوانیت خۆت بکوتیت تاکوو تووش نەبیت.

- ئەگەر دووگیانیت و سەردانی کەسکێکت کردووە و بەرکەوتنت هەبووە لەگەڵی بەڵام دواتر زانیووتە کە تووشبووی دڕکە و مێکوتە بووە، پێویست دەکات دەرزی (ZIG) لە خۆت بدەیت کە تاکوو چوار ڕۆژ دوای بەرکەوتنت لەگەڵ کەسەکەدا دەتوانیت بەکاری بهێنیت تاکوو تووش نەبیت.

- دەتوانیت پێش دووگیانی پێکوتەی دڕکە و مێکوتە لە خۆت بدەیت و خۆت بکوتیت، بەڵام دەبێت وریا بیت تاکوو سێ مانگ دوای کوتاناکە نابێت دووگیان ببیت.

کاریگەری دڕکە و مێکوتە لەسەر منداڵەکە لەماوەی دووگیانیدا

- ئەگەر خانمەکە لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دووچاری دڕکە و مێکوتە بوو ئەگەری لەبارچوونی منداڵەکەی لە نێوان ٪٠.٥ بۆ ٪١ ـە.

- ئەگەر دڕکە و مێکوتە لە نێوان هەفتەکانی ١٣ بۆ ٢٠ـی دووگیانیدا ڕوویدا ئەگەری لەبارچوونی منداڵ ٪٢ـە.

- توشبوون بە دڕکە و مێکوتە لە ٥ ڕۆژی کۆتایی دووگیانیەکەدا یاخود ١ بۆ ٢ ڕۆژی دوای منداڵبوون، ئەگەری ئەوەی کە منداڵەکە تووش ببێت بە دڕکە و مێکوتە لە نێوان ٪٢٠ بۆ ٪٢٥ـە.

تێبینی: ئەو دایکانەی کە شیر دەدەن و تووشی دڕکە و مێکوتە بوون دەبێت بە هەموو شێوەیەک دووربکەونەوە لە منداڵەکەیان و شیری پێ نەدەن تاکوو چاکدەبێتەوە، و گرنگە دایکەکە سەردانی پزیشک بکات پزیشک بە پێدانی دەرمان و ڕێنمایی وادەکات کە زوو چاکببێتەوە تاکوو بتوانێت شیر بدات بە منداڵەکەی.

ئەو کێشانەی کە منداڵەکە تووشی دەبێتەوە 

  • بوونی برین
  • کێشەکانی چاو
  • گەشەکردنی کەم
  • سەری منداڵەکە بچووک دەبێت
  • دواکەوتنی گەشە
  • دواکەوتنی گەشەی مێشکی
  • دڕکە و مێکوتە و شیردان


سەرچاوەکان



1151 بینین