گرنگترین زمانەکان لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-29-16:54:00 - کۆدی بابەت: 6425
گرنگترین زمانەکان لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

زمانەکان لە جیھاندا 

لە سەردەمی شۆڕش و تەکنەلۆژیادا گرنگە ھەر کەسێک دوو زمان یان زیاتر بزانێت، ئەوانیش زمانی دایک و زمانەکانی دیکە، ئەمە بووە بە شتێکی باو و چەندان کەس دەبینین کە لە زمانێک یان زیاتر دەزانن، یان ھەندێک کەس ئارەزوو دەکەن شارەزایی گرنگترین زمانەکان ببێت کە پێویستە فێریان ببێت، چونکە سەدان زمان ھەن لە جیھاندا، ھەندێکیان بە ڕووبەرێکی فراوان بەکاردەھێنرێن بەپێی گرنگی و کاریگەری زمانەکە، بۆیە پۆلێنکردنی زمانەکان لە چەندان شتدا جیاوازن لەوانە:

  • زۆرترین زمانە بەربڵاوەکان بەپێی ژمارەی قسەپێکەرانی.
  • زۆرترین زمانە گرنگەکان بەپێی بازرگانی و مامەڵەکردن (زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە).

زۆرترین زمانە بەربڵاوەکان بەپێی ژمارەی قسەپێکەرانی

١- زمانی چینی (ماندەرین): زمانی چینی لە ڕیزبەندی یەکەمیدایە، چونکە چین یەکێکە لە وڵاتەکانی جیھان لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە، یەک ملیار کەس لەسەر ڕووی زەوی ئەم زمانە بەکاردەھێنن.

٢- زمانی ئینگلیزی: زمانی ئینگلیزی لە ڕیزبەندی دووەمدایە، چونکە چەندان وڵات زمانی فەرمییان ئینگلیزییە، ئەو وڵاتانەش (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باشوری ئەفریقا، ھۆنگ کۆنگ، کەنەدا، ئوستورالیا، زیمبابۆی، نیوزلەندا، بەریتانیا، دەریای کاریبیان و چەندان وڵاتی دیکە)، و دووەم زمانە لە ڕووی زۆری قسەپێکەرانی.

٣- زمانی ھیندی و ئوردو: زمانی ئوردو لە پاکستان و زمانی ھیندی لە ھیندستان بەکاردەھێنرێن، ئەم دوو زمانە بۆ ھەزاران ساڵ لە وڵاتانی ئاسیا قسەی پێدەکرێت، و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوستورالیا و نیوزلەندا و باشوری ئەفریقا و چەندان وڵاتی دیکە بەکاردەھێنرن.

٤- زمانی عەرەبی: زمانی عەرەبی لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە، بە یەکێک لە زمانە مەزنەکان پۆلێن کراوە، بەھۆی ئەوەی دەوڵەتە عەرەبییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری کیشوەری ئەفریقاوەن، زمانی عەرەبی زمانی فەرمی نزیکەی ٢٤ دەوڵەتە. 

زۆرترین زمانە بەکارھێنراوەکان

زمان بە تەواوەتی بەستراوە بە دەوڵەتەوە لە چەند لایەنێکی زۆرەوە، لەوانە (ھێزی ئابووری و ھێزی سەربازی و لایەنی زانستی)،  ئەم لایەنانە ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە بەناوبانگی زمان، لە بەناوبانگترین زمانەکانی جیھان لە ڕووی بەکارھێنانەوە: 

١- زمانی ئینگلیزی: زمانی ئینگلیزی لە ڕیزبەندی یەکەمدایە لەڕووی گرنگییەوە، چونکە لە تەکنەلۆژیا و لێکۆڵینەوەکانی زانکۆدا بەکاردەھێنرت، و زمانی ئینگلیزی بە زمانی فێرکاری دادەنرێت، ئەمە جگە لە بەرنامە و زمانەکانی پرۆگرامسازی کە بە زمانی ئینگلیزی نوسراون.

٢- زمانی ئیسپانی: ئەم زمانە بەیەکێک لە جوانترین زمانەکان دادەنرێت کە خەڵک ئارەزووی دەکەن، وە دەبینین ئارزەووی زۆری لەسەر بۆ فێربوونی، زۆربەی دەوڵەتەکان وەک زمانی فەرمی بەکاریدەھێنن.

٣- زمانی عەرەبی: پێشوازییەکی گەورە لەسەر ئیسلام ھەیە و ڕێژەی مسوڵمانان دەگاتە یەک ملیار مسوڵمان لە جیھاندا، زۆربەی وڵاتەکانی وەک ئەندەنوسیا و پاکستان و کازاخستان ھاونیشتیمانییەکانیان فێری زمانی عەرەبی و خوێندنی ئیسلام دەکەن لە زانکۆکانیاندا.


سەرچاوەکان



2628 بینین