چاودێریکردنی دایک دوای نەشتەرکاری منداڵبوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-29-17:55:00 - کۆدی بابەت: 6429
چاودێریکردنی دایک دوای نەشتەرکاری منداڵبوون

ناوه‌ڕۆك

منداڵبوون بە نەشتەرکاری

زۆرینەی خانمان دوای ئەوەی کە بە نەشتەرکاری منداڵیان دەبێت، بە گشتی دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەردەچن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، وە پێویستیان بە چاودێرییەکی تەواو هەیە دوای نەشتەرکارییەکە لە ماڵەوە، چاکبوونەوەی دایکەکە و بڕینی نەشتەرکارییەکەی دەکرێت چوار هەفتە یان زیاتر درێژە بکێشێت، و گرنکە خانمان ئەو چوار هەفتەیە زۆر ئاگاداری خۆیان بن تاکوو بە تەواوی باش ببنەوە.

چەند ڕێنماییەک تاکوو زووتر چاک ببیتەوە دوای نەشتەرکاری منداڵبوون

- هەر کاتێک هەستت بە ماندوویەتی کرد پشوو بدە و خەوێکی باشیش بکە.

- هەوڵبدە ڕۆژانە کەمێک بە ڕێگادا بڕۆیت و هەر ڕۆژێکی نوێ لە ڕۆژی پێشتر زیاتر بە ڕێگادا بڕۆ، ڕێ ڕۆشتن ڕێگری دەکات لە کڵۆبوونی خوێن و قەبزی.

- تاکوو پزیشکەکە دڵنیایی پێ نەداویت دوورکەوە لە هەڵگرتنی شتی قورس.

- بۆ ماوەی شەش هەفتە دوورکەوەرەوە لە کارە قورسەکانی ناوماڵ.

- دوورکەوە لە زۆر چەمانەوە و هەر کارێک کە زیان به سکت بگەیەنێت.

- بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سکت کاتێک کە دەکۆکیت یاخود هەناسەی قووڵ هەڵدەمژیت سەرینێک بخە سەر شوێنی برینەکەت.

- دوای خۆشۆردن برینەکە بە جوانی وشک بکەرەوە.

- سانتی بەکاربهێنە لە جیاتی شتی دیکە بۆ خوێنبەربوونەکەت و دوورکەوە لە بەکارهێنانی تامپۆن.

- تاکوو بە تەواوی باش دەبیتەوە دووربکەوەرە لە شۆفێری کردن.

- واباشترە شەش بۆ هەشت هەفتە دوورکەونەوە لە جووتبوون.

- ڕۆژانی یەکەمی دوای نەشتەرکارییەکە باشترەکە خۆراکی سووک و شلەمەنی بخۆیت.

- ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕۆژانی پێشوو بەردەوام خواردووتە.

- ئەگەر گەدەت ئازاری هەیە خۆراکی سووک بخۆ و برنجی سادە، ماست و نان.

- خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و پڕۆتین بخۆ بۆ زووتر چاکبوونەوەی برینەکەت.

- قەبزی پەستان دەخاتە سەر شوێنی برینەکەت بۆیە خۆراکێک بخۆ کە قەبزیت نەهێڵێت نەک زیاتر قەبزت بکات.

- بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوه.

- لە ڕۆژانی یەکەمی دوای نەشتەرکاریەکەدا دوورکەوە لە خواردنی دانەوێڵە و ئەو خۆراکانەی کە سکت بای پێ دەکات.

- ئەگەر پێش نەشتەرکاری گەدە و ڕیخۆلەکانت خاڵی بووبێت بە گشتی دوای نەشتەرکاری پیسایت نابێت و خێرا تووشی قەبزی نابیت، بەڵام لە هەر بارودۆخێکدا هەوڵبدە هەرگیز زەخت نەکەیت لە تەوالێتدا کە بۆ برینەکەت خراپە، ئەگەر دوای چەند ڕۆژێک پیسایت نەکرد سەردانی پزیشک بکە.

- چاودێریکردنی بینی نەشتەرکارییەکە.

- شوێنی برینەکە بە پاکوخاوێنی و وشکی بهێڵەوە.

- بە گشتی نەخۆشخانە دوای نەشتەرکاری پلاستەری دژە ئاو دەدات لە برینەکە کە دەتوانیت بەوەوە خۆت بشۆیت تاکوو برینەکەت تەڕ نەبێت.

- دوای چوونە ماڵەوە دەتوانیت خۆت بشۆیت.

- هەوڵبدە هەموو ڕۆژێک خۆت بشۆیت.

- برینەکەت دوای خۆشۆردن بە جوانی وشک بکەرەوە.

- بۆ لابردنی تەقەڵ و پلاستەرەکە سەردانی نەخۆشخانە بکە و خۆت ئەمە لە ماڵەوە ئەنجام مەدە

- جلەکانی ژێرەوەت مەهێنەرەوە بەسەر شوێنی برینەکەتدا

- جلی فێنک و فراوان بپۆشە

- کاتێک برینەکەت هێشتا تازەیە، پشتێنی سک بەستن بەکارمەهێنە بۆ سکت

- دەستکاری برینەکەت مەکە و زوو زوو پلاستەرەکە لامەبە تاکوو سەیری بکەیت

- بە بێ پرسی پزیشک هیچ جۆرە کرێم و ماددەیەکی بۆ بەکارمەهێنە

چ کاتێک سەردانی پزیشک بکرێت

دوای ئەوەی نەشتەرکاری دەکرێیت و دەچیتە ماڵەوە، ئەگەر هەر یەکە لەم حاڵەتانەت بینی ئەوا سەردانی پزیشک بکە:

  • بورانەوه
  • کێشەی هەناسەدان
  • ئازارێکی لەناکاوی سەر سنگ یاخود کۆکەی خوێناوی
  • دڵتێکچوون و ڕشانەوە
  • ئازارێکی زۆری سک
  • برینەکەت کراوەتەوە یاخود تەقەڵەکان شل بوونەتەوه
  • کێشەت هەیە لە کاتی پیسایی کردندا بەتایبەت ئەگەر سکت زۆر ئاوسابێت
  • هەستی دڵگرانی و گریانی بەردەوام
  • ڕەقبوونی مەمک

چەند خاڵێک لەسەر خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون بە نەشتەرکاری

ئەگەر هەر یەکە لەم حاڵەتانەت هەبوو سەردانی پزیشک بکەن:

- ئەگەر خوێنبەربوونەکەت زیاتر و توندتر بووە، یاخود دوای چوار ڕۆژ لە نەشتەرکارییەکە هێشتا ڕەنگی خوێنەکەت سوورە

- ئەگەر کڵۆخوێنی زۆر گەورەت هەبوو، کە ئاسایی نەبوو وەک کڵۆخوێنەکانی کاتی سوڕی مانگانە نەبوو

- ئەگەر دەردراوەکانی زێ بۆنێکی ناخۆشیان هەبوو

- تات هەبوو

- هاتنە دەرەوەی کۆمەڵێک دەردراو لە شوێنی برینەکەوه

- زیادبوونی ئازارەکەی، ئاوسان، هەستکردن بە گەرمی شوێنەکە و یاخود سووربوونەوەی برینەکەت

- خوێنبەربوون لە شوێنی برینەکەوە

بوونی گرێ لە ملدا یاخود لە ژێر ڕاندا


سەرچاوەکان



10348 بینین