شەکەتی چاوەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-02-15:16:00 - کۆدی بابەت: 6472
شەکەتی چاوەکان

ناوه‌ڕۆك

شەکەتی چاوەکان چییە؟

شەکەتی چاوەکان حاڵەتێکە ڕوودەدات لە کاتی بەکارهێنانێکی چڕی چاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەو چالاکییانەی پێویستیان پێیەتی وەکوو شۆفێری و بەکارهینانی کۆمپیوتەر و خوێندنەوە، وێڕای ئەوەی زۆرێک دەناڵێنن بەدەست ئەم حاڵەتەوە بەڵام خۆی لە خۆیدا حاڵەتێکی مەترسیدار نییە و لە کاتی پشوودان بە چاوەکان نامێنێت، دەکرێت خۆپارێزیش بکرێت لێیان بەچەند هەنگاوێکی سادە کە کاردەکەن بۆ رێگری لە ماندووبوونی چاوەکان، لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە نیشانەکان ئاماژە بۆ پێویستی چارەسەر بکەن، جێی باسە توشبووانی ئەم حاڵەتە بەدەست چەندین نیشانەوە دەناڵێنن.

نیشانەکانی شەکەتی چاوەکان

ماندووێتی چاوەکان ئێستا زۆر زیاتر بووە لە سەردەمی ئامێرە ژمارەییەکان، لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک و جگە لەویش لەو ئامێرە ژمارەییانەی تر بۆ ماوەیەکی زۆر، شەکەتی چاو نیشانەیە نەک نەخۆشی، لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتەش بریتین لە:

- هەوکردن و ماندووبوونی چاو.
- سووتانەوە و خورانی چاو. 
- وشکبوونی چاو.
- ناڕوونی بینین و بینینی دووانی.
- سەرئێشە.
- هەوکردنی مل و شانەکان و پشت.
- زیادبوونی هەستیاری بە ڕووناکی.
- قورسی تەرکیزکردن.

خۆپارێزی لە شەکەتی چاوەکان

هەندێک هەنگاو و ڕێکاری سادە هەن کە دەکرێت پەیڕەو بکرێن بۆ رێگری و خۆپارێزی لە شەکەتبوونی چاوەکان، لە نموونەی ئەو ڕێکارانەش بریتین لە:

١- جێبەجێکردنی ڕێسای ٢٠-٢٠-٢٠: زۆرجار شەکەتی چاو هۆکارەکەی ئەنجامدانی چالاکییەکی دیاریکراوە بۆ ماوەیەکی زۆر و بێ پچڕان، بۆیە یەکێک لە ڕێگە گرنگەکان بۆ خۆپارێزی لە شەکەتی چاوەکان بریتییە لە جیبەجێکردنی رێسای ٢٠-٢٠-٢٠، کە پێکدێت لە ئەنجامدانی پێویستە تەرکیز بکرێتە سەر شتێکی تر جگە لە ئەو چالاکییەی کە ئەنجام دەدرێت هەموو ٢٠ خولەک جارێک، هەروەها تەرکیزکردنەکەش لە دوور ٢٠ پێ بێت و بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بێت بەلایەنی کەمەوە.

٢- دانانی شاشەکە لە دوور گونجاو: پێویستە دڵنیا ببنەوە لەوەی شاشەکە لە دووری گونجاو و شوێنی گونجاودایە، کە پێویستە چەند پێیەک لە چاوەوە دووربێت، یان هێندەی دریژی قۆڵێک، هەروەها پێویستە شاشەکە لە ئاستی چاو یان کەمێک لەوە نزمتر بێت، هەروەها ئەمە لەسەر ئامێرە ژمارەییە هەڵگیراوەکانیش هەر وایە، هەروەها دەکرێت قەبارەی پیتەکان گەورە بکرێن لەسەر شاشەکە بەپێی دوورییەکە.

٣- هەڵبژاردنی بڕی گونجاوی ڕووناکی شاشەکە: دەکرێت ڕووناککردنەوە ببێتە هۆی ماندووکردنی چاو، پێویستە ڕووناکی گونجاو دیاریبکرێت جا ئەگەر زۆر بێت یان کەم بەپێی چالاکی ئەنجامدراو، بۆنموونە پێویستە ڕووناکییەکە لە پشتەوە بێت لەکاتی چالاکییەک کە پێویستی بە تەرکیزی زۆر بێت وەکوو خوێندنەوە، هەروەها ڕێکخستنی ڕووناکییەکان هاوکارە لە کەمکردنەوەی ماندووبوونی چاو لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن.

- بەکارهێنانی دڵۆپەکانی چاو: دەکرێت زۆر تەرکیزکردن ببێتە هۆی وشکبوونی چاو، لێرەشدا واباشە پەنا ببرێتە بەر بەکارهێنانی دڵۆپەکانی چاو وەکوو فرمێسکی دەستکرد بۆ چارەسەری کێشەکە و کەمکردنەوەی شەکەتی چاو.
- لەچاوکردنی چاویلکەی گونجاو: پزیشک کاردەکات بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا نەخۆش پێویستی بە چاویلکەی پزیشکی هەیە بۆ کەمکردنەوەی شەکەتی چاوەکان یان نا، هەروەها ئەگەری پێویستبوونی بە هاوێنە و ئامێر یان چارەسەری گونجاو بۆ ئەو چالاکییەی دەبێتە هۆی شەکەتی چاو.


سەرچاوەکان



1012 بینین