لاوازی ماسولکەکانی چاو 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-02-16:56:00 - کۆدی بابەت: 6478
لاوازی ماسولکەکانی چاو 

ناوه‌ڕۆك

ماسولکەکانی چاو 

ماسولکەی چاو بەشی بەرپرسی بینینە لە لەشی مرۆڤدا، ماسولکەی چاویش پێکدێت لە کۆمەڵێک بەش کە پێکهاتوون لە کۆڕنیە و ڕەنگێنە و هاوێنە و تۆڕە و ڕەقە و جەستەی شووشەیی چاو، کۆڕنییە بەشی پێشەوە و بەشە دیارەکەی چاوە کە کاردەکات بۆ وەرگرتنی ڕووناکی و چڕکردنەوەی لەسەر چاو، بەڵام ڕەنگێنە بەشە ڕەنگکراوەکەی چاوە کە کاردەکات بۆ ریکخستنی بڕی ڕووناکی چووە ژووەرەوە بۆ چاو، بیلبیلەش بەشە کراوە تاریکەکەی چاوە کە لە ڕەنگێنەدایە و لێرەدا بە وردی بڕی ڕووناکی دیاریدەکرێت، بەڵام هاوێنە بەشە ڕوونەکەی چاوە کە ڕووناکییەکە دەخاتە سەر تۆڕەی چاو.

لاوازی ماسولکەی چاو و چارەسەرکردنی

لاوازی ماسولکەی چاو حاڵەتێکی نەخۆشییە توشی چاو دەبێت و دەبێتە هۆی ئیفلیجی و لاوازی لە ماسولکەکانی چاودا، دەکرێت ئەمەش توشی یەکێک یان زیاتر لەو شەش ماسولکەیە ببێت کە کۆنترۆڵی جوڵەی چاو دەکەن، دوو جۆر ئیفلیجی چاو هەن ئەوانیش ئیفلیجی درێژخایەنی پلە بە پلەی دەرەوەی چاو و ئیفلیجی ناوەوەی چاو، هەروەها ڕەنگە نەخۆشی پووکانەوەی ماسولکەیی درم هۆکارەکەی بێت.

لاوازی ماسولکەی چاو

ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست لاوازی ماسولکەکانی چاوەوە گازندەی بینینی دوانی و ناڕوونی بینین دەکەن، هەندێکیشیان ڕەنگە نەتوانن سەیری هەمان شت بکەن بە هەردوو چاویان لە هەمان کاتدا، ڕەنگە هەندێکی تریان نەتوانن هەردوو چاو بە یەک ئاڕاستەدا بجوڵێنن بۆیە توشی گیربوونی پێڵووەکان دەبن، ئەگەر ئیفلیجی چاو پەیوەست بوو بە تێکچوونی کۆئەندامێک لە کۆئەندامەکانی لەش یان ئیفلیجی یەکێکیان، ئەوە ڕەنگە نیشانەکانی تر قورسی قوتدان و لاوازی گشتیی ماسولکە بگرێتەوە، دەکرێت ئەم حاڵەتە زگماکی بێت واتا لەگەڵ لەدایکبووندا هەیبێت یان بەپێی کات توشی ببێت، بەزۆریش هۆکارەکەی ئەو نامانەیە کە مێشک دەینێرێت بۆ چاو، هەروەها هۆکاری ئیفلیجی ناوەکی چاو دەکرێت فرە ڕەقبوون یان بەرکەوتنێکی توند یان جەڵتە بێت، ئیفلیجی دەرەوەی چاویش زۆرجار بەهۆی تێکچوونی ماسولکەکان یان نەخۆشییەکانی تر کە توشی مایتۆکۆندریا دەبن پەیدا دەبێت وەکوو نەخۆشی گریڤز یان کۆنیشانەی کیرنز سایر.

چارەسەری لاوازی ماسولکەی چاو

چارەسەری لاوازی ماسولکەی چاو دەگۆڕێت بەپێی جۆری نەخۆشییەکە و نیشانەکانی و هۆکاری پشت نەخۆشییەکەوە دەگۆڕێت، بە زۆری ئەو منداڵانەی بەم حاڵەتەوە لەدایک بوون وادەزانن حاڵەتەکە ئاساییە، ڕەنگە توشی کێشەی بینینیش نەبن، بەڵام گەورەکان بەزۆری پزیشک چاویلکەی پزیشکییان بۆ پێسنیار دەکات، یان ڕەنگە هاوێنەی لکاوی پزیشکی بەکاربهێنن بۆ کەمکردنەوەی بینینی دوانی و یارمەتیدانیان لە گێڕانەوەی بینایی ئاسایی، لە هەندێک حاڵەتیشدا چارەسەری شەقیقە هاوکارە لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کێشەی لاوازی ماسولکەکانی چاویان هەیە.

نەخۆشی پوکانەوەی ماسولکە

پوکانەوەی ماسولکە حاڵەتێکە کەسەکە هەست بە لاوازی و خێرا شەکەت بوونی ماسولکە خۆویستەکانی لەش دەکات، کە لە ئەنجامی داڕووخانی پەیوەندی نێوان دەمار و ماسولکەوە پەیدا دەبێت، هیچ چارەسەرێکی دیاریکراویش نییە بۆ نەخۆشی پووکانەوە ماسولکە، بەڵام چارەسەر دەکرێت نیشانەکان نەهێڵیت، وەکوو لاوازی ماسولکەکانی قۆڵ و لاق، یان بینایی دووانی و گیربوونی پێڵووەکان کە لە ئەگەری هەبوونی لاوازی ماسولکەکانی چاو پەیدا دەبن، هەروەها قورسی لە دەربڕین و جوین و میزکردن و هەناسەدان، لەگەڵ ئەوەی ئەم نەخۆشییە دەکرێت توشی هەر کەسێک ببێت لە هەر تەمەنێکدا، بەڵام زیاتر لەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ کەمترە و ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ زیاترە باوە.


سەرچاوەکان



1221 بینین