تێگەیشتن لە فیزیا

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-09-04-14:55:00 - کۆدی بابەت: 6496
تێگەیشتن لە فیزیا

ناوه‌ڕۆك

تێگەیشتن لە فیزیا

بۆ تێگەیشتن لە فیزیا دەبێت سەرەتا ئەوە بزانیت كە بابەتەكە كۆششی زۆری دەوێت هەتاوەكو لە فیزیا تێبگەیت، هەروەها پێویستت بە فێربوونی شتگەلێكی زۆر و جیاواز دەبێت لە بوارەكانی زانستی سروشت و كۆمپیوتەر و ئەندازیاری و زۆری دیكەش، ئەمەش بۆ ئەوەی توانای تێگەیشتنت هەبێت لە بیردۆزە فیزیاییەكان و شێوازی جێبەجێكردنیان.

زانستە بیركارییەكان

لە گرنگترین شتەكانی پەیوەست بە فیزیاوە و تێگەیشتنمان بۆی بریتییە لە توانای تێگەیشتنمان لە زانستە بیركارییەكان، بیركاری زانستێكی زۆر ڕاستە، كە هەر سەلماندنێكی هەموو كات ڕاستە و هاوتایە بۆ هەستی مرۆڤی كە هەندێك لە یاساكانی سەلماندنی لەسەر بونیاتنراوە، لە بوارە گرنگەكانی بیركاری بۆ خوێندكاری فیزیا بریتییە لە:

  • گرووپەكانی ژمارە وەك ( گرووپی ژمارەی دروست، گرووپی ژمارەی سرووشتی، گرووپی ژمارەی ڕاستەقینە، گرووپی ژمارەی كەمكردنەوە).
  • جەبری هێڵی و ئەوەی لە خۆی دەگرێت لە بۆشایی و ئاڕاستەكان، ڕیزەكان، هتد.
  • هەژماری زیادكردن و جیاكردنەوە (لە كۆتاییەكان، زیادكردن و جیاكردنەوە، جێبەجێكردنەكانی زیادكردن و جیاكردنەوە، وە ئاڕاستەكان، بەدوای یەكداهاتووەكان و زنجیرەكان).
  • شیكاركردنی هاوكێشەكانی جیاكردنەوە بە جۆرە جیاوازەكانییەوە.
  • دووانە تایبەتەكان.
  • ئەندازیاری.

جێی تێبینییە كە پێویستی ئەم لێهاتووە‌ بیركارییانە دەردەكەوێت لە قۆناغە جیاوازەكانی خوێندكاری فیزیا، بە دەستپێكردن لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا ئاستە پێشكەوتووەكانی زانكۆ.

چۆن فیزیا بخوێنم؟

سەرەتا دەبێت بە بیرهاتنەوەی چەمك و یاسا دەست پێبكەین، چونكە بە هیچ جۆرێك لە جۆرەكان ناكرێ یاسا لە بیرۆكەی چەمكەكە جیابكرێتەوە، كە چەمك ناتوانرێت ڕوونبكرێتەوە و ئاسان بكرێت و بە هۆیەوە دەست بكەین بە بونیاتنان تەنها بە جۆرێك بونیاتنان نەبێت كە گونجاو بێت لەگەڵ بەڵگە ڕاستییەكان كە ئەویش زانستە بیركارییەكانە، سەرەڕای قورسی تێگەیشتنمان بۆ چەمكەكە یاخود بیردۆزەكە دەبێت پارچەپارچەی بكەین و سادەی بكەینەوە، كە ئەمەش كاری بیركارییە، زۆر جار و خۆشبەختانە لە یاسا فیزیاییە ئاڵۆزەكانەوە یاسای سادەتری لێوە دروست دەكرێت بە سودوەرگرتن لە بیركاری، لەبەر ئەوە پێویستە بیركاری بزانین لەگەڵ بەشی بچوكی یاساكان، بە مانایەكی تر هەتاوەکو لە یاسا یاخود بیردۆزەكان تێبگەین پێویستە لە شێوازی داتاشینەكەی تێبگەین نەك لەبەری بكەین، بەڵام ئەگەر یاساكە كردەیی بوو پێویستە لە كردارەكە تێبگەین.

هەروەها مەرج نییە كە جێگیرە فیزیاییەكان لەبەربكەین، بەڵام بەلایەنی كەمەوە پێویستە شێوازی گەیەشتن پێیان بزانین ئاخۆ لە ڕێگەی پەرتووكەوە بێت یاخود ئینتەرنێت، بەڵام لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، ئەگەر جێگیرەكان نەدرێت پێویستە لەبەربكرێت، سەرەڕای ئەوەی تێگەیشتنی ڕاستییە بیركارییەكە گرنگە نەك لەبەركردنی، وە پێویستە ئاماژە بەئەوە بكرێت كە مرۆڤ دێتەوە یادی،‌ یاساكان و جێگیرەكانی بیردەكەوێتەوە كاتێك زۆر بەكاری دەهێنێت، بەجۆرێك كە كرداری پێكەوە پەیوەست كردن ئاسانتر دەبێت.

زۆر گرنگە ژمارەیەكی زۆری هاوكێشە فیزیاییەكان شیكاربكرێت كە بیرۆكەی جیاواز لەخۆ دەگرێت, ئەمە دەبێتە هاوكارییەك بۆ تێگەیشتن لە بیردۆزەكە بە شێوەیەكی باشتر، هەروەها پەیوەست كردنی ئەنجامەكە لە شیكاركردنی ئەم هاوكێشانە، لەگەڵ ئەنجامی بیردۆزەكە و جێبەجێكردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا بە هاوكاری وێنە و شێواز، ئەمە دەبێتە هۆی ئاسانكاری مەزن بۆ تێگەیشتن لە بیرۆكەكە، و ئەم پێكەوە پەیوەستكردنە ئاسانتر دەبێت لەكاتی هەستان بە شیكاركردنی ژمارەیەكی زۆر هاوكێشەو بابەتی فیزیایی، بەڵام پێویستە ئاماژە بە ئەوە بدرێت كە هاوكێشە فیزیاییەكان ئاستیان جیاوازە، كە هەندێكیان  لەوانەیە پێویستی بە 5 كاتژمێر ئیشكردن هەبێت لەسەری هەتا بگەینە ئەنجامی شیكاركردنی بابەتەكە (هاوكێشەكە)، بۆ شیکارکردن ئەم هەنگاوانە ئەنجام دەدرێت:

  • تێگەیشتن لەوەی هاوكێشەكە چییە.
  • ستایشكردنی هاوكێشەكە بە ئەو وشانەی پەیوەستن بە بابەتەكەوە.
  • دانانی پلانی شیكاركردنی هاوكێشەكە.
  • جێبەجێكردنی شیكارە پێشبینیكراوەكە لە پلانەكەوە.
  • دۆزینەوەی چارەسەر و لێكۆڵینەوە لێی.

لە كۆتاییدا، ڕێگەیەكی زۆر باش هەیە بۆ چۆنیەتی سەعیكردن، ئەویش ئەو ڕێگەیەیە كە ناو دەبرێت بە (pomodoro)، ڕێگەیەكە پەیوەستە بە گرتنی كات بۆ ماوەی 25 خولەك، لەماوەی ئەم كاتەدا كارێك بە ئەنجام دەدرێت (خوێندنەوەی پەڕەیەك، شیكاركردنی هاوكێشەیەك، یاخود داتاشینی یاسایەك)، بە جۆرێك لە ماوەی ئەنجامدانی ئەو ئەركی خوێندنە، پێویستە هەموو بابەتێك فەرامۆش بكەیت و پەیوەست بیت بەئەو ماوە دیاریكراوەی كات بۆ كاركردن.

چۆن لە فیزیا تێبگەم؟

بۆ تێگەیشتن لە فیزیا بە شێوەیەكی تەواو پێویستە پەیڕەوی بەرنامەیەكی زانكۆیی بكرێت لە پسپۆری فیزیا، كە لەوێدا دەتوانیت هەلی زۆر بەدەس بهێنیت، كە ئەوەی لە ئینتەرنێت و پەرتووكەكانەوە فێرنابیت لەوێ فێردەبیت، وەك بەرنامەی گەڕانی زانستییانە لە فیزیادا، شێوازەكانی بیركردنەوە لە هاوكێشە فیزیاییەكان، و بە كەسانی پسپۆر لە فیزیادا ئاشنا دەبیت، كردارەكە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی گفتوگۆ كردن لەگەڵیان (ئیتر ئاخۆ مامۆستا بن یاخود خوێندكار)، گرنگی ئەم گفتوگۆیانە لە ئەوەدایە لەوانەیە كۆمەڵێك پرسیارت بۆ دروست ببێت كە پێشوتر نەبووە، وە گوێبیستی ژمارەیەكی زۆر لە بۆچوون دەبیت، كە دەبێتە هۆكارێك تۆ ڕێگای زۆر فێر ببیت بۆ گەشتن بە زانیاری.

فیزیای بنەڕەت

دەستەواژەی فیزیای بنەڕەت زۆر فراوانە و بەشی زۆر لەخۆ دەگرێت كە پێویستە فێریببیت هەتا لە فیزیا تێبگەیت بە باشی، فیزیای بنەڕەت دابەش دەبێت بۆ فیزیای كۆن و فیزیای نوێ، ئەم دوو بەشە سەرەكییە دابەش دەبن بۆ چەنەها بەشی تر و هەر بەشێكیان بۆ پارچەی زیاتر، بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها بەباسكردنێكی گشتی وازدەهێنین، ئەوەی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە فیزیا ئەمانەن:

  • میكانیكی كۆن: كە جووڵەی بەهێڵ و جووڵەی بە سووڕ لەخۆ دەگرێت، یاساكانی نیوتن، و جووڵەی لاجرانج و هاملتۆن، وە هی دیكەش.
  • كارەبا و موگناتیس: تایبەتە بە خوێندنی پاتری بزوێن و نەبزوێن، و ئەو بوارە كارۆموگناتیسیەی لێیانەوە دروست دەبن، و‌ پەیوەندی نێوانیان، لەگەڵ خوێندنی شەپۆلە كارۆموگناتیسییەكان (كە ڕووناكی بینراو لەخۆ دەگرێت)، و شتی جیاوازی دیكە.
  • ڕووناكی بینراو: كە گرنگی دەدات بە خوێندنی ئەوانەی دەردەكەون و دەبینرێن (واتە پەیوەستە بە ڕووناكی)، وەك شكانەوە، وێنەدانەوە، بەیەكداچوون، لادان، و‌ خوێندنی شەپۆلە كارۆموگناتیسییەكان تەنها وەك شەپۆل (بە پێچەوانەی فیزیای نوێ كە كە لە ڕووناكی دەڕوانێت وەك ئەوەی تێكەڵەیەك بێت لە گەرد و شەپۆل).
  • داینامیكی گەرمی: ئەمەیان گرنگی دەدات بە خوێندنی كارلێككردنی گەرمی نێوان گەردەكان.
  • میكانیكی ژمێریاری: گرنگی دەدات بە خوێندنی ڕێكخراوەكان لە ڕوانگەی ژمارەوە، كە دەكرێت ڕێكخستنەكە پێكهاتبێت لە ژمارەیەكی زۆر گەرد، وەك ژمارەی ئاڤۆگادرۆ.
  • ئەلیكترۆنییەكان: وەك دایۆدەكان و بارگەگرەكان.
  • بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت: گرنگی دەدات بە خوێندنی ئەو گەردانەی كە بە خێراییەكی زۆر دەجوڵێن كە نزیك دەبێتەوە لە خێرایی ڕووناكی.
  • میكانیكی كوانتەم: یەكێكە لە ستوونەكانی فیزیا كە هاوشێوەی نییە، گرنگی دەدات بە خوێندنی ڕێكخستنەكانی كوانتەم، و‌ سەرنج دەداتە سەر كوانتەم بەشێوەیكی زۆر فراوان.
  • گەردوونناسی: زانستی گەردوون بەشێكە جیانابێتەوە لە خوێندنمان بۆ فیزیا، وە شتگەلێكی زۆری سەرنج ڕاكێشی تیایە كە بریتین‌ لە سیستەمی فیزیایی گەورە وەك جووڵەی هەسارەكان، و‌ یاساكانی كیپلەر (بە بەشێك لە میكانیكی كۆن دادەنرێت).


سەرچاوەکان



4742 بینین