چۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ فشارەکانی ژیان 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-06-14:54:00 - کۆدی بابەت: 6519
چۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ فشارەکانی ژیان 

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی ڕەفتارکردن لەگەڵ فشارەکانی ژیان 

دەکرێت شوێنەواری فشارەکانی ژیان کەمبکرێتەوە لەڕێی پاراستنی تەندروستی ئەمەش بە ئەنجامدانی وەرزش بە ڕێکی، چونکە یارمەتیدەرە لە دەرکردنی ئەو فشار و دڵەڕاوکێیەی لە ناخدا قەتیس بووە، دڵنیابوونەوە لە خەوتن بە ڕێژەیەکی پێویست، کە یارمەتیدەرە لە بەھێزکردنی مێشک و جەستە و ھەستی ماندوویی کەمدەکاتەوە، ھەروەھا گرنگیدان بە بەدەستھێنانی خۆراکی تەندروست لەڕێی خواردنی ژەمی ھاوسەنگ و تەواوکەر بە درێژایی ڕۆژ، چونکە خواردنی خۆراکی باش ماندوویی کەمدەکاتەوە، وە کەمکردنەوەی ڕێژەیی ئەو کافایین و شەکرەی دەخورێت.

گرنگیدان بە ھێمنی و حەوانەوە 

پێویستە تاک ھەوڵبدات ھێمن بێت یان بحەوێتەوە پێش بیرکردنەوە لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ چەندین فشار کە لەدەوروبەری ھەن، کە دەکرێت چەندەھا فشاری دەروونی بۆ دروست بکات، ئەمەش لە ڕێی بەکارھێنانی چەند تەلنەلۆژیای جیاواز کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ ئەنجامدەدرێت، ھەوڵدان بۆ دورکەوتنەوە لە کاردانەوەی توند کە دەبێتە ھۆی لەدەستدانی وزەی دەروونی و جەستەیی کەسەکە، ھەرورھا دەکرێت ببێتە ھۆی تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی. 

چەند ڕێگەیەک بۆ دەستگرتن بەسەر فشارەکانی ژیان

چەند ڕێگەیەک ھەن دەتوانرێت لە ڕێیانەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ فشارە جیاوازەکانی ژیان، لەوانە:

١- ڕازیبوون بە ماندوویی و مامەڵەکردن لەگەڵی وەک بەشێک لە سروشتی ژیان، وە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان وەک کارێک کە دەبێت لە ژیاندا ڕووبدات.

٢- ھێشتنەوەی کێشەکان لە بازنەیەکی گونجاودا، بەبێ تێکدانی ھەموو شتەکانی دەورووبەری و بەبێ زیادەڕەوی کردن تێیدا.

٣- دڵنیابوونەوە لە ھاوسەنگی نێوان ئەنجامدانی چالاکی کۆمەڵایەتی و ھەبوونی کات بۆ مانەوە بە تەنھایی.

٤- گرتنە ئەستۆیی بەرپرسیارێتی بڕیارە کەسییەکان و ھەڵسوکەوتە خوودییەکان.

چەند ڕێگەیەک بۆ بەڕێوبردنی فشارەکانی ژیان 

چەند ئامۆژگارییەک ھەن دەتوانرێت لەڕێیانەوە فشار و ماندوویی بەڕێوەببردرێت، لەوانەش: 

١- وەرگرتنی مۆڵەت یان کاتی حەوانەوە لە ماوەی کارکردن بە ڕێکی.

٢- دۆزینەوەی ئارەزوویەکی خۆش وەک باخەوانی یان ئەنجامدانی کاری دارتاشی.

٣- ئەنجامدانی ڕاھێنانی ھەناسەدان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی لێدانەکانی دڵ.

٤- کەمکردنەوەی فشاری کارە جیاوازەکان.

٥- دوورکەوتنەوە لە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکی زۆر لە ماڵ یان کارەکەت.

٦- دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکان و ڕاسپاردنی ھەندێک لە ئەرکە جیاوازەکان بە کەسانی دیکە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە.

٧- دەوردانی خوود بە کەسانی پاڵپشتیکار و ئەرێنی.

٨- خۆبەدوورگرتن لە حاڵەتە قورس و ئەستەمەکان، ھەرورھا دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ.

٩- ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی تێڕامانی تێدایە، وەک یۆگا و ھەندێک وانەی ئایینی جیاواز.


سەرچاوەکان



1351 بینین