هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-12-14:26:00 - کۆدی بابەت: 6562
هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشە

ناوه‌ڕۆك

کێشە

لە ژیانماندا بە بەردەوامی تووشی کێشە دەبین، کە دەکرێت بەھۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان دوو لایەن یان زیاتر دەربارەی دۆسیەیەکی دیاریکراو بێت، وە لەوانەیە ببەسترێتەوە بە دۆسیەیەک زیاترەوە، ھۆکارەکانی سنوردار نابێت لە تەنھا چەند ھۆکارێکی دیاریکراودا، بەڵکو ئەم ھۆکارانە ئاڵۆز و تێکەڵن، لێکۆڵەران ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەم کێشانەیە بە ڕێگەیەکی ڕێکخراو تاکو بۆ ھەموو لایەنەکان دادپەروەرانە بێت، ھەندێک لە شێوازی چارەسەرکردنی کێشە دەبەسترێتەوە بە لایەنی زیرەکی دەستکرد و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری و بیرکاری و پزیشکی، و کێشە دەروونییەکان کە بە یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشەکان دادەنرێت.

ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشە

ھەڵسەنگاندنی کێشەکە 

١- ڕونکردنەوەی سروستی کێشەکە: ئەمە لەڕێی شیکردنەوەی لە ھەموو لاکانییەوە لە دوایی بیرکردنەوە و ووردبوونەوە لێی بەباشی.

٢- داڕشتنەوەی پرسیارە سەرەکییەکان: بەتایبەت ئەو پرسیارانەی بەسوودن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ھەندێک پرسیار ھەن ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لەم بارەیەوە، وە توانایان لە ئاشکراکردنی شاراوەییەکانی ئەم کێشە ھەیە.

٣- کۆکردنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی ڕێکخراو: بەدەستھێنانی زانیاری لە سەرەتای ڕوودانی کێشەکە تا کۆتایی کێشەکە.

٤- کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیارییەکان: بەتاڵکردنەوەی ھەموو ئەو زانیارییانەی بەدەستھێنراون و لەسەر پەڕەن، و ڕێکبخرێن تاکو بە ئاسانی لێیان تێبگەیت.

٥- کورتکردنەوەی زانیارییەکان: واتە دیاریکردنی زانیاری و داتا سەرەکی و گرنگەکان بۆ کێشەکە.

٦- دیاریکردنی ئامانجی خوازراو لە چارەسەری کێشەکە.

بەڕێوبردنی کێشەکە

١- چارەسەرکردنی ئەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر.

٢- دانانی کێشەکە لە چوارچێوەیەکی بچوکدا، بەجۆرێک ڕەفتارکردن لەگەڵی ئاسان بێت.

٣- بەکارھێنانی شێوازی جیاواز کە یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە ڕووداوە بچووک و ڕووداوە گەوەرەکان وەک بیرکردنەوەی قووڵ، بۆ سەیکردنی ئەو ھەڵبژاردانەی بەردەستن.

٤- قوڵبوونەوە لەو ھەڵبژاردانەی کە بەردەستن.

٥- دانانی ھەنگاوی یەک لەدوایی یەک بۆ بەکارھێنانی لە بەدەستھێنانی ئامانجی خوازراو.

دروستکردنی بڕیار 

١- ھەڵبژاردان لەنێوان باشترین ھەڵبژاردە بەردەستەکان، وە دەبێت ئەوانەی پێشەنگن ھەڵبژێردرێن و کاریان لەسەر بکرێت.

٢- بڕیاردان دەربارەی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو زانیارییە پێویستە کۆبکرێنەوە، پێش گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک.

٣- گرتنەبەری بڕیار دەربارەی سەرچاوەکان وەک کات و سەرمایە و ئەو کارمەندانەی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دانراون.

چارەسەرکردنی کێشەکە

١- گرتنەبەری ھەندێک ڕێوشوێن کە گرنگ بۆ بەرژەوەندی گشتی، وە پەسەند بن بۆ بەرژەوەندی تاک.

٢- بەخشینی زانیاری بەو کەسانەی بۆ بەرژەوەندی گشتی کاردەکەن، تاکو کارەکە لە بەرژەوەندی گشتی بێت.

ھەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان

١- چاودێری ئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر.

٢- شیکردنەوەی ئەم ئەنجامانە، و نیشاندانی ھەموو لایەنەکانی کە لەدوای چارەسەرکردنی ڕویانداوە، ئەمەش بۆ خۆ بەدوور گرتن لە حاڵەتی ھاوشێوە لە داھاتوودا.

تایبەتمەندییەکانی لێکۆڵەر

ئەو کەسەی کێشەکان چارەسەر دەکات پێویستە لەسەری کەسێکی ئارامگربێت، چونکە ئەو کێشانەی ڕوودەدەن ئاڵۆز نین، و زۆربەی کات پێویستیان بە ئارامگرتنێکی زۆر ھەیە لەکاتی شیکردنەوە و چاودێریکردنی و وردبوونەوە لە بچووکترین خاڵەكانی، ھەروەھا بێھیوا نەبوون لەکاتی نەگەیشتن بە ئەنجامی باش، یان نەگەیشتن بە ئەنجامێکی خوازراو، چونکە بێھیوایی ڕێگەی شکست و بەدەستەوەدانی کارەکانە بەڕاستی، وە ڕاستگۆیی و دەستپاکی لە گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانەن کە یاسای ڕەھا دەگەیەنێت بە داپەروەرێتی بۆ ھەموو لایەنەکان.


سەرچاوەکان



11899 بینین