جورجی زێدان

له‌لایه‌ن: - مەحەمەد پاڵانی - به‌روار: 2021-09-13-12:09:00 - کۆدی بابەت: 6565
جورجی زێدان

ناوه‌ڕۆك

جورجی زێدان

جورجی حەبیب زێدان، لە ۱٤/۱۲/۱۸٦۱ لە گوندی عەین عینەب-ی سەر بە پارێزگای بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە، خێزانەکەی مەسیحی بوون و خێزانێکی کەمدەرامەت بوون، حەبیب زێدانی باوکی پیاوێکی نەخوێندەواربوو و خاوەنی چێشتخانەیەک بوو لە گۆڕەپانی بورج لە بەیروت، زۆر لە کەسانی ئەدیب و شارەزایانی زمان و قوتابیانی کۆلێژی ئەمریکی سەردانیان دەکرد.

لە سەرەتادا باوکی جورجی دەنێرێت بۆ قوتابخانەیەکی سادە بۆ ئەوەی نوسین و خوێندنەوە و ژماردن فێربێت تاوەکو بۆ کاری چێشتخانە یارمەتی بدات، بەڵام دواتر دەچێت بۆ قوتابخانەی (الشوام) و فێری زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی دەبێت، لەگەڵ باوکیشی لە چێشتخانەدا کاری دەکرد، بەڵام دایکی ڕازی نەبوو و داوای لە باوکی کرد فێری پیشەیەکی تری بکات، باوکی دەینێرێت بۆ شوێنی دروست کردنی پێڵاو، بەڵام بەهۆی ئەوەی حەزی بەو پیشەیە نەدەکرد دوای ۲ ساڵ واز لەو کارە دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ چێشتخانەکەی باوکی.

چێشتخانەکەی حەبیب زێدان هەمیشە کەسانی ئاست بەرز و خوێندەواری لێ کۆدەبویەوە، ئەمانە کاریگەری زۆر دەخاتە سەر جورجی و هاوڕێیەتیان دەکات، لەوێوە حەزی جورجی بۆ زانیاری و ئەدەب دروست دەبێت و هاوڕێیەتی باش دروست دەکات لەگەڵ زۆر نوسەر و مامۆستای ئاست بەرزی کۆلێژی ئەمریکی لەوانە: یەعقوب سەروف و فارس نەمر و ئیبراهیم یازجی و سەلیم بوستانی و هتد، ئەوانیش بانگهێشتیان دەکرد بۆ کۆڕ و وانەکانیان.

جورجی لە زانکۆی ئەمریکی وەردەگیرێت و پاش تاقیکردنەوەی قبول دەچێتە بەشی پزیشکی، بەڵام دوای ساڵێک وازدەهێنێت و دەچێتە بەشی دەرمانسازی، پاشان بڕیار دەدات بچێت بۆ میسڕ و لەوێ لە بەشی پزیشکیدا بخوێنێ.

کۆچی بۆ میسڕ

جورجی زێدسن کۆچی کرد بۆ میسڕ و چوو بۆ کۆلێژی پزیشکی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی مادییەوە ناچاربوو بەدوای کاردا بگەڕێت. لە ڕۆژنامەی (الزمان) دەستی بە کارکردن کرد کە خاوەنەکەی پیاوێکی ئەرمەنی بوو، ئەو ڕۆژنامەیە تاکە ڕۆژنامە بوو لەو سەردەمەدا لەبەرئەوەی ئەوکات داگیرکاری ئینگلیز ڕۆژنامە دەرکردنی ڕۆژنامەی میسڕی ڕاگرتبوو، جورجی دوای ئەوە دەبێتە وەرگێڕ لە دەزگای هەواڵگری بەڕیتانی و لەگەڵ هەڵمەتی ئینگلیزەکان دەبێت کاتێک هێرش دەکەن بۆ سودان بۆ ئازاد کردنی سەرکردەی ئینگلیز (گۆردۆن) کە ئەوکات لەلای سوپای مەهدی دەستبەسەر کرابوو. ۱٠ مانگ لە سودان دەمێنێتەوە پاشان لە ساڵی ۱۸۸٥ دەگەڕێتەوە بۆ بەیروت، دەچێتە کۆمەڵگەیەکی زانستی و فێری زمانی عیبری و سریانیش دەبێت، لە ساڵی ۱۸۸٦ یەکەم کیتابی دەردەکات لەبارەی فەلسەفەی زمانی عەرەبی بە ناوی (مێژووی زمانی عەرەبی)، پاشان دەچێت بۆ ئینگلتەرا و دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ میسڕ.

گۆڤاری هیلال

جورجی زێدان لەگەڵ نەجیب مەتری دەزگایەکی چاپەمەنی دادەنێن، دوای ساڵێک لە یەکتری جیادەبنەوە و جورجی ناوی دەزگاکەی دەنێت (چاپەمەنی هیلال) و گۆڤاری هیلالی لێوە دەردەچوو کە خۆی سەرپەرشتی تەواوی دەکرد، یەکەم بەرگی گۆڤاری هیلال لە ۱/۹/۱۸۹۲ دەرچوو، لە یەکەم بەرگدا و لە پەڕەی یەکەمیدا جورجی زێدان نوسیبوی (ناوی گۆڤارەکەمان نا هیلال وەک ئاماژەیەک بۆ هیلالی عوسمانی) پاشان نوسیبوی (پایە بەرزی شیعاری دەوڵەتە پایەبەرزەکەمان خوا بیپارێزێ)، دوای پێنج ساڵ لە دەرچوونی بوو بە پڕ خوێنەرترین گۆڤار لەسەر ئاستی ناوچەکە.

مردنی

لە ئێوارەی ۲۱/۷/۱۹۱٤ کاتێک خێزانەکەی دەچن بۆ ژوورەکەی دەبینن لەنێو کتێب و نوسراوەکانیدا سەری خستۆتە سەر زەوی، وایانزانی بەهۆی ماندوبونەوە خەوتوە بەڵام کە دەبینن هیچ جوڵەیەک ناکات بۆیان دەردەکەوێت کە مردووە، بۆ ڕۆژی دواتر بە خاکی دەسپێرن و زۆر لە کەسایەتیە ناسراوەکان لەوێ دەبن، یەک لەوانە شاعیری گەورە (ئەحمەد شەوقی).

سەرەڕای ئەوەی جورجی زێدان کەسێکی مەسیحی بوو، بەڵام بە یەکەم کەسی ڕۆژهەڵاتی دادەنرێت کە لە سەردەمی هاوچەرخدا بەشی زۆری کارەکانی تەرخانکرد بۆ مێژووی ئیسلام.

بەرهەمەکانی

لە مێژوودا

 • العرب قبل الإسلام –یەک بەش، لە میسڕ چاپکرا ساڵی 1908.
 • تاريخ التمدّن الإسلامي- پێنج بەش –لە میسڕ چاکرا ساڵی 1902-1906.
 • تاريخ مصر الحديث –دوو بەش- لە میسڕ چاپکرا ساڵی 1889.
 • تاريخ الماسونية العام. چاپخانەی الهلال.
 • تراجم مشاهير الشرق.

لە زمان و ئەدەن

 • الألفاظ العربية والفلسفة اللغوية – بەیروت 1889.
 • تاريخ آداب اللغة العربية - چوار بەش - میسر 1911.
 • اللغة العربية كائن حي -بەیروت 1988 - دوو بەرگ
 • رحلة إلى أوروبا 1912

زانستە سروشتییەکام

 • علم الفراسة الحديث - عام 1901

زنجیرە گێڕانەوەکانی مێژووی ئیسلام

  • فتاة غسان
  • أرمانوسة المصرية: گێڕانەوە فەتحی میسر لەسەر دەستی عەمرو بن عاس
  • عذراء قريش: شەهید کردنی ئیمامی عوسمان (ر.خ). خەسرەو کرمانشاهی وەریگێڕا بۆ زمانی فارسی.
  • 17 رمضان: شەهیدکردنی ئیمامی عەلی (ر.خ).
  • غادة كربلاء: شەهید کردنی ئیمامی حوسەین (ر.خ).
  • الحجاج بن يوسف: بارودۆخی سیاسی لە سەردەمەی ئەمەوییەکان.
  • فتح الأندلس: باسکردنی فەتحی ئەندەلوس لەلایەن تاریق بن زیاد.
  • شارل وعبد الرحمن: فەتحی ئیسلامی لە ئەوڕوپادا.
  • أبو مسلم الخراساني: کەوتنی خەلافەتی ئەمەوییەکان.
  • العباسة أخت الرشيد: أحوال البلاط العباسي في عهد هارون الرشيد
  • الأمين والمأمون: سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عەباسی.
  • عروس فرغانة: دەوڵەتی عەباسی لە سەردەمی موعتەسەم بالله و پایتەختی نوێی دەوڵەت (سامەڕا).
  • أحمد بن طولون: میسر لە سەدەی سێی کۆچی.
  • عبد الرحمن الناصر: سەردەمی زێڕین لە ئەندەلوس.
  • فتاة القيروان
  • صلاح الدين الأيوبي: جەنگە سەڵیبییەکان و ئازادکردنی قودس.
  • شجرة الدر: یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئیسلامدا کە بوە سەرۆکی وڵات.
  • الانقلاب العثماني: بارودۆخی سیاسی لە سەردەمی عەبدولحەمیدی دووەم.
  • أسير المتمهدي
  • المملوك الشارد
  • استبداد المماليك
  • بيت القصيد
  • جهاد المحبين


سەرچاوەکان



1029 بینین