بازدانی بەرز

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-13-19:19:00 - کۆدی بابەت: 6568
بازدانی بەرز

ناوه‌ڕۆك

بازدانی بەرز

بازدانی بەرز یان بەرزبوونەوەی زۆر مەبەست پێی بەرزبوونەوەیە بۆ زۆرترین بەرزی کە کەسەکە دەتوانێت پێی بگات بەبێ بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەک، لە تیرەی نیوە بازنەکەدا لم دەڕێژرێت یان ئیسفنجێک دادەنرێت و لەملاوە دوو ستون بەرز دەکرێنەوە کە دووری نێوانیان ٣,٦٦ بۆ ٤ مەتردایە و لەسەرەوەیان ستونێکی ناجێگیر دادەنرێت کە یاریزانەکە باز دەدات بەسەریدا، لە دەوروپشتی تیرەی نیوبازنەکەش ڕێڕەوێک هەیە بۆ ڕاکردن.

چەند زانیارییەک لەسەر بازدانی بەرز

ساڵی دەرکەوتن
  • بۆ پیاوان: یارییە ئۆڵمپییەکان ١٨٩٦
  • بۆ ئافرەتان: یارییە ئۆڵمپییەکان ١٩٢٨
ڕیکۆردی جیهانی
  • پیاوان: ٢,٤٥ مەتر، جافیر سوتومایور، ٢٧/٧/١٩٩٣ شلمقە.
  • ئافرەتان: ٢,٠٩ مەتر، ستیفکا کۆستادینۆڤا، ٣٠/٨/١٩٨٧ ڕۆما.

لە ڕکابەرییەکاندا هەر بەشداربوویەک بۆی هەیە سێ جار هەوڵ بدات کە بازبدات بۆ بەرزی دیاریکراو، لەسەرەتاوە ستوونەکە پاش هەر جارێ ٥ سم بەرز دەکرێتەوە و پاشان دەگۆڕێت بۆ ٣ سم، یاریزانەکە دەتوانێت لەهەر بەرزییەکەوە بیەوێت دەستپێبکات بەمەرجێک لە کەمترین بەرزی زیاتر بێت، ئەگەر سێ هەڵەی لەسەریەکیش بکات دوور دەخرێتەوە و براوە ئەوکەسەیە کە دەگاتە بەرزترین خاڵ.

تەکنیکەکانی بازدانی بەرز

لەسەرەتاکانی سەدەی بیستدا وەرزشوانەکان کە بازیان دەدا لەشیان هاوسەنگ بوو، بەهەمان شێوەی منداڵ، بەڵام لەساڵی ١٩١٢ دا جۆرج هورینی ئەمریکا ڕێگەیەکی هونەری بۆ بازدان داهێنا، کە تێیدا لەش دەکەوێتە سەر باری ئاسۆیی کە هاوتای ستوونە ئاسۆییەکە دەبێتەوە، لەو کاتەشەوە ڕێگەی تازە و جیاواز سەریان هەڵدا:

  • بازدان لەسەر شێوەی مەقەست: وەرزشوانەکە بە بەرزکردنەوەی قاچی یەکەمی دەستپێدەکات تاکوو ستوونەکە تێدەپەڕێنێت و پاشان قاچەکەی تری بە شوێنیدا دەبات لەکاتی کەوتندا.
  • بازدان لەسەر لا.
  • بازدان لەسەر سک 


سەرچاوەکان



2261 بینین