زمانی جەستە 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-14-13:58:00 - کۆدی بابەت: 6577
زمانی جەستە 

ناوه‌ڕۆك

زمانی جەستە چییە؟

زمانی جەستە ئاماژەیە بۆ نیشانەی نازارەکی کە کەسەکان بەکاریدەھێنن بۆ پەیوەندی ڕۆژانە، وەک دەربڕینەکانی ڕووخسار و جوڵەی جەستە، کە دەتوانرێت لەڕێیانەوە زانیاری بگوێزرێتەوە بەبێ گووتنیان، ٥٠٪‏ بۆ ٧٠٪‏ پەیوەندییەکان پێکدەھێنێت، بۆیە تێگەیشتنی تەواو لێی ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ ڕوونکردنەوەی گفتوگۆکە. 
دەکرێت زەردەخەنە ئاماژە بێت بۆ ڕەزامەندی، و گرژبوونی ڕوخسار ئاماژەیە بۆ ڕەزامەند نەبوون، وە دەکرێت زمانی جەستە ھەستە ڕاستەقینەکان لە حاڵەتێکی دیاریکراودا دەربخەن، وەک دڵتەنگی و شڵەژان یان ترس یان توڕەبوون و سوکایەتی یان ھەستی ورووژان یان چەندان ھەستی دیکە.

گرنگی زمانی جەستە

زمانی جەستە یارمەتی تاک دەدات لە تێگەیشتن و چۆنییەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا و توانای گەیشتنی ئەو نامەی دەیەوێت پێیان بگەیەنێت، ھەروەھا توانای خوێندنەوەی دەربڕینەکانی کەسانی دیکە، بۆیە ئەم زمانە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا ئاسانتر دەکات.

جۆرەکانی زمانی جەستە

١- دەربڕینەکانی ڕووخسار: ئەو دەربڕینانەیە کە لەسەر ڕوخساری کەسەکە پێش قسەکردن دەردەکەوێت، وەک دڵخۆشی و دڵتەنگی و تووڕەیی و ترس و چەندان دەربڕینی دیکە.

٢- جوڵەی ئەندامەکانی جەستە: جوڵە و ئاماژەکان بە ڕێگەیەکی ناسراوە بۆ پەیوەندی نازارەکی، لەوانەش جوڵەی دەستەکان و ئاماژەکردن و چەندانی دیکە.

٣- دەنگناسی: شێوازی دەنگ کاریگەرییەکی بەھێزی ھەیە لەسەر مەبەست و مانای گفتوگۆکە، و لەوانە: ئاوازی دەنگ و بەرزیی دەنگ و گۆڕانی مەقامی دەنگ و لەرەکانی.

٤- سەیرکردنی چاوەکان: سەیرکردنی چاوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە سەیرکردنی نازارەکی، وەک چاوتێبڕاندن و چاوداگرتن و تروکاندنی چاوەکان، کاتێک تاک ڕووبەڕووی شتێک دەبێتەوە کە ئارەزووی دەکات چاویتێدەبڕێت و چاوەکانی فراوانتر دەبن، وە ھەندێک کەس ئەمە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی ئایا کەسی بەرامبەر ڕاستگۆیە یاخود نا.

٥- دەستلێدان: دەکرێت دەستلێدان بەکاربھێندرێت بۆ گەیاندنی خۆشەویستی و دۆستایەتی و ھاوسۆزی و چەندان ھەستی دیکە.

٦- وێنە: دەکرێت بەکاربھێندرێت بۆ گەیاندنی زانیاری دەربارەی ناسنامە و ئەو شتانەی کەسکە حەزی پێدەکات لە ڕێی ئینتەرنێتەوە.


سەرچاوەکان



9977 بینین