بەراوردێک لە نێوان وەرزشی کاردیۆ و قورسایی

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-21-13:59:00 - کۆدی بابەت: 6657
بەراوردێک لە نێوان وەرزشی کاردیۆ و قورسایی

ناوه‌ڕۆك

وەرزشی کاردیۆ و قورسایی

زۆرینەی شارەزایانی بواری لەشجوانی ئامۆژگاریت دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی کاردیۆ پاش ڕاهێنانی قورسایی، چونکە ئەگەر کاردیۆ سەرەتا ئەنجامبدرێت، ئەوا زۆرینەی سەرچاوەی وزەکەت بەکاردەهێنیت پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانی قورسایی و ماسولکەکانت ماندوو دەبێت پێش ئەوەی زۆرینەی وەرزشە سەختەکانت ئەنجامدابێت، ئەم تێڕوانینە ئەوە لە خۆ دەگرێت کە ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی قورسایی لەسەرەتادا دەبێتە هۆی نەمانی کاربۆهایدراتی خەزنکراوی ماسوولکە وەک (گلایکۆجین یاخود شەکر)، لە ئەنجامدا، ئەوە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی سووتانی چەوری بە درێژایی ماوەی ڕاهێنانەکانی کاردیۆ بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی کەمی شەکر بۆ سووتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە دەوەستێتە سەر ئامانجەکەت، ئەگەر ئامانجی سەرەکیت بۆ زیادکردنی توانای وەرزشە هەواییەکان (ئایرۆبیکی) یاخوود دابەزاندنی کێش بێت، کەواتە تۆ دەبێت سەرەتا ڕاهێنانی کاردیۆ ئەنجامبدەیت، هەروەها ئەگەر ئامانجەکەت بۆ زیادکردنی هێز و توانای ماسوولکە بێت ئەوا دەبێت سەرەتا ڕاهێنانی قورسایی ئەنجامبدەیت، بۆ دەستکەوتنی باشترین دەسکەوت دەبێت ئەو ڕاهێنانانە هەڵبژێریت کەلەگەڵ ئامانجەکەت دەگونجێت، هەروەها ماندووت نەکات، ئەگەر ئامانجی لەشجوانییەکەت باشترکردنی تەواوی جەستەتە بە گشتی، ئەوا وەرزشەکەت بەو جۆرە ڕاهێنانە تەواوبکە کە زۆرترین چێژی لێوەردەگریت.

ئایا ئەنجامدانی کاردیۆ باشترە بۆ کێش دابەزاندن یاخود قورسایی؟

وەرزشی کاردیۆ کالۆری زیاتر دەسوتێنێت کە هەر جارێک ئەنجامی بدەیت

زۆربەی زانایان توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر ئەوەی خەڵکی بەدرێژای ئەنجامدانی وەرزشە جیاوازەکان چەند کالۆری دەسووتێنن، لەسەر بنەمای ئەم توێژینەوەیە، دەتوانیت بەهۆی بەکارهێنانی کێشی جەستەتەوە بیخەمڵێنیت کە چەندە کالۆری دەسووتێنیت بەهۆی ئەنجامدانی دوو جۆرە وەرزشە جیاوازەکە کە بریتین لە کاردیۆ و قوورسایی.

بۆ زۆرینەی وەرزشەکان، هەتا کێشی زیاترت هەبێت کالۆری زیاتر دەسووتێنیت، ئەگەر کێشت ٧٣ کگم بێت، ئەوا بۆ هەر ٣٠ خوولەکێک لە وەرزشکردنی هەنگاونانی ئاسایی، نزیکەی ٢٥٠ کالۆری دەسوتێت، ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی ٦ میل له‌ كاتژمێرێكدا ڕابكه‌یت، ئه‌وا ٣٦٥ كالۆری ده‌سوتێنیت له‌ ماوه‌ی نیو كاتژمێردا، لەلایەکی دیکەوە، ئەگەر وەرزشی قوورسایی بۆ هەمان کێش ئەنجامبدەیت هەروەها بە هەمان کات، ئەوا تۆ تەنها نزیکەی ١٣٠-٢٢٠ کالۆری دەسووتێنیت، بە شێوەیەکی گشتی، بۆ هەر جارێک لە وەرزشکردن و بەکارهێنانی هەمان توانا بۆ هەردوو جۆر لە وەرزشەکە ئەوا تۆ بەهۆی وەرزشی کاردیۆ کالۆری زیاتر دەسووتێنیت وەک لە قوورسایی.

وەرزشی قورسایی یارمەتی سووتانی ڕێژەیەکی باشی کالۆری دەدات

هەرچەندە سووتانی کالۆری بەهۆی وەرزشی قورساییەوە وەک ئەو کالۆرییە نییە کە بەهۆی وەرزشی کاردیۆ دەسووتێنرێت، بەڵام وەرزشی قورسایی چەند سوودێکی گرنگی دیکەی هەیە وەک:

- وەرزشی قورسایی زۆر لە کاردیۆ کاریگەرترە لە بنیاتنانی ماسولکە، لەبەرئەمە، دەگوترێت کە بنیاتنانی ماسوولکە کلیلی زیادکردنی هەموو ئەو کارە فیزیایی و کیمیایانەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی مادەی زیندووی ئۆرگانی و گۆڕانی بە شێوەیەک کە وزە پەیدا بکات، لەبەر ئەوەیە کە زۆرترین ئەو کالۆریەی کە دەیسووتێنیت لەکاتی پشوەکاندایە.

- ڕۆتینێکی ڕاهێنانی نموونەیی پێویستە لە هەردوو ڕاهێنانی کاردیۆ و هەروەها ڕاهێنانی قوورسایی پێکبێت، ڕاهێنانی کاردیۆ یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ دەدات و فشاری خوێن نزم دەکاتەوە، هەروەها ڕاهێنانی قورسایی زۆر باشە بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان و ماسولکەکان، بۆ مانەوەت بە تەندروستی پێشنیار دەکرێت کە هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ خوولەک لە هەر جۆرە چالاکیەکی فیزیکیدا بەشداری بکەیت، ئەگەر تۆ ئەو وەرزشانە لە بەیانیان یاخود ئێواراندا ئەنجامبدەیت ئەوا دەکەوێتەوە سەر خۆت، بەڵام ئەو بۆچوونانەی کە هەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنجامدانی کاردیۆ لە بەیانیاندا گونجاوترە هەروەها ئەنجامدانی وەرزشی قوورسایی لە ئێواراندا باشترە چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ دەستکەوتنی لەشێکی جوان و خێراتر بەدەستهێنانی ئامانجەکەت.


سەرچاوەکان



683 بینین